زەیتوون
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

زەیتوون دارێکی ھەمیشە سەوزی بەرداری تەمەن درێژە. بەرزی دارەکەی لە ١٥ مەتر تێناپەرێ. بەرەکەی ڕەنگی سەوز، ڕەش و مۆرە. حەز لە بنار شاخ و کەنار دەریاکان دەکات. داری زەیتوون لە کۆتاییی بەھاردا دەدرەوشێتەوە و گوڵی سپی دەردەکات لە شێوەی کۆمەڵەی ناجێگیر ناسراون بە لیڤا.[١] گوڵەگان دوو جۆرن، جۆری یەکەم پێکھاتەی نێرینە و مێینە لەخۆ دەگرێ و توانای گەشەکردنی ھەیە بۆ زەیتونی تەواو بەڵام جۆری دووەم تەنھا پێکھاتەی نێرینە لەخۆ دەگرێ و توانای پیتاندنی ھەیە. نیشتمانی بنەڕەتی زەیتون سووریا، فەلەستین، ئوردون و لوبنانە. ھەروەھا حەوزی دەریای سپی ناوەراست.
مێژووی
[دەستکاری]مرۆڤ زۆر لەمێژە زەیتونی ناسیوە و بەکاری ھێناوە، لە بەشی زۆری ئایینە پیرۆزەکان ناوی ھاتووە. یۆنانییە کۆنەکان لەزۆر لە ھۆنراوە کانیان ناوییان ھێناوە. وەک دیاری پێشکەش بە شایەکان و پاڵەوانانی شەڕیان کردووە. لە باخی دێرێک لە شاری قودس دار زەیتونێک تا ئێستا ماوە تەمەنی ٢٠٠٠ ساڵ پترە.
بەشە بەسوودەوکانی
[دەستکاری]- گەڵا
- بەر «دەنکە زەیتون»
- شلەرۆنی زەیتون «زیت الزیتون»
- توێکلی قەدی.
ھەروەھا لەبەر ڕەقی ھێلداری دارەکەی بۆ دروستکردنی ئەنتیکە کاری «التحفیات» بەکار دێت.
بەھای ئابووری
[دەستکاری]داری زەیتون دارێکی بەسوودە لە ھەردوو بوارەکانی ئابووری و ژینگە. بەری زەیتون خۆراکێکی بەلەزەتە بۆ مرۆڤ بە جۆرێک لە زۆر خواردەمەنی جۆراوجۆر و چێشت و زەڵاتە بەکاری دەھێنێت. بەرھەمی زەیتون ٩٥٪ی لە حەوزی دەریای سپی ناوەراست بەرھەم دەھێندرێت. بەجۆرێک دەوڵەتی ئیسپانیا بە یەکەم دەولەت دەژمێردرێت کە بەرھەمەکەی دەگاتە ١٧٣١٧٠٠٠ تۆن؛ بەلام لە بارەی بەرھەمھێنانی شلە ڕۆنی زەیتون دەوڵەتی ئیتاڵیا بە ڕیزبەندی یەکەم دێت کە بەرھەمەکەی دەگاتە ٣٣ ملیۆن گالۆن.
بەھای تەندروستی
[دەستکاری]شلە ڕۆنی زەیتون بێ زیانە بۆ لەشی مرۆڤ بگرە بە پێچەوانەشە زۆر سوود بەخشیشە بۆی، چونکە شلە ڕۆنەکەی بە ھیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان بەخشی تێدانییە، بەلکو کۆلیسترۆلی سوود بەخشی تێیدایە کە دەبێتە ھۆی توانەوەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش. خواردی زەیتون لەش بەھێز وبە توانا دەکا.
بەھای پزیشکی
[دەستکاری]دەرکەوتووە ئەو شوێنانەی شلە ڕۆنی زەیتون بە ڕێک و پێکی و بە بەردەوامی لە خواردنەکانیان بە کار دەھێنن، بە دەگمەن تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و پالەپەستۆی خوێن ورەق بوونی دەمارەکان و شێرپەنچە دەبن بە تایبەتی شێرپەنچەی مەمک، ھەر بە توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو ژنانەی لە خۆراکی ڕۆژانەیان پتر لە جارێک شلە ڕۆنی زەیتون بەکار دەھێنن بە ڕێژەی ٤٥٪ کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن؛ و ھەروەھا بەکارھێنانی چارەسەرە بۆ برینداری کۆئەندامی ھەرس و ڕێگرە لە دروست بۆنی بەردی گورچلە.
پێکھاتە بەسوودەکانی
[دەستکاری]یەکێک لە پێکھاتە بە سوودو گرنگەکانی بەری زەیتۆن ترشی «بەنزەویک» و ماددەی ئۆلیکە؛ و ھەروەھا شەکری Mannite کە لە گەڵاو بەرەکەی دا ھەیە. شلە ڕۆنی زەیتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایە. بە ڕێژەیەکی کەمیش ئەسیدی Free oleic acid تێدایە. ھەروەھا ڤیتامینەکانیB1.B2. A. E. لە گەڵاکانی دا پێکھاتەی ((Oleuropein acid)) ھەیە کە بکوژی سروشتی زۆر لە بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوەکانە.
سوودە گشتییەکانی زەیتون
[دەستکاری]جگە لەم سودانەی کە لە سەرەوە باس کران ئەم سوودانەی خوارەوەشی ھەیە:-
- گەڵای زەیتون پاک کەرەوەیە.
- کولێندراوی گەڵاکەی سارد کەرەوەی «تا» بە ھێزەکانە.
- گەڵای زەیتۆن چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشییە تازە دۆزراوەی بە ناوی ((((CFS کۆرت کراوەی ((Chronic Fatigue syndrome))
- گەڵای زەیتۆن ھۆکارەکانی نەخۆشی ئایدز کەم دەکاتەوە، چۆنکە بەرگری لەش زیاد دەکات و لەش نەرم نۆل ھەوکردنی کەم دەکات.
- گەڵای زەیتون بۆ حەسانەوەی جەستەیی و دەروونی و ھۆش بە کار دێت.
- گەڵاکانی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشی شێرپەنجەو ئایدز بە سوودە.
- گەڵاکانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سەرما بوون وھەڵامەت و ئەنفلەوەنزا بە سوودە.
- کولێندراوی گەڵاکانی بە کار دێت بۆ دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوین.
- شلە ڕۆنی زەیتون سوودبەخشە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ وکاریگەری ھەیە لە دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن و کۆلیسترۆل.
- شلە ڕۆنی زەیتون ڕەوان کەری قەبزییە.
- شلە ڕۆنی زەیتۆن بە سوودە بۆ «خورووشت، سووتان، سووتانی بەر خۆر، ھەوکردن»ی پێست.
- شلە ڕۆنی زەیتون لەگەل زۆر لە دەرمانەکانی پزیشکی تێکەل دەکرێت کە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست بە کاردێت، ھەروەھا لە گەل دەرمانەکانی قژ.
- شلەی ڕۆنی زەیتون بەکاردێت بۆ شێلانی ماسولکە وجمگە ڕەق بوو وئێشدارەکان.
- شلەی ڕۆنی زەیتون بەکاردێت بۆ نەخۆشییەکانی سنگ و تاعون.
- شلە ڕۆنی زەیتۆن چاو بەھێز دەکات.
- شلە ڕۆنی زەیتۆن کاریگەری ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبون بە جەلتەی دڵ و شێرپەنجە.
- شلەرۆنی زەیتۆن چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی پوک وددان سپی دەکاتەوە.
- شلە ڕۆنی زەیتۆن خواردن بە تام و چێژ دەکات.
- شلە ڕۆنی زەیتۆن باشترین شلەیە بۆ ھەلگرتنی خۆراک وەک گۆشتی ماسی و پەنیر.
- خواردنی زەیتون بە ھەموو شێوەکانییەوە سودبەخشە بۆ توانای سێکسی.
چارەسەر بە زەیتوون
[دەستکاری]- خواردنەوەی کوڵاوی گەڵای زەیتوون ڕۆژی ٤ کوپ باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن.
- خواردنەوەی تێکەڵاوی یەک کەوچکی چێشت لەگەڵ گیراوەی نیو پارچە لیمۆ پێش نانی بەیانیان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ باشە بۆ دەرکردنی کرمەکانی ناو ڕیخۆڵەی منداڵ.
- خواردنی یەک کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتوون پێش نانی بەیانیان بۆ وردکردنەوەی بەردەکانی گورچیلە و زراو و لوولەی میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنی بەرھەمی زەیتوون لەگەڵ نانی ئێواران بە شێوەی ڕۆژانە.
- خواردنی ٣ کەوچکی چێشت بە شێوەی ڕۆژانە لە کوڵاوی گەڵای زەیتوون و بەکارھێنانی زەیتی زەیتوون لەگەڵ ژەمەکان و خواردنی بەرھەمی زەیتوون لە کاتی نان خواردنی بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەرکردنی پەستانی خوێنی بەرز و کێشەی میزنەکردن.
- زەیتی زەیتوون زۆر باشە بۆ دەرکردنی ژەھراوییەکانی ناو لەش.
- بەکارھێنانی تێکەڵاوی سپێنەی یەک ھێلکە لەگەڵ ٢ کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتوون بەشێوەی مەڵھەم بۆ چەورکردنی شوێنی سووتاوی پێست جۆری ئاسان.
- بەکارھێنانی وردکراوی بەرھەمی زەیتوون (لە دوای دەرکردنی ناوکەکەی) بە شێوەی دەرمانێک لەسەر دوومەڵی وشک.
- بەکارھێنانی زەیتی زەیتوونی شلەتێن وەکو مەڵھەم بۆ چەورکردنی شوێنی تووشبوو بە گەڕی و ێەدەف و ئەگزیما بە چەورکردنی شوێنەکە بەشێوەی بازنەیی بە بەکارھێنانی پارچە پەڕۆکێکی زبر.
- گەڵای زەیتوونی نەرم لەگەڵ زەیتی زەیتوون بۆ چەورکردنی شوێنی تووشبوو بە ھەوکردن و بڕین لەسەر پێست بەکاردێت.
- بۆ چارەسەرکردنی پێستی دەموچاوی وشک و درزبوون لە پێستی دەست وپیَ دەبێت زەیتی زەیتوون تێکەڵاو بکرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەک لە گیراوەی لیمۆ.
- چەورکردنی برۆی چاو بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە ھەڵوەرین، ھەروەھا بە چەورکردنی پێستی سەر بە زەیتەکە لە دوای شوشتنی سەر بە ئاوی شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەرکردنی کڕێشکی سەر.
- چەورکردنی پێستی لەش بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە تیشکی خۆر.
- گەڵای زەیتوون پێکھاتووە لە گیراوەیەک تایبەتە بە چارەسەرکردنی ھەوکردنی ناو دەم و پووک بە جوییندنی گەڵاکە وەکو بنێشت. ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی بڕین و دومەڵ بە وردکردنی گەڵاکان و دانانی لەسەر بڕینەکە. ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی برینداربوون (قرحە)ی ڕیخۆڵە بە بەکارھێنانی گیراوەی گەڵای زەیتوون لە ناو کۆمەوە.
- بۆ چارەسەرکردنی ڕۆماتیزم و ھەوکردنی دەمارەکان (ئەعساب) و پێچبوونی جومگەکان، پێویستە مەڵھەمێک دروست بکرێت بە وردکردنەوەی یەک دانە سیر لەگەڵ ٢٠٠ گرام زەیتی زەیتوون و جێھێشتنی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ئینجا چەورکردنی شوێنی ئازارەکە بۆ چەند جارێک تا چاکبوونەوە.
- زەیتی زەیتوون باشە بۆ گەنج کردنەوەی ئەندامەکانی ناو لەش.
- زەیتی زەیتوون جیاوازی ھەیە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی زەیتەکان کە نابێتە ھۆی بەرزکردنی ڕێژەی کۆلیستیرۆل لە خوێنە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ئەو وتارانەی پێویستیان بە سەرچاوەی زیاتر ھەیە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
- مانگیلەی بەپیت
- گژوگیاکانی چین
- گژوگیاکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
- گژوگیاکانی میسر
- گژوگیاکانی ئەفریقای باکوور
- گژوگیاکانی پاکستان
- گژوگیاکانی عەرەبستانی سعوودی
- گژوگیاکانی باشووری ئەفریقا
- ڕوەکە باخییەکانی ئەفریقا
- ڕوەکە باخییەکانی ئاسیا
- ڕوەکە باخییەکانی ئەورووپا
- ڕوەکە پزیشکییەکان
- ڕوەکەکان، وەسفکراوی ١٧٥٣
- ڕوەکەکان، بەکارگیراو لە بۆنسای
- دارەکانی یۆنان
- دارەکانی ئیتالیا
- دارەکانی مەغریب
- دارەکانی ئیسپانیا
- دارەکانی تورکیا
- دارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- گژوگیاکانی فەڕەنسا
- دارە ڕازاوەکان
- تاکسە ناوی کارل لینایۆسی لەسەرە
- تاکسۆنەکانی ناونراو لەلایەن کارل لینایۆسەوە