چارلی ھیتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
چارلی ھیتن
چارلی لە ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٩٤-0٢-0٦) ٦ی شوباتی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٧)
لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر، ئینگلتەرا
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
ساڵانی چالاکی٢٠١٢-ئێستا
ناوبانگشتە نامۆکان
شاربریدڵینگتن، ئینگلتەرا
منداڵەکان١

چارلی ڕۆز ھیتن (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩٩٤)[١][٢] ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئینگیلیزییە.[٣] ناسراوە بە ڕۆڵی سەرەکی جۆناثان بایەرس لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا).

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

چارلی لە لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر لەدایکبووە،[٤] و لە شوقەیەک لە بریدڵینگتن لەلایەن دایکییەوە گەورە کراوە.[٥]

پیشە[دەستکاری]

مۆسیقا[دەستکاری]

چارلی ڕۆیشت بۆ لەندەن کە ١٦ ساڵان بوو و بەژداری لە باندێکی ڕۆک کرد بە ناوی Comanechi وەک دەرەمەرێک و لەگەڵیاندا بوو بۆ زیاتر لە ساڵێک.[٣][٦] چارلی پاشان بەژداری لە باندێکی psychedelic کرد کە لە لەندەن پێکھاتبوو بە ناوی Half Loon.[٧]

ڕۆڵگێڕان[دەستکاری]

لە ٢٠١٤ دا، چارلی ڕۆڵی گێڕا لەکورتە فیلمێک بە ناوی "Life Needs Courage". لە ٢٠١٥ دا، یەکەم ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە زنجیرەی تاوانی ITV بە ناوی DCI Banks، کە ڕۆڵی گاری مەکڕێدی ئەگێڕا.[٨] و پاشان ڕۆڵی ڕایڵی گێڕا لە زنجیرەی پشکنەری ITV بە ناوی Vera.[٩] و وەک میوانێک لە زنجیرەی پزیشکی درامی BBC One بە ناوی Casualty وەک جەیسن وەیکۆت.[١٠] لە ٢٠١٦ دا، لە فیلمی ھەستبزوێن بەناوی Shut Inا، کە نەیۆمی واتس و ئۆلیڤەر پلاتیش ڕۆلی سەرەکیان تێدا ئەگێڕاوە، و فەیرن بڵاکبێرن دەرھێنانی بۆ کردووە.[١١][١٢] ھەروەھا چارلی ڕۆڵی جۆناثان بایەرس ئەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان.[١٣][١٤] لە ٢٠١٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامی As You Are گێڕا.

لە مەی ٢٠١٧ دا، چارلی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ساموێڵ «سام» گوثری / کانۆنبۆڵ بگێڕێت لە New Mutants، فیلمێکی ٢٠٢٠ کە لە کۆمیکی ماڕڤڵ بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە.[١٥] لە ئابی ٢٠١٨، BBC ڕایگەیاند کە چارلی ڕۆڵی جۆسێف مێریک ئەگێڕێت، کە بە "Elephant Man" ناسراوە، لە درامایەکی دوو بەشی.[١٦] ھەڵبژاردی چارلی بۆ ڕۆڵەکە ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن گروپێکی خێرخوازی کەم ئەندامانەوە، کە سەرۆکی گروپەکە ئەڵێت کە بەکار نەھێنانی ئەکتەرێکی کەم ئەندام ھەلێکبووە کە لەدەستیان داوە.[١٧]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

چارلی کوڕێکی ھەیە، ئاڕچی (لەدایکبووی ٢٠١٤) لە پەیوەندییەک لەگەڵ ئاکیکۆ ماتسورا.[٢][١٨][١٩]

لە ٢٠١٦وە، لە پەیوەندییەک دا بووە لەگەڵ ناتالیا دایەر کە ڕۆڵی خۆشەویستی جۆناثان ئەگێڕێت، نانسی ویڵەر لە زنجیرەی شتە نامۆکان[٢٠]

چارلی پریمیەری وەرزی دووەمی شتە نامۆکانی لە کیس چوو کە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ دا بوو. چارلی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس ڕاگیرابوو، ڕاپۆڕتەکان ئەڵین کە بەھۆی دۆزینەوەی بڕێک لە کۆکاین بووە. نەگیرابوو و نێردرابۆوە بۆ لەندەن. دوای زیاتر لە ھەفتەیەک، لە لێدوانێکی دا گووتی کە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا «بەھۆی کێشەیەک لەلایەن کۆچی ئەمریکاوە ڕێگری لێکراوە.» و «نەگیراوە و سزاش نەدراوە بەھۆی تاوانەوە.»[٢١]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٤ Life Needs Courage چاڕڵی کورتە فیلم
٢٠١٥ The Schoolboy مایکڵ ستیڤنس کورتە فیلم
Rise of the Footsoldier Part II فرۆشیار
Urban & the Shed Crew فڕانک
٢٠١٦ As You Are ماڕک
Shut In ستیفن پۆڕتمان
٢٠١٧ The Performers: Act III بۆوی کارەکتەر کورتە فیلم
Marrowbone بیڵی ماڕۆوبۆن
٢٠٢٠ No Future ویڵ
The New Mutants ساموێڵ گوثری / کانۆنبۆڵ
بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت The Souvenir Part II بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت لە بەرھەم ھێنان دایە

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ DCI Banks گاری مەکڕێدی ٢ ئەڵقە
Vera ڕایڵی ئەڵقەی: "Changing Tides"
Casualty لوک دیکینسن / جەیسن وەیکۆت ٢ ئەڵقە
٢٠١٦–ئێستا Stranger Things جۆناثان بایەرس ڕۆڵی سەرەکی

خەڵات و پاڵێوراوەکان[دەستکاری]

شاڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام Ref.
٢٠١٧ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی Stranger Things براوە [٢٢]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٣]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران دزەری دیمەنی ھەڵبژێردراو پاڵێوراو [٢٤]
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵد باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Khan، Shakir (6 February 2020). "Charlie Heaton Birthday: Check Out Some Amazing Movies Of The 'Stranger Things' Star". لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا "Charlie Heaton: 12 facts about the Stranger Things actor you need to know". PopBuzz. لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ ی ا Dziautaite، Modesta (18 July 2016). دەستکاریکەر: Bailey، David. "Charlie Heaton". Interview Magazine. لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  4. ^ Stranger Things' Charlie Heaton and Natalia Dyer Take A Lie Detector Test. Vanity Fair. 12 July 2019. 
  5. ^ Weinstock، Tish (2 November 2016). "stranger things have happened: charlie heaton on finding fame". I-D Vice. 
  6. ^ Grater، Tom (5 October 2015). "Charlie Heaton, Stars of Tomorrow 2015". Screen Daily. Media Business Insight Limited. لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  7. ^ "Charlie Heaton on Instagram: "Hey guys! 'Half loon' the band I used to play in debuted their first single 'Ruth' from their upcoming album. Go to there page to check it…"". Instagram (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  8. ^ Robinson، Jennifer (23 April 2015). "DCI BANKS: Season 4". KPBS.org. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  9. ^ "Vera Cast List 2015: ITV Series 5 Air Date and Character Details". TellyChat.co.uk. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  10. ^ "The Department of Secrets – Series 29 Episode 31 of 46". BBC. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  11. ^ Hipes، Patrick (18 March 2015). "Oliver Platt Joins Naomi Watts In 'Shut In' For EuropaCorp & Lava Bear". Deadline.com. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  12. ^ McNary، Dave (6 March 2015). "Naomi Watts' Shut In Set 2016 Release Date". Variety. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  13. ^ Andreeva، Nellie (20 August 2015). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline.com. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  14. ^ Spangler، Todd (20 August 2015). "Netflix Casts 7 Young Actors in Stranger Things Supernatural Drama from Duffer Brothers". Variety. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  15. ^ Goldberg، Matt (31 May 2017). "'New Mutants' Finds Its Cannonball with 'Stranger Things' Star Charlie Heaton". Collider. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  16. ^ "Charlie Heaton is The Elephant Man". BBC. 22 August 2019. لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  17. ^ "Anger over casting of Stranger Things star Charlie Heaton as Elephant Mann". Sky News. لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  18. ^ Gemmill، Allie (October 30, 2017). "Stranger Things's Charlie Heaton Reportedly Has a Son". Teen Vogue. لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  19. ^ "Stranger Things' Charlie Heaton Has a Son With Ex Akiko Matsuura". US Weekly. 30 October 2017. لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  20. ^ "Stranger Things stars Natalia Dyer & Charlie Heaton's relationship". Capital. 
  21. ^ "Charlie Heaton Opens Up About Cocaine Possession Reports". E! Online (بە زمانی ئینگلیزی). 11 March 2018. لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  22. ^ Nolfi، Joely (14 December 2016). "SAG Awards nominations 2017: See the full list". Entertainment Weekly. Meredith Corporation. لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  23. ^ Hipes، Patrick (21 January 2018). "SAG Awards' Stunt Ensemble Nominees Include Fallen 'Walking Dead' Stuntman". Deadline Hollywood. Penske Business Media, LLC. لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  24. ^ Swift، Andy (22 June 2018). "Teen Choice Awards 2018: Riverdale Leads Final Wave of TV Nominations". TVLine. لە ڕێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  25. ^ Hipes، Patrick (11 December 2019). "SAG Awards Nominations: 'Bombshell', 'The Irishman', 'Once Upon A Time In Hollywood' Top Film List, 'Maisel,' 'Fleabag' Score In TV – Complete List Of Noms". Deadline Hollywood. لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]