شیرین عەبادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شیرین عەبادی لەساڵی ٢٠١١

شیرین عەبادی لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە هەمەدان لە ئێران.خانمە یاساناس و چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانییە و لەپێشتردا دادوەر بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ بەهۆی کارەکانییەوە خەڵاتی نۆبێلی پێبەخشرا لە بواری ئاشتی ئەمەش یەکەم ئیرانی بوو ئەو خەڵاتە بباتەوە.شیرین عەبادی بە بەرگریکار و چالاوانی مافی ژنان و منداڵان و پەنابەران دادەنرێت.شیرین بە دامەزراندنی ناوەندی بەرگری مافی مرۆڤ دەناسرێتەوە.لەساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن گۆڤاری فۆربیسی بەریتانی بە ١٠٠ لە کاریگەرترین کەسایەتییە ژنەکانی جیهان دیایکرا[١]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ https://archive.is/20120730133811/http://www.forbes.com/finance/lists/11/2004/LIR.jhtml?passListId=11&passYear=2004&passListType=Person&uniqueId=POPA&datatype=Person