بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەندرۆید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەندرۆید
A flat robot head, a green semicircle with antennas and small holes for eyes
ناو و لۆگۆی بەکارهاتوو لە ساڵی ٢٠٢٣ ـەوە
گەشەپێدەرOpen Handset Alliance (led by گۆگڵ)
نووسراوە بەجاڤا ، کۆتلین (UI)، C (core), سی++، روست[١] and others
بنەماڵەUnix-like (modified Linux kernel)
باری کارکردنچالاکە
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوەکراوە، freeware (most devices include proprietary components, such as Google Mobile Services)
یەکەم وەشانئەندرۆید ١.٠ / ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨؛ ١٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٨-٠٩-23)
وەشانی کۆتاییئەندرۆید ١٦ / ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥؛ ٥ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٥-٠٦-10)
بازاڕی ئامانجSmartphones, tablet computers, smart TVs (Android TV), cars (Android Automotive) and smartwatches (Wear OS)
بەردەستە بە100+ languages
شێوازی بەڕۆژکردنەوەOver-the-air
بەڕیوەبەری فایلەکانAPK-based
سەکۆکانARMv7, ARM64, x86, x86-64

No longer supported:

ARMv5, ARMv6, MIPS[٢]
جۆری ناوکMonolithic (Linux kernel)
قەبارەی بەکارھێنەرBionic libc, mksh shell, Toybox as core utilities
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەرGraphical (multi-touch)
مۆڵەتنامە
ماڵپەڕی فەرمیandroid.com
باری پشتگیری
ئەندرۆید ١٣و دواتر پشتگیریکراون
وتارەکان لە زنجیرەکان
مێژووی وەشانەکان


ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.

تایبەتمەندی

[دەستکاری]
  • پرۆگرام و یاری زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایبەزێنێتە سەر ئامێرەکەی.
  • نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە بەھەمان شێواز کاردەکەن.
  • زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گۆگڵە و کاروباری ڕۆژانە زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گۆگڵ بەکار دەھێنن.
  • سیستەمەکە بە شێوەیەکی گشتگیر دەتوانرێ ڕێکبخرێت و گۆڕانکاری تێدا بکرێ بەپێی ویستی بەکارھێنەر.

ماناکەی

[دەستکاری]

مانای وشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە ڕۆبۆتێکی زیرەک کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرابێت.

کۆگای گۆگڵ پلەی

[دەستکاری]

گۆگڵ پلەی کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرام و یاری تایبەت بە سیستەمەکەیە کە ھەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٫٣ ملیۆن پرۆگرامی جیاوازی تێدا بەردەست خراوە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، کۆمپانیای گۆگڵ ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google Play و بەرنامەی Play Store بەردەست خست بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ دابەزاندانی بەرنامە و یارییەکان.

وەشانەکانی ئەندرۆید

[دەستکاری]

ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و پێش بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید ١٢، وەشانی ئەندرۆیدی ١١ پڕ بەکارھێنەرترین و بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید بوو لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.

وەشان ناوی کۆد ئاستی API بەرواری بڵاوکردنەوە
١٫٠ ناوی نییە ١ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨
١٫١ Petit Four ٢ ٩ی شوباتی ٢٠٠٩
١٫٥ Cupcake ٣ ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩
١٫٦ Donut ٤ ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
٢٫٠–٢٫١ Eclair ٥ - ٦ - ٧ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
٢٫٢–٢٫٢. ٣ Froyo ٨ ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
٢٫٣–٢٫٣. ٧ Gingerbread ٩–١٠ ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
٣٫٠–٣٫٢. ٦ Honeycomb ١١ - ١٢ - ١٣ ٢٢ی شوباتی ٢٠١١
٤٫٠–٤٫٠. ٤ Ice Cream Sandwich ١٤–١٥ ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
٤٫١–٤٫٣. ١ Jelly Bean ١٦ - ١٧ - ١٨ ٩ی تەممووزی ٢٠١٢
٤٫٤–٤٫٤. ٤ KitKat ١٩ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
٥٫٠–٥٫١. ١ Lollipop ٢١–٢٢ ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
٦٫٠–٦٫٠. ١ Marshmallow ٢٣ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
٧٫٠–٧٫١. ٢ Nougat ٢٤–٢٥ ٢٢ی ئابی ٢٠١٦
٨٫٠–٨٫١ Oreo ٢٦–٢٧ ٢١ی ئابی ٢٠١٧
٩٫٠ Pie ٢٨ ٦ی ئابی ٢٠١٨
١٠ Quince Tart ٢٩ ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
١١ Red Velvet Cake ٣٠ ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
١٢ Snow Cone ٣١ ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٢L Snow Cone V2 ٣٢ ٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٣ Tiramisu ٣٣ ١٥ی ئابی ٢٠٢٢
١٤ Upside Down Cake ٣٤ ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٥ Vanilla Ice Cream ٣٥ ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٦ Baklava ٣٦ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

داوانامەکان لە ئەندرۆید

[دەستکاری]

داوانامەکان کە ئەوانەی دەبینرێن لە مارکێتی ئەندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتییە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، و لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندی ئەندرۆیدەکەیان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Memory Safe Languages in Android 13». لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Android ABIs». Android Developers. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.