گەڵا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنه‌ی گه‌ڵایه‌ک

گەڵا، پەلک، ئەندامێکە لە گیا، لە چرۆی سەر لقەوە ھەڵدەدا و فۆتۆسەنتێزی لە ئەستۆدایە. گەڵاکان بە ڕێکوپێکی لە سەر لقی گیاکان دانراون. گەڵا لە دوو بەشی سەرەکی پێک ھاتووە:

  • پانکە : بەشی کارای گەڵایە کە تژی لە سەوزێنەیە ، ھەناسەدان و فۆتۆسەنتێزی تێدا بەڕێوە دەچێ.
  • دووچکە : باریکە کلکێ کە گەڵا بە لاسکەوە دەلکێنێ و لە شانەی نێرۆکی پێکهاتووه‌.

گه‌ڵای ھەر ڕوەکێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە. ئەم تایبەتمەندییە لە پلەی یەکەمدا دەگەڕێتەوە بۆ جینیتیکی ڕوەک و لە پلەی دووھەمدا بە ھۆکارەکانی ژینگە، وەک ڕووناکی ، شێ و دەما بەستراوە.

A leaf shed in autumn.

وشە ھاوتاکان[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی گەڵا ئەم وشانەش ھاتووە: پەل، پەلک، بەڵگ، وەڵگ، وەڵنگ، پەژە، بەنگ

بەشەکانی گەڵا[دەستکاری]

لە ڕوەکی گوڵدار، گەڵا لە پەڕەیەکی پانی سەوز و کلکێکی باریکی کورت بە ناوی دووچکە پێکدێت.دووچکە لە شوێنی لکان بە لاسکەو نەختێک پانتر دەبێ و وەک کاڵانێک دەور لاسک دەگرێت.

Alocasia cuprea.jpg

پێکھاتەی دەرەوەی گەڵا[دەستکاری]

BrambleLeaf CrossPolarisedLight Diagram.jpg

گەڵا لە دوو بەشی پانکە و دووچکە پێک دێت.

  • پانکە

پانکە بەشی چالاکی گەڵایە و پتر بە ھۆی کڵۆڕۆفیڵەوە سەوزە. مەرج نییە پانکە لە ھەموو ڕوەکێکدا ھەبێ. پانکە بە شێوەی ئاسایی پەڕەیەکی تەختە کە ڕەگەکانی گەڵای تێدا تێدەپڕێ، ڕەگەکان درێژەی دووچکەن کە لە بنی پانکەدا بە جوانی دیارن.

  • دووچکە

باریکەیەکی کورتە کە پانکە بە لقەوە دەلکێنێ. بەشی ھەرەزۆری پانکە لە شانەگەلی نێرۆکی و چێوھی پێک دێت. بە شیوەی ئاسایی دووچکە بە لێوارەی خوارەوەی پانکەوە دەلکێ، بەڵام لە بڕێ ڕوەکی وەک گەرچەک ولادەن بە رووبەری ژێرەوەی گەڵاوە دەنووسێ. بەم جۆرە گەڵایانە سپەر دەڵێن. بە گەڵای بێ دووچکە کە پانکەی گەڵا ڕاستەوخۆ بە لقەوە دەلکێ، بێ دووچکە دەڵێن. لە بڕێ ڕوەکدا بنکی گەڵا بە شێوەی کالانێک پەرەدەستێنێ و لەوانەیە زیادەی وەک گوارە و زمانەیش دەربکا.

ناژی له‌رزۆک

جۆرەکانی گەڵا[دەستکاری]

  • گەڵای ڕوەکی دوولەتکە

ئەم جۆرە گەڵایە لەوانەیە سادە یا پێکەڵ بێ. گەڵای سادە تەنیا لە یەک پاژ پێکھاتووە، بەڵام گەڵای پیکەڵ لە چەند پاژی بچووک بە ناوی گەڵچک پێکدێت. لە بنکی گەلای ڕوەکە دوولەتکەییەکاندا جووتێک گوارە و چرۆیەکی لاوەکی دەردیت. ڕەگاژۆیی ڕەگەکانی گەڵا بە شێوەی تۆڕیە.

  • گەڵای ڕوەکی یەک لەتکە

گەڵای روەکی یەک لەتکە لە دوو بەشی پانکە و کالان پێکھاتووە، بەشی زۆری ڕەگاژۆیی گەڵا بە شێوەی ھاوشانە(موازی). لە شوێنی لکانی کالان بە پانکەدا زمانەیەک ھەیە، لە بڕێ جۆریشدا جووتێک گوارە بەدی دەکریت.

  • گەڵای بازدانەکان

گەڵای زۆربەی بازدانەکان دەرزیلەیی یا پووڵەکییە، بۆ وێنە لە کاجدا گەڵای دەرزیلەیی و لە سەوڵدا گەڵای پووڵەکەیی. گەڵای دەرزیلەی تەنیا یەک ڕەگیان تێدایە و بە نووکێکی تیژ کۆتایی دێت.

پەل بە گەڵای گەورە و بەشبەش کراو دەگوترێ، وەک ئەوەی لە سیپەل دا دەیبینین. ئەمڕۆکە گەڵاکانی نەخلیش بە پەل دەناسین. ]]

پێکھاتەی ناوەوەی گەڵا[دەستکاری]

  • پێکھاتەی ناوەوەی دووجکە

ھەموو ڕووکاری دووچکە بە توێکڵێک داپۆشراوە کە لاسکیشی داپۆشیوە. لە ناو خۆیدا پاڕەنشیمێک بوونی ھەیە کە ڕەگەکانیگەڵای تێدا تێدەپەڕێ. نێرۆکەکانی چێوی- ئاوکێش بەو جۆرە کە لە لاسکدا ھاتوون دەچنە ناو دووچکەوە.

  • پێکھاتەی ناوەوەی پانکە

پێست لە دوو ڕووبەری ژێر و بانی گەڵادا بەدی دەکرێت، مێزۆفیڵ کەوتۆتە نێوان دووتوێی پێست.

نوانه‌ی مامناوه‌ندیی توێکاری گه‌ڵا

ئەرکەکانی گەڵا[دەستکاری]

  • بۆق کردن: کاتێ ئاو بە شێوەی ھەڵم لە گەڵاوه‌ دەردەچێت. بۆق کردن زۆرتر لە ناو ڕۆژدا ڕوودەدات.
  • ئارەق دەردان: کاتێ ئاو بە شێوەی تراو لە ڕووبەری گەڵاوه‌ دەردەچێت.
  • فۆتۆسەنتێز: ڕەوتانەیه‌ک لە ڕوەکدا کە لەودا گیای سەوز لە بەر تیشکی خۆردا، بە یارمەتی دووئۆکسیدی کاربۆنی ھەوا و ئاو، گڵۆکۆز به‌رهه‌م دێنێ و ئۆکسجین به‌ره‌ڵا دەکا.
  • ھەناسەدان: ڕەوتانەی بەردانی وزەی کیمیایی بژیوی ڕوەک بە یارمەتی ئۆکسجین

وشەی ھاوخێزان[دەستکاری]

گەڵاچۆنەر ، گەڵامێو، گەڵاڕێزان(جەنگەی گەڵاوەرین، یەکەم مانگی پاییز) ، گەلاخان(جەنگەی گەڵاڕێزان) ، گەڵا دەرکردن ، گەڵادار، گەڵاڕن ، گەڵا کردن، گەڵاکوت، گەڵا کەوتن، گەڵواز (=گەڵوازە)، گەڵوازە (گۆرانی چرۆ دەرکردنی دار لە بەھاردا)، گەلە(گەڵای وەریوی ڕزیو)

سەرچاوە[دەستکاری]

[١]