گووگڵ ستریت ڤیو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گووگڵ ستریت ڤیو
پەڕگە:Deansgate St John St.png
A road junction in Manchester, England, showing nine different angles
یەکەم وەشان٢٥ی ئایاری ٢٠٠٧؛ ١٦ ساڵ لەمەوبەر
سەکۆی پێژمێریAndroid, iOS, web
زمانەکانMultiple languages
وێبگەwww.google.com/streetview/

گووگڵ ستریت ڤیو (بە ئینگلیزی: Google Street View) یان دیمەنی شەقامەکانی گووگڵ بریتییە لە یەکێک لە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی نەخشەی گووگڵ، کە وێنەی شەقام و تەلار و کۆشک و قوللەکانی شار بەشێوەی پانۆرامایی نیشانی بەکارھێنەرانی دەدات.[١] بەجۆرێک ھەموو بەکارھێنەرێکی گووگڵ بەخۆڕایی دەتوانێت سەیری کونج و کەلەبەری شارە فەراھەمکراوەکانی جیھان بکات بەھەموو ئاراستەکان.[٢] سەرەتای ئەم خزمەتگوزارییە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ مەی ٢٠٠٧ کە ئەوسا تەنھا پێنج شاری جیھان بەردەست بوون، دواتر پتر لە ٤٠ شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ زیادکرا لەگەڵ شارۆچکە و شارەدێکانی دەور و بەریان.[٣]

██ ئەم وڵاتانەی تەواوی شارەکانی فەراھەم کراون. ██ ئەو وڵاتانەی بەشێک لە شارەکانی فەراھەم کراون. ██ ئەو وڵاتانەی بەشێوەی پچڕ پچڕ فەراھەم کراون. ██ ئەو وڵاتانەی وێنەکانی فەراھەم کراون بەشێوەی نافەرمی. ██ ئەو وڵاتانەی کە تەنھا شوێنە بەرچاوەکانی فەراھەم کراون.

گووگڵ ستریت ڤیو ھەموو ئەم وێنانە نیشان دەدات کە پێشتر لە ڕێگای کامێرای بزۆتەوە تۆمارکراون، ئەم کامێرانە لەسەر ترومبێڵ و کەشتییەکان جێگیر کراون و بەخێرایی ١٠کم لە کاژێرێکدا بە شەقامەکان دەسووڕێنەوە و وێنەی سێ ڕەھەندی و پانۆرامایی تۆمار دەکەن، بەکارھێنەر دەتوانێت بە ھەموو ئاراستەکان ڕووی وێنەکان بگۆڕێت لە ڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایل و ھەر ئامێرێکی تری ئەلیکترۆنی زیرەک. وێنەکان دەشێت گەورەبکرێن یاخود نزیک بخرێنەوە، لەسەر ڕووی وێنەکان ھێلکاری ئاراستەی شەقامەکان دیاری کراوە لەگەڵ ناو و ناونیشانیان.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20190620140422/https://www.theguardian.com/artanddesign/gallery/2012/feb/20/google-street-view-nine-eyes-in-pictures
  2. ^ "The street views Google wasn't expecting you to see – in pictures". London. February 20, 2012. Retrieved February 20, 2012.
  3. ^ https://www.bbc.co.uk/news/uk-scotland-edinburgh-east-fife-27670099

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]