فۆڕتنایت
| فۆڕتنایت | |
|---|---|
| شیواز | مانەوە، باتڵ ڕۆیاڵ |
| پەرەپێدەر | ئیپیک گەیمز |
| بڵاوکەرەوە | ئیپیک گەیمز |
| سەکۆی یارییەکە | مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆئێس، نینتێندۆ سویچ، پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن، ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید |
| یەکەم دەرچوون | فۆڕتنایت پاراستنی جیھان ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ |
فۆڕتنایت (بە ئینگلیزی: Fortnite) کایەیەکی ڤیدیۆیی ئەلیکترۆنییە لە جۆری مانەوە، لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە و ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا، ئەم یارییە لەسەر سیستمەکانی کارپێکردنی پلەیستەیشن، ئێکس بۆکس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید و نینتێندۆ سوویچ کار دەکات، و ژمارەی بەکارھێنەرانی گەیشتووەتە ٢٥٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھاندا.[١]
ڕووداوەکانی فۆرتنایت لە زەوییەکی ھاوچەرخدا ڕوودەدەن، کە دەرکەوتنی لەناکاوی زریانێکی جیھانی دەبێتە ھۆی ونبوونی ٪٩٨ی دانیشتووانی جیھان، و بوونەوەری ھاوشێوەی زۆمبی دەردەکەون بۆ ھێرشکردنە سەر ئەوانەی ماونەتەوە. فۆرتنایت، کە کۆمپانیای «ئیپیک گەیمز» وەک یارمەتیدەر بۆ شەڕکردن دژی زریانەکە و پاراستنی ڕزگاربووان دەیناسێنێت، ڕێگە بە دروستکردنی چەک و تەڵە دەدات بۆ بەشداریکردن لە شەڕ دژی شەپۆلەکانی ئەم بوونەوەرانەی کە ھەوڵی لەناوبردنی ئامانجەکان دەدەن. یاریزانان لە ڕێگەی ئەم ئەرکانەوە پاداشت بەدەست دەھێنن بۆ باشترکردنی تایبەتمەندییەکانی پاڵەوانەکە، تیمەکانی پاڵپشتی، جبەخانەی چەک و تەڵەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی سەختتر ئەنجام بدەن. یارییەکە لە ڕێگەی «micro transactions»ەوە پاڵپشتی دەکرێت بە کڕینی دراوێکی تایبەت کە دەتوانرێت بۆ پەرەپێدانەکان بەکاربھێنرێت.[٢]
فۆرتنایت باتڵ ڕۆیاڵ بۆ ھەمان پلاتفۆرمەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، و فۆرتنایت کرێیتیڤ لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە.
پاڵەوانێتی جیھانی فۆرتنایت
[دەستکاری]پاڵەوانێتییەکە لە نیوویۆرک لەسەر دوو گۆڕەپانی بازنەیی کە بە ئامێری کۆمپیوتەر ئامادە کراون لە یاریگای «ئارسەر ئاش» بەڕێوەچوو، نزیکەی ٣٠ وڵات تێدا بەشدار بوون، و بڕی خەڵاتەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتە ٣٠ ملیۆن دۆلار، بەمەش بووە یەکێک لە گەورەترین خەڵاتەکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان.[٣]
قەدەغەکردنی فۆرتنایت
[دەستکاری]لە ١٤ی ئابی ساڵی ٢٠٢٠، یاری فۆرتنایت لە ھەردوو فرۆشگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر شاردرایەوە بەھۆی ھەوڵی «ئیپیک گەیمز» بۆ خۆدزینەوە لەو باجانەی کە ھەردوو فرۆشگاکە بەسەر قازانجەکاندا دەیسەپێنن و بە ٪٣٠ خەمڵێنراوە، ئەم بڕیارە تا ئاگادارکردنەوەیەکی تر بەردەوام دەبێت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20190730134104/https://aawsat.com/home/article/1833376/%D9%85%D8%B1%D8%A7%D9%87%D9%82%D9%88%D9%86-%D9%8A%D8%AD%D8%B5%D8%AF%D9%88%D9%86-%D9%85%D9%84%D8%A7%D9%8A%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D9%81%D9%8A-%D8%A8%D8%B7%D9%88%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D9%84%D9%80%C2%AB%D9%81%D9%88%D8%B1%D8%AA%D9%86%D8%A7%D9%8A%D8%AA%C2%BB
- ↑ https://web.archive.org/web/20210604140309/https://www.techradar.com/news/fortnite-creative-mode-launches-today-for-all-players-heres-why-you-should-care
- ↑ https://web.archive.org/web/20190730060235/https://arabic.arabianbusiness.com/software/371068-%D8%B5%D8%A8%D9%8A-%D9%8A%D8%B5%D8%A8%D8%AD-%D9%85%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%86%D9%8A%D8%B1%D8%A7-%D8%A8%D8%B9%D8%AF-%D9%81%D9%88%D8%B2%D9%87-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%84%D8%B2%D9%88%D8%AC%D9%8A-%D8%A8%D8%B7%D9%88%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85-%D9%84%D9%84%D8%B9%D8%A8%D8%A9-%C2%AB%D9%81%D9%88%D8%B1%D8%AA%D9%86%D8%A7%D9%8A%D8%AA%C2%BB
- ↑ https://web.archive.org/web/20200817130313/https://www.bbc.com/arabic/science-and-tech-53781505
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
| ئەم کایەی ڤیدیۆیی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم تەکنۆلۆژیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم ویلایەتە یەکگرتووەکان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- کۆلکەوتارەکانی تەکنۆلۆژیا
- کایە ڤیدیۆییەکان
- گەمەکانی ویندۆز
- گەمەکانی پلەی ستەیشن ٤
- گەمەکانی ئێکس بۆکس وان
- یارییەکانی ئای ئۆ ئێس
- ئەو یارییە ڤیدیۆیانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەرەپێدراون
- دەیەی ٢٠١٠ مۆد و رەوتەکان
- یارییە ڤیدیۆیییە خۆڕایییەکان
- یاریە ئۆنڵاینەکان
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٤
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٥
- یارییەکانی ویندۆز
- یارییەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
- ئەو یارییە ڤیدیۆیانەی لەگەڵ کۆمیکەکان گونجێنراون
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٧
- یارییەکانی ئەندرۆید
- گەمە ڤیدیۆیییە ھەرەوەزییەکان
- یاری ڤیدیۆیی فرە یاریزان
- کایەکانی مەک ئۆئێس
- کایەکانی نینتێندۆ سویچ
- براوەکانی خەڵاتی کایەکان
- باو و ڕەوتەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- کایە بەرزکراوەکانی پلەیستەیشن ٤ پرۆ