خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢٠٢١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢٠٢١
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ66
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی ئابی ٢٠٢٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٩ی ئایاری ٢٠٢١
سەردەم2020-2021 one-year-period
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی چێڵسی
Statistical leaderئێرلینگ ھاڵند، Édouard Mendy
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١
League level below2020–21 UEFA Europa League
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2021


خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١ وەرزی ٦٦ھەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، وەرزی ٢٩ھەمین بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١] یاری کۆتایی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە یاریگای دوو دراگۆ لە شاری پۆرتۆی پورتوگال[٢] لە نێوان مانچستەر سیتی (لە یەکەم یاریی کۆتایی خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا) و چێڵسی براوەی ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا. ئەمە سێیەم یاریی کۆتاییی بوو کە ھەردوو یانەکان لە خولی پرێمیەرلیگ بن لەم پێشبڕکێیەدا، چێڵسی بە ئەنجامی ١–٠ لە مانچستەر سیتی بردەوە،[٣] دووەم نازناوی جامی ئەورووپای بەدەستھێنا.[٤][٥] یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لە تورکیا سەرەتا بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستنیشانکرابوو، بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەورووپا گواسترایەوە بۆ یاریگای ئیستادیۆ دالوز لە شاری لیسبۆن.[٦] ئیستانبوڵ جارێکی دیکە دەستنیشانکرا بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی ٢٠٢١، بەڵام دواجار گواسترایەوە یاریگای دوو دراگۆ لە شاری پۆرتۆی پورتوگال دوای ئەوەی تورکیا خرایە لیستی سووری بەریتانیا بۆ گەشتیاران.[٧]بایرن میونشن پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە پاریس سانجێرمان دۆڕا کە لە یاری کۆتایی ساڵی پێشوودا لێی بردبووەوە. وەک براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١، چێڵسی لە جامی سوپەری ٢٠٢١ بەرامبەر ڤیاریال یاری کرد کە براوەی خولی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١ بوو. ھەروەھا نوێنەری ئەورووپا بوو بۆ جامی جیھانیی یانەکانی ٢٠٢١. ئێرلینگ ھاڵند یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.
  2. ^ "UEFA Champions League final to move to Portugal to allow 6,000 fans of each team to attend". UEFA.com. Union of European Football Associations. 13 May 2021. Archived from the original on 13 May 2021. Retrieved 13 May 2021.
  3. ^ "UEFA Champions League - All winners". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  4. ^ UEFA.com. "Most titles | History | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  5. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.
  6. ^ "UEFA competitions to resume in August". UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2020. Retrieved 17 June 2020.
  7. ^ "UEFA Champions League final to move to Portugal to allow 6,000 fans of each team to attend". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Union of European Football Associations. 13 May 2021. Retrieved 13 May 2021.
  8. ^ "Champions Cup/Champions League Topscorers". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

وێبگەی فەرمی Fixtures and Results, 2020–21, UEFA.com