دەروازە:مۆسیقای کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:مکەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی مۆسیقای کوردی


2512.svg
2512.svg
بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقای کوردی!
ھەنووکە ٣٣٦ وتار لە دەروازەی مۆسیقای کوردیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی (لەدایکبووی ١٩٢١ - کۆچی دوایی ١٩٧٢) لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. ئەو بە ھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ئێران و عێراق ناسراوە. ئەو لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە.

حەسەن زیرەک لە مەڵبەندی موکریان لە دایک بووە. لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢١ی زایینی (ساڵی ١٣٠٠ی ھەتاوی). شوێنی لە دایکبوونی زۆر ڕوون نییە، بە گوێرەی قسەی خەڵکی شاری بۆکانە و زیرەک لە گەریکی قەڵای سرداری ئەم شارە لە دایک بووە و زۆر کەسیش لەوانەی کە لە نزیکەوە دەیناسن، گوندی «ھەرمێلە» کە لە نێوان شاری سەقز و بۆکان ھەڵکەوتووە بە شوێنی لە دایکبوونی دەزانن. باوکی ناوی عەبدوڵڵایە و دایکی ئامینی ناو بووە. باوکی لەلای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە، لەبەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە. ناوبراو جگە لە حەسەن دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی حوسێن و مینە ھەبووە. لە تەمەنی ژێر دە ساڵیدا لەگەڵ چەند کەس لە دەنگخۆشانی بۆکان لە شاییەکانی ناو شار و گوندەکانی بۆکان گۆرانی وتووەتەوە. لە حەوت و ھەشت ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکات و ھەروەھا خزمەتی ماڵە دەوڵەمەندەکانی بۆکانی کردووە. زیرەک منداڵ دەبێ کە باوکی دەمرێ (تەمەنی ١١ ساڵان دەبێ کە باوکی کۆچی دوایی دەکات). بە دوای مردنی باوکیدا بنەماڵەکەیان لە دێ بار دەکات و دەچنە شاری سەقز.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

لاپەڕەی سپی (بە کوردیی باکووری: Laperrey Spî) دواین بەرھەمی زەکەریا عەبدوڵڵایە کە لە ٢٠١٠ بڵاوی کردووەتەوە. ئەلبومەکە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. ھەموو ھەڵبەستی گۆرانییەکانی ئەلبومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئەلبومەیش ھەمووی بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دەنگی ھەڵبژێردراو

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

مەزھەر خالقی (لە دایکبوون ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی بەتوانای کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە، ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە، ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا، بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە. تا ساڵی ١٩٥٦ ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا، گۆرانی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون، کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە (خوێندکاران، سوپا، ڕادیۆ سنە- کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە) کاری مووزیکیان بۆ کراوە. ساڵی ١٩٥٧ بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە. ساڵی ١٩٥٨ شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا، بەدەست ھێناوە.

زیاتر...

ئامێری مۆسیقا

قوشمە سازێکی ناوچەی باکووری خۆراسانە
قوشمە سازێکی ناوچەی باکووری خۆراسانە

قوشمە ئامێرێکی باژەنی ناوچەی کوردنشینی باکووری خۆراسانە، ئەم ئامێرە لە دوو زەلی ٢٠سمی کە پێکەوە جووت بوون، پێکھاتووە. لە باری مۆسیقایی ئەم سازە یەک ئۆکتاڤی تەواوە و دەتوانێ حەفت نۆتی سەرەکی بژەنێت. خەڵکی کورد لە بەزم و شایی و ھەڵپەڕکێدا ڕوو لەم سازە دەکەن. ئەم ئامێرە جۆرێک دووزەلەی تایبەتی ناوچەکانی باکووری خۆراسانە.

زیاتر...

گرووپە مۆسیقییە کوردییەکان

کۆمەڵەی بەرخۆدان یان کۆما بەرخوەدان (Koma Berxwedan) کۆمەڵەیەکی مۆسیقیی کوردییە. زۆربەی گۆرانییەکانیان بە کورمانجین، و بەشێکیشیان بە شێوەزارەکانی سۆرانی، زازاکی، و گۆرانین.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو


کتێبی مێژووی مۆسیقای کوردی، نووسینی محەمەد حەمە باقی

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان