چەوری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەوری
لقیmixture، material

چەوری ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک پێکھاتەی ئۆرگانیکی بەرفراوان کە بە شێوەیەکی سروشتی لە زۆرێک لە ماددە ڕۆژانەکانی وەک گۆشت و زەردێنەی ھێلکە و بەرھەمە شیرەمەنییەکان و زەیتەکاندا دەبینرێن. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

چەورییەکان بەزۆری لە پێکھاتەکانی وەک ڤاپرۆپانتریل پێکھاتوون،[١] و بەزۆری لە ئاودا ناتوێتەوە (بەھۆی تایبەتمەندییە ناجەمسەرییەکانیان).

زۆربەی چەورییەکانی خوێن لە شێوەی سێ گلیسیرید و کۆلیسترۆڵ (خولی) و چەوری پڕۆتینەکاندا دەبینرێن. چەوری پڕۆتینی چڕی نزم (LDL) ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە جۆری دووەمی شەکرە.

چەوری سەرچاوەی پاشەکەوتی وزەیە. یەکەیەکی چەوری زیاتر لە دوو ھێندەی ھەمان کێشی پرۆتین و نیشاستە وزەی ھەیە.

چەوری پێکھاتەیی یان لیپیدە پێکھاتەکان جۆرێکە لە چەوری کە بە شێوەی سینتێتی دروست دەکرێت. ئامانجی بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە چەورییە، بەرھەمھێنانی تری گلیسرۆڵ ئەسیلییەکانە کە لە پێکھاتەی کیمیایی گلیسیرۆل بە یەک یان دوو ترشی چەوری زنجیرە مامناوەند و ترشی چەورە یەکی ئامگا ٣ یان ئامگا ٦ بەستراوە. لە ئەنجامدا، ئەو چەورییە زۆر خێراتر لە چەوری ئاسایی دەگرێت کە بریتییە لە گلیسیرۆڵ و سێ ترشی چەوری زۆر بەرز. توێژینەوە دەریدەخات چەوری پێکھاتەیی دەبێتە ھۆی کارکردنی سیستەمی بەرگری و باشترکردنی کارکردنی وەرزشوانان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]