ڕۆمانتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Caspar David Friedrich - Wanderer above the sea of fog.jpg

ڕۆمانیزم (بە ئینگلیزی: Romanticism) جووڵانەوەیەکی ھونەری، وێژەیی، میوزیکی، ڕووناکبیری بوو کە لە ئەورووپا سەری ھەڵدا و لە کۆتایییەکانی سەدەی ھەژدەمەوە ھاتە کایەوە، لە سەدەی ١٨ی زایینیدا (١٨٠٠–١٨٥٠) گەیشتە لووتکە.[١]

سەرەتای پەیدا بوونی وشەکە[دەستکاری]

  • ھەندێک سەرچاوە دەیگەرێنەوە بۆ (Roman)کە بە لاتینی لە سەدەکانی ناوەراستدا ئەنوسرا بە واتای زاراوەی (Romantic) واتا (خۆشەویستییەک بۆ (مێینە)یەکی ئاستی چینی ئەرستۆکرات و پیاوێکی ئاسای کە ناتوانێت بگات بەو ژنە خانەدانە و تەنھا لە دورەوە سەرسامیانن، ئەم خۆشەویستییە بە شیعر دەردەبردرێت) گرنگ نییە ڕووداوەکە ڕاستی بێت یاخود چیرۆکێکی خەیاڵی مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە سۆزیکی قووڵ ھەلبگرێت.

بەکار ھێنانی ئەم وشەیە[دەستکاری]

  • یەکەم بەکارھێنانی ئەم وشەیە دەگەرێتەوە بۆ وەسفکردنی شعرەکانی ئەرستۆ و تاسۆ چیرۆکەکانی سەدەی بیستەم.
  • ھەندێکی کە وەک (سامۆئیل جۆنسۆن) وشەی (ڕۆمانتیک)ی لە فەرھەنگێکدا لە ساڵی ١٧٥٥ شیکردووەتەوە، ھەرچەنە گومانی زۆر لەم وشەیە ھەبووە بەڵام لە شیکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆمانتیک وەکو چیرۆکە سەرنجراکێش و ھەستبزوێنەکان وایە و بە شەبەنگی دیمەنە سروشتییەکان ڕونکراوەتەوە ھەروەھا بە واتای شتێکی درۆ و چاوەروان نەکراو بۆ کرداریش بەکاردەھێنرێت. ڵێرەدا نووسەر بە شێوازێکی نێگەتیڤانە پێناوەی وشەی ڕۆمانتیکی کردووە.
  • یەکەم کەس کە بە شێوەیەکی پۆزەتیڤانە پێناسەی وشەی ڕۆمانتیکی کردبێت (فریدریک ڤۆن شلیگل)ی ئەلمانی بووە لە دەوروبەری سالی ١٧٩٧ کە وەک ئاراستەیەکی نوێ بۆ ئەدەب دژی کلاسیکییەت، و بە شیعری پێشکەوتن و جیھانی ناوی بردووە.

تایبەتمەندییەکانی ڕێبازی ڕۆمانتیزم[دەستکاری]

  • دەسەڵاتی عەقل وەلا دەنێ، بایەخ بە ئازادکردنی ھەست و سۆزدەدات لە جیاتی مێشک دڵ دەکا بە کانگای ئیلھام و شوێنی ھەست و ویژدان
  • گەرانەوەیە بۆ باوەشی سروشت، شاعیر حەز بە گۆشە گیری ناو سروشت ئەکا تا بکەوێتە ڕامان و خەیالی تێدا ئازاد بکا.
  • بایەخ بە تاکی شاعیر دەدات، بەرھەمەکانی بە تەواوەتی بیر و بۆچوون و ھەست و سۆزی ھەلقولاوی ناخی شاعیر خۆیەتی.
  • ڕۆمانتیک باوەری بە ئازادی ھەیە، لە دەربرینی ھەست و سۆز و جۆشی ناوەوە و گوێ بە ھیچ دەستوە و قالبێکی چەسپاو نادات، ڕۆمانتیک لە بنچینەدا شۆرش و ئازادییە جلەو بەردانە بۆ ئەو ئەندێشەیەی کە ھیچ سنوورێک نایوەستێنێ.
  • ڕۆمانتیک لە بەیاخدانی بە کات و شوێن، تووشی نامۆی لەگەل سەردەم و شوێنی خۆی ناگونجێ بە خەیال بەرەو ڕابردووە دەگەرێتەوە و خەفەت بۆ ساتە خۆشە بەسەرچووەکان دەخوات. بۆ ڕزگاربوونیش لە ئاژاوەی سەردەم پەنا بۆ شروست دەبا.
  • ڕۆمانتیکەکان ھیوا و ئاواتیان زۆربوو بەلام توانای ھێنانەدی ئەو ئاواتەیان نەبوو، ناکۆکی نێوان ئاواتی زۆر و توانای کەم، ببووە ھۆی نائومێد بوون و ڕەشبینییەکی تەواو ئەمەش بەرەو وەرسبوونی بردبوون لە ژیان، و گازندەیان لە بەختی خۆیان دەکرد.
  • بەھۆی ئەوەی لە ڕێبازی ڕۆمانتیکدا مرۆڤ ئازاد بوو لە دەربرینی ھەست و شعوری خۆی بۆیە مۆرکی ناوچەیی بە تەواوەتی ڕەنگی دابۆوە لە ڕۆمانتیکدا چونکە مرۆڤی یۆنانی جیاواز ئەژی لە مرۆڤی فەرەنسی کەواتە بەرھەمەکانیشیان جیاواز بوو.
  • بابەتی ئەدەبی ڕۆمانتیکی ئەورووپی بابەتی ئەدەبیاتی تەقلیدی نین، دەتوانێ ھەموو شتێک بکات بە نووسین وەکو دیمەنەکانی سروشت، مێژووی نەتەوایەتی، مۆرکی ناوچەیی، شتی تایبەتی لە باتی گشتی، فەلسەفەی میسالی، ڕەگەزی لە ئاسیایی بە دەر، کەلاوە، شەو، مردن، گۆر، خەون … ھتد.
  • دەربرین لە ڕۆمانتیکدا پەنا دەباتە بەرھەندێک سیمای تایبەتی وەکو (ڕزگاربوون لە دەستوور و یاسا، ئالۆزی، تێکەلکردنی ھەستەکان، بەناوییەکداچوونی ئەرکی ھونەرە جوانەکان، ڕەچاوکردنی لایەنی زاتی، لیریکی … ھتد)

سەرچاوەکانی ڕێبازە ئەدەبییەکان[دەستکاری]

  • ڕێبازی ڕۆمانسیزم: کە یەکەمجار وشەی ڕۆمانسیزم دەبیستین شتی خودی و خەیاڵی و سۆز و شەیدابونی سروشت و خۆشەویستی شوێنەواری کۆن بە بیرمان دادێت ڕێبازی ڕۆمانسیزم لە ئەورووپا سەری ھڵداوە ئەم ڕێبازە شۆڕشێک بوو دژی بنەما دەقگرتوەکانی کلاسیزم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Damrosch, Leopold (1985). Adventures in English Literature (بە English). Orlando, Florida: Holt McDougal. pp. 405–424. ISBN 0-15-335045-8.