مۆسیقای شتە نامۆکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ساوندتراکە ڕەسەنەکانی شتە نامۆکان لەلایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێینی باندی سورڤایڤەوە سازکراون.[١] بە شێوەیەکی بەربڵاو سینتسایزەریان بەکارھێناوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ھونەرمەندان و ئاوازدانەرانی ١٩٨٠کان وەک جۆن-مایکڵ جار، تانجێرین دریم، ڤانگێلیس، گۆبڵین، جۆن کارپێنتەر، جیۆرجیۆ مۆرۆدەر، و فابیۆ فریزی.[٢]

پێشینە[دەستکاری]

برایانی دەفەر یەکەمجار بە مۆسیقای دیکسن و ستێین شاد بوون لەکاتی سەیرکردنی فیلمی ھەستبزوێنی ٢٠١٤ی میوانەکە، کە مۆسیقای تێدا بوو کە لەلایەن باندەکەیان، سوورڤایڤ، بەرھەمھێندرابوو.[٣] کاتێک ترایلەرێکی تاقیکردنەوەیییان دروست دەکرد کە دواتر بەکارھێندرا بۆ فرۆشتنی زنجیرەکە بە نێتفلیکس، برایانی دەفەر بڕیاریاندا کە گۆرانی «شیوەن» ی سوورڤایڤ بەکاربێنن وەک ساوندتاکی ترایلەرەکە.[١][٤] کاتێک کە زنجیرەکە وەرگیرا، برایانی دەفەر پەیوەندیان بە سوورڤایڤەوە کرد لە دەوروبەری تەممووزی ٢٠١٥ و پرسیان کە باندەکە پێکەوە ماون و دەتوانن کە ئاوازی وەرزەکە دابنێن؛ لە ئەنجامدا، دیکسن و ستێین زۆرەھا گۆرانی بڵاونەکراوەی پێشووی باندەکەیان بەخشییە تیمی بەرھەمھێنان.[١] برایانی دەفەر دڵخۆشبوون بە گوێگرتن لە مۆسیقاکان، داوایان لە دووانەکە کرد کە واز لە کارەکانی خۆیان بێنن و بەتەواوی مۆسیقا بۆ زنجیرەکە بەرھەم بھێنن.[٥] ئەوان خۆشحاڵبوون، و کاتێک زنجیرەکە لە بەرھەمھێناندابوو، لەگەڵ بەرھەمھێنەراندا کاریان کرد بۆ ھەڵبژاردنی ھەندێک لە گۆرانییە کۆنەکانیان و کارکردنەوە تیایاندا بۆ زنجیرەکە و ھاوکات بەرھەمھێنانی مۆسیقای نوێ وەک ھاندەری کەسایەتی.[٤] مۆسیقاکانی کە دووانەکە بەرھەمیان ھێنابوو لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرەکەدا نێردران بۆ برایانی دەفەر، کە دواتر دێمۆکانیان بە «سکێج» دانا بەھۆی ناونیشانە سەیرەکانی دیکسن و ستێینەوە («ھورمز و بایە ٨ ڕۆحییەکان»، «بیرگەی تەڕکەران ٣»، «مۆمە بروسکەیییەکان و پیتزای ھێلکەیی» سەیرترینی کۆمەڵەکەن).[٥] «سکێچ»ێک کە ناوی «وەحی» بوو دواتر کرایە ئاوازی سەرەکی زنجیرەکە. بەتەواوی، نزیکەی ١٤ کاژێر لە مۆسیقا بەرھەم ھات بۆ زنجیرەکە لە ماوەی ساڵێکدا.[٥] دیکسن و ستێین پێش ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان وەرگیرابوون، بۆیە دێمۆ ھاندەرەکانیان لەگەڵ تۆماری تاقیکردنەوەکانی ئەکتەرەکان لێدەدرا، بۆ باشترکردنی ھەڵبژاردنەکە.[٤][٦]

مۆسیقای سەرەکی[دەستکاری]

مۆسیقای سەرەکی زنجیرەکە لە پارچەیەکی بەکارنەھێنراوەی ستێینەوە وەرگیراوە.[١] دووانەکە وەشانێکی «خۆنەگرتوو»یان بەخشییە ستافی بەرھەمھێنان، کە پێیان وابوو بە چەند کاردانەوەیەک تێیدا باش دەبێت بۆ دەستپێکی زنجیرەکە.[٧][٨] دیکسن و ستێین دەستیانکرد بە نوێکردنەوەی دێمۆکە، و بەپێی پێشنیاری ستافەکە، «گەورەتر و باشتر»یان کرد، ئامانجێک کە بە بەکارھێنانی سینتسایزەری پڕۆفێت-٥، ڕۆڵاند ئێس ئێچ-٢، و مێلێترۆن، و بە بەکارھێنانی جۆرەھا پاڵێوی دەنگی ھاتە دی.[٩] چەند وەشانێکی دیکەشی لێ بەرھەم ھات کە جیاواز بوون لە درێژیدا.[٧]

دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم وەرزی زبجیرەکە و ناوبانگە بەرچاوەکەی، ئاوازدانانەکانی دیکسن و ستێینیش ناوبانگێکی زۆریان پەیداکرد. چەندەھا ھونەرمەند وەک بلینک-١٨٢ گۆرانییەکەیان لە بەرھەمە ڕاستەوخۆکانیاندا بەکارھێناوە، و ژمارەیەک لە مۆسیقاژەنی تازەکار مۆسیقاکەیان ژەنیوەتەوە و لە یووتیووب بڵاویانکردووەتەوە.[١٠] گۆرانییەکە خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بردەوە بۆ باشترین گۆرانی سەرەکیی دەستپێکی ڕەسەن لە ٦٩یەم خەڵاتەکانی پڕایمتیام ئێمیی ھونەر.[١١]

بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

ساوندتراکەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو ئاوازدانەر(ان)
٢٠١٦ شتە نامۆکان، بەشی ١ کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین
شتە نامۆکان، بەشی ٢
٢٠١٧ شتە نامۆکان ٢
٢٠١٩ شتە نامۆکان ٣

کۆکراوەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو ھونەرمەند(ان)
٢٠١٧ شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە زۆرەھا
٢٠١٨ شتە نامۆکان: دەنگەکانی ھاڵۆوین لە سەراوژێرەوە کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین
٢٠١٩ شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە، وەرزی ٣ زۆرەھا

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات پۆل پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٦ خەڵاتەکانی مۆسیقا لە میدیای ھۆڵیوود باشترین مۆسیقای سەرەکی – زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی/زنجیرەی پەخشی دیجیتاڵی کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین پاڵێوراو [١٢][١٣]
باشترین ئاوازی ڕەسەن – زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی/کورتەزنجیرە پاڵێوراو
باشترین سەرپەرشتیاری مۆسیقا – تەلەڤیزیۆن نۆرا فێڵدەر براوە
٢٠١٧ خەڵاتەکانی گرامی باشترین ساوندتراکی ئاوازی بۆ میدیای بینراو شتە نامۆکان، بەشی ١ پاڵێوراو [١٤]
شتە نامۆکان، بەشی ٢ پاڵێوراو
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین مۆسیقای دەستپێکی زنجیرە کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین براوە [١٥]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی گرانی باشترین کۆکراوەی ساوندتراک بۆ میدیای بینراو شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە پاڵێوراو [١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ Kaufman, Gil (August 29, 2016). "Stranger Things Co-Composer Shares the Story Behind 2016's Most Unlikely Musical Sensation". Billboard. Retrieved August 31, 2016.
  2. ^ "Stranger Things: 10 eerie electronic gems to hear if you loved the Netflix show". FACT Magazine: Music News, New Music. Retrieved September 5, 2016.
  3. ^ Gruttadaro, Andrew (August 2, 2016). "How the Duffer Brothers Picked the Perfect Music for 'Stranger Things'". Complex. Retrieved December 2, 2018.
  4. ^ ئ ا ب Weingarten, Christopher (August 1, 2016). "'Stranger Things': Meet the Band Behind Show's Creepy, Nostalgic Score". Rolling Stone. Retrieved February 10, 2017. ١١ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب The Duffer Brothers (July 19, 2016). "Stranger Things episode 5: The Duffer Brothers explain the show's soundtrack". Entertainment Weekly. Retrieved December 2, 2018.
  6. ^ Thomas, Helen. "An Interview With S U R V I V E: The Mysterious Band Behind The Epic 'Stranger Things' Score" (بە ئینگلیزی). NME. Retrieved September 5, 2016.
  7. ^ ئ ا Nguyen, Hanh. "'Stranger Things' Composers Interview: Duo Discusses Soundtrack, That Haunting Theme Song and More". IndieWire. Retrieved October 29, 2017.
  8. ^ Jones, Damian. "'Stranger Things' composers reveal how they made title-track for Netflix series". NME. Retrieved October 29, 2017.
  9. ^ Welsh, April Clare. "Stranger Things composers break down theme music on Song Exploder". Fact Magazine. Retrieved October 29, 2017.
  10. ^ Rich, Katey. "Even the Guys Who Wrote the Stranger Things Theme Can't Believe How Popular It's Become". Vanity Fair. Retrieved October 29, 2017.
  11. ^ Sodomsky, Sam. "Emmys 2017: "Stranger Things" Wins Outstanding Theme Music Award". Pitchfork. Retrieved October 29, 2017.
  12. ^ "2016 Music In Visual Media Nominees – Hollywood Music In Media Awards - HMMA". Hollywood Music in Media Awards. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "HMMA Winners – Hollywood Music In Media Awards - HMMA". Hollywood Music in Media Awards.
  14. ^ "59th Annual GRAMMY Awards Winners & Nominees". The Recording Academy. Archived from the original on February 13, 2017. Retrieved January 24, 2017.
  15. ^ Littleton, Cynthia (September 10, 2017). "Creative Arts Emmy Winners: 'Stranger Things,' 'Westworld,' 'Big Little Lies' Win Big — Complete List". Variety. Retrieved September 10, 2017.
  16. ^ "2019 Grammy Awards: The Full List Of Winners". NPR. February 10, 2019. Retrieved February 11, 2019.