جەرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جگەرەوە ڕەوانە کراوە)

یەکێکە لە گەورەترین ئەندامەکانی لەش و یەکێکە لەو ئەندامانەی کە وا بۆ درێژە دان بە ژیان پێویستە و ئەگەر لە کار بکەوێت ژیانی مرۆڤ تووشی مەترسیێکی زۆر دەبێت. جەرگ ئەو جێگەیە کە ئەو ژەھرانە کە لە ھەر ڕیگەیێکەوە دێنە ناو لەشی مرۆڤ تێیدا لە خوێن خاوێن دەبنەوە،[ژێدەر پێویستە]

کارکردن[دەستکاری]

دەتوانین بڵێین ناوەندێکی کۆنترۆلی بەڕێوەبردنی خوێنە لەلاشەدا. کە تێیدا خوێن دەپاڵێوێت پێش ئەوەی خوێنەکە بنێردرێت بۆ تەواوی لاشە، و تێیدا ئەو دەرمان و ماددە کیمیایانە دەپاڵێورێن پێش چوونیان و ناردنیان بۆ لاشە،[١] لەبەر ئەوەی جگەر کۆنتڕۆلی خوێن دەکات فلتەری خوێنە ھەر لەگەل وەستان و داخرانی ئەندامەکە خوێنبەربوونی فراوان دەست پێ دەکات و بەمەش ھیچ ناوەندێکی کۆنترۆل نییە تا بتوانێت ئەو خوێنە کۆنترۆل بکات لە ئەنجامدا فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر مێشک و گەر بە زووترین کات چارەسەر نەکرێت نەخۆش گیان لەدەست دەدات[٢][٣][٤]

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی مەترسی لەسەر جگەر:[٢]

  • ئازارێک لەلای ڕاستی سەرەوەی سک
  • زەردبوونی ڕەنگی پێست و چاو
نمای جگەر لە پشتەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hoffman, Matthew; MD. "The Liver (Human Anatomy): Liver Picture, Definition, Function, Conditions, Tests, and Treatments". WebMD (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-31.
  2. ^ ئ ا "Acute liver failure - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-31.
  3. ^ "Can You Live Without a Liver? Half a Liver, Liver Failure, and More". Healthline (بە ئینگلیزی). 2018-11-30. Retrieved 2021-07-31.
  4. ^ "Liver Transplant". www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-31.