لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پرێمیەرلیگەوە ڕەوانە کراوە)
پرێمیەڕلیگ - خوولی نایابی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Premier League) بەرزترین ئاستی سیستەمی خولی تۆپی پێی ئینگلیزییە، پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی پیاوان بۆ خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت ٢٠ یانە ڕکابەری لەسەر دەکەن ، ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٨٨ بەڕێوەچوو لە ژێر ناوی ″English First Division - خولی پلە یەکی ئینگلیزی″ بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ نوێکرایەوە و ناسرا بە خوولی نایابی ئینگلیزی (پڕێمەرلیگ) ، لە ئێستادا یانەی ئاڕسناڵ پاڵەوانە دوای ئەوەی توانی دواى ٢٢ ساڵ نازناوەکە بباتەوە بەپێی یاسای ئەم خوولە چوار یانەی ڕیزبەندی یەکەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن. کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا ناسراو بە چامپیۆنزشیپ
لە سەرەتای دەستپێکی پرێمەڕلیگەوە واتە لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣، ٤٩ یانەی جیاواز بەشداریان لە خوولەکە کردووە کە ٤٧ یانەیان ئینگلیزین و دوو یانەش وێلزی بوون
براوەکان (لە دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣)
[دەستکاری]
| ناوی یانە |
ژمارەی بردنەوەی نازناو |
ساڵەکانی بردنەوەی نازناوەکە |
| مانچستەر یونایتد |
١٣ |
١٩٩٣ , ١٩٩٤ , ١٩٩٦ , ١٩٩٧ , ١٩٩٩ , ٢٠٠٠ , ٢٠٠١ , ٢٠٠٣ , ٢٠٠٧ , ٢٠٠٨ , ٢٠٠٩ , ٢٠١١ , ٢٠١٣ |
| مانچستەر سیتی |
٨ |
٢٠١٢ , ٢٠١٤ , ٢٠١٨ , ٢٠١٩ ، ٢٠٢١ ، ٢٠٢٢ ، ٢٠٢٣ ، ٢٠٢٤ |
| چێڵسی |
٥ |
٢٠٠٥ , ٢٠٠٦ , ٢٠١٠ , ٢٠١٥ , ٢٠١٧ |
| ئاڕسناڵ |
٤ |
١٩٩٨ , ٢٠٠٢, ٢٠٢٦ |
| بڵاکبێڕن ڕۆڤڕس |
١ |
١٩٩٥ |
| لیستەر سیتی |
١ |
٢٠١٦ |
| لیڤەرپوول |
٢ |
٢٠٢٤,٢٠٢٠ |
ئامارەکان - دوای وەرزی ١٩٩٢/١٩٩٣
[دەستکاری]
- ئالان شیرەر یاریزانی پێشووی نیوکاسڵ بە گۆڵکاری مێژووی خوولەکە دادەنرێت بەتۆمارکردنی ٢٦٠ گۆڵ.
- گارێـث بارى یاریزانی پێشووی وێست بڕۆمیچ ئاڵبیۆن هەڵگری نازناوی زۆرترین یاری لە خوولەکەدا هەیە وەک یاریزان بە کۆی ٦٥٣ یاری.
پاڵەوانانی خوول ﴿١٨٨٨ - ئێستا﴾
[دەستکاری]
″ئالان شیڕەڕ لەکاتی ڕاهێنانکردن - نیوکاسڵ″
گۆلکارە مێژووییەکانی پڕیمەڕلیگ
[دەستکاری]
|
|---|
| ٢٠١٣-١٤ | |
|---|
| یانە پێشووەکان | |
|---|
| پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکان | |
|---|
|