کڕێش
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
![]() | لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. |
کڕێش یان تۆشكه حاڵه‌تێكی پێسته كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تووشی پێستی سه‌ر ده‌بێت.[١] نیشانه‌كانی بریتین له هه‌ڵوه‌رینی توێژاڵی یان خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر و خورشتێكی كه‌م یان مامناوه‌ند. ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه خراپتر بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌لئاوسانی پێست (seborrhoeic dermatitis).[١]
هۆكاره‌كه‌ی تا ئێستا نادیاره به‌ڵام وا باوه‌ڕده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كۆلكه‌ی بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی بگرێته‌وه.[١] به‌هۆی كه‌می دروستی و خاوێنی نییه. له‌وانه‌یه له وه‌رزی زستان خراپتر ببێت.[٢] هۆكاری بنچینه‌یی و چۆنییه‌تی ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری خانه‌كانی پێست.[٣] ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه (به ئینگلیزی: diagnosis) پاش به دیار كه‌وتنی نیشانه‌كان ده‌كرێت.[١]
هیچ چاره‌سه‌رێكی زانراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكات،[٤] به‌ڵام ده‌توانرێت هه‌ندێك ده‌رمان یان كرێمی دژه كه‌ڕوویی (به ئینگلیزی: Antifungal Medication) به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردنی حاڵه‌ته‌كه.[١] تۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجای پێگه‌یشتوان ده‌بێت، نێرینه زیاتر له مێیینه توشی تۆشكه ده‌بن.[١] زیاتر له‌پاش باڵغبوون و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئه‌و حاڵه‌ته به دیار ده‌كه‌وێت و بڕه بڕه رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه تا پاش ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.[١]
نیشانه‌كان
[دەستکاری]
نیشانه‌كانی تۆشكه بریتین له خورانی پێستی سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر شێوه‌ی پروشه‌ی ورد و سپی.[٥] په‌ڵه‌ی سوور، هه‌ندێك ناوچه‌ی چه‌ور له‌سه‌ر پێست و هه‌ستكردن به قدیلانه له‌سه‌ر پێست هه‌ندێكیترن له نیشانه‌كان.[٦]
هۆیه‌كان
[دەستکاری]له كاتێكدا كه چینه‌كانی پێست خۆیان ده‌گۆڕن یان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ خانه‌ی نوێ، خانه كۆنه‌كان پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ى پێست كه له‌وێدا ده‌مرن و هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌كو پروشه یان كلۆی به‌فر. بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و توێژاڵانه‌ی پێست زۆر بچووكن تا ببینرێن. هه‌رچۆنێك بێت هه‌ندێك بارودۆخ واده‌كات كه ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ی خانه‌كان نائاساییانه خێرابێت. خۆی له خۆیدا ئه‌و ئاڵوگۆرییه (پێڕاگه‌یشتن و هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان) له ماوه‌ی مانگێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام وا گریمانه ده‌كرێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆشكه‌یان هه‌یه، خانه‌كان له ماوه‌ی ٢–٧ ڕۆژ ئاڵوگۆڕییه‌كه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا، ئه‌و خانه مردووانه‌ی پێست به شێوه‌ی تۆپه‌ڵێكی گه‌وره و چه‌ور هه‌ڵده‌وه‌رن وه‌كو كڵۆی سپی یان خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر پێستی سه‌ر، پرچ، جل و به‌رگ ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌نجامی دروستبوونی تۆشكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ كۆلكه یان هۆكار:
- چه‌وری پێست[٧]
- پاشماوه‌ی سازوچوویی (میتابۆلی) ورده-زینده‌وه‌ره‌كان (microorganisms)ی پێست.[٨][٩][١٠][١١][١٢]
- لاوازی و هاستیاری تاكه كه‌س
ورده-زینده‌وه‌ره‌كان
[دەستکاری]به پێی توه‌ژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ٢٠١٦، به‌كتریا (Propionibacterium و Staphylococcus به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی) گرینگتره له كه‌ڕوو بۆ دروستبوونی تۆشكه. ئاماده‌بوونی به‌كتریاش له ژێر كاریگه‌ری بڕی ئاو و چه‌وری پێستبوو.[١٣]
چاره‌سه‌ر
[دەستکاری]
دژه كه‌ڕوویی
[دەستکاری]چاره‌سه‌ره دژه كه‌ڕووییه‌كان وه‌كو (ketoconazole, Zinc pyrithione, Selenium disulfide) كاریگه‌ر بوونه.[١٤] وا دیاره Ketoconazole كاریگه‌ریه‌كی درێژخایه‌نتری هه‌یه.[١٥]
Ciclopirox زۆر به‌كاردێت وه‌كو دژه تۆشكه له زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا.[١٦]
تاری خه‌ڵووز (قیڕی خه‌ڵووز)
[دەستکاری]واده‌كات كه هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان له چینی سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی پێست ڕووبدات و گه‌شه‌كردنی خانه نوێیه‌كان هێواش ده‌كاته‌وه.[١٧]
درم ناسی
[دەستکاری]تۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا (٥٠)ی پێگه‌یشتووه‌كان ده‌بێت.[١٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]به پێی فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی ئینگلیزی، وشه‌ی (dandruff) واتا تۆشكه له ساڵی (١٥٤٥)ه‌وه سه‌لمێنراوه به‌ڵام تا ئێستا بنچینه‌ی وشه‌كه نه‌زانراوه.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ Borda، Luis (2015). «Seborrheic Dermatitis and Dandruff: A Comprehensive Review». Journal of Clinical and Investigative Dermatology. ٣ (2). doi:١٠.١٣١٨٨/٢٣٧٣-١٠٤٤.١٠٠٠٠١٩. PMC ٤٨٥٢٨٦٩. PMID ٢٧١٤٨٥٦٠.
- ^ Ranganathan، S؛ Mukhopadhyay، T (2010). «Dandruff: the most commercially exploited skin disease». Indian Journal of Dermatology. ٥٥ (2): ١٣٠–٤. doi:١٠.٤١٠٣/٠٠١٩-٥١٥٤.٦٢٧٣٤. PMC ٢٨٨٧٥١٤. PMID ٢٠٦٠٦٨٧٩.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Ranganathan، S؛ Mukhopadhyay، T (2010). «Dandruff: the most commercially exploited skin disease». Indian Journal of Dermatology. ٥٥ (2): ١٣٠–٤. doi:١٠.٤١٠٣/٠٠١٩-٥١٥٤.٦٢٧٣٤. PMC ٢٨٨٧٥١٤. PMID ٢٠٦٠٦٨٧٩.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Turkington, Carol؛ Dover, Jeffrey S. (٢٠٠٧). The Encyclopedia of Skin and Skin Disorders (چاپی Third). Facts On File, Inc. لاپەڕە ١٠٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٦٠-٦٤٠٣-٨. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (Aug 2012). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
- ^ «What Is Dandruff? Learn All About Dandruff». Medical News Today. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Ro BI، Dawson TL (٢٠٠٥). «The role of sebaceous gland activity and scalp microfloral metabolism in the etiology of seborrheic dermatitis and dandruff». J. Investig. Dermatol. Symp. Proc. ١٠ (3): ١٩٤–٧. doi:١٠.١١١١/j.١٠٨٧-٠٠٢٤.٢٠٠٥.١٠١٠٤.x. PMID ١٦٣٨٢٦٦٢.
- ^ Ashbee HR، Evans EG (٢٠٠٢). «Immunology of Diseases Associated with Malassezia Species». Clin. Microbiol. Rev. ١٥ (1): ٢١–٥٧. doi:١٠.١١٢٨/CMR.١٥.١.٢١-٥٧.٢٠٠٢. PMC ١١٨٠٥٨. PMID ١١٧٨١٢٦٥.
- ^ Batra R، Boekhout T، Guého E، Cabañes FJ، Dawson TL، Gupta AK (٢٠٠٥). «Malassezia Baillon, emerging clinical yeasts». FEMS Yeast Res. ٥ (12): ١١٠١–١٣. doi:١٠.١٠١٦/j.femsyr.٢٠٠٥.٠٥.٠٠٦. PMID ١٦٠٨٤١٢٩.
- ^ Dawson TL (٢٠٠٦). «Malassezia and seborrheic dermatitis: etiology and treatment». Journal of Cosmetic Science. ٥٧ (2): ١٨١–٢. PMID ١٦٧٥٨٥٥٦.
- ^ Gemmer CM، DeAngelis YM، Theelen B، Boekhout T، Dawson Jr TL (٢٠٠٢). «Fast, Noninvasive Method for Molecular Detection and Differentiation of Malassezia Yeast Species on Human Skin and Application of the Method to Dandruff Microbiology». J. Clin. Microbiol. ٤٠ (9): ٣٣٥٠–٧. doi:١٠.١١٢٨/JCM.٤٠.٩.٣٣٥٠-٣٣٥٧.٢٠٠٢. PMC ١٣٠٧٠٤. PMID ١٢٢٠٢٥٧٨.
- ^ Gupta AK، Batra R، Bluhm R، Boekhout T، Dawson TL (٢٠٠٤). «Skin diseases associated with Malassezia species». J. Am. Acad. Dermatol. ٥١ (5): ٧٨٥–٩٨. doi:١٠.١٠١٦/j.jaad.٢٠٠٣.١٢.٠٣٤. PMID ١٥٥٢٣٣٦٠.
- ^ Xu، Zhijue؛ Wang، Zongxiu؛ Yuan، Chao؛ Liu، Xiaoping؛ Yang، Fang؛ Wang، Ting؛ Wang، Junling؛ Manabe، Kenji؛ Qin، Ou؛ Wang، Xuemin؛ Zhang، Yan؛ Zhang، Menghui (٢٠١٦). «Dandruff is associated with the conjoined interactions between host and microorganisms». Scientific Reports. ٦: ٢٤٨٧٧. doi:١٠.١٠٣٨/srep٢٤٨٧٧. PMC ٤٨٦٤٦١٣. PMID ٢٧١٧٢٤٥٩.
- ^ Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (Aug 2012). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
- ^ Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (Aug 2012). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.
- ^ Milani، M؛ Antonio Di Molfetta، S؛ Gramazio، R؛ Fiorella، C؛ Frisario، C؛ Fuzio، E؛ Marzocca، V؛ Zurilli، M؛ Di Turi، G؛ Felice، G (٢٠٠٣). «Efficacy of betamethasone valerate 0.1% thermophobic foam in seborrhoeic dermatitis of the scalp: An open-label, multicentre, prospective trial on 180 patients». Current Medical Research and Opinion. ١٩ (4): ٣٤٢–٥. doi:١٠.١١٨٥/٠٣٠٠٧٩٩٠٣١٢٥٠٠١٨٧٥. PMID ١٢٨٤١٩٢٨.
- ^ GENERIC NAME(S): Coal TarFind Lowest Prices (١٦ی ئابی ٢٠١٧). «Anti-Dandruff (coal tar)». WebMD. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Turner، GA؛ Hoptroff, M؛ Harding, CR (Aug 2012). «Stratum corneum dysfunction in dandruff». International Journal of Cosmetic Science. ٣٤ (4): ٢٩٨–٣٠٦. doi:١٠.١١١١/j.١٤٦٨-٢٤٩٤.٢٠١٢.٠٠٧٢٣.x. PMC ٣٤٩٤٣٨١. PMID ٢٢٥١٥٣٧٠.