دیێگۆ مارادۆنا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دیگۆ مارادۆنا لەکاتی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەسڵی ئیماراتی لەساڵی٢٠١٢.

دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەنتین لەدایک بووە ، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن ، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە ، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە ، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە ، مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینیەکە ناسراوە ، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

یانە وەرزشیەکان[دەستکاری]

ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون:

  • لە ساڵی ١٩٦٩ـوە تا ١٩٧٦ لە ڕیزی لاوانی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی کردووە.
  • ١٩٧٦ تا ١٩٨١ لە ڕیزی یەکەمی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی کردووە، کە لە کۆی ١٦٦ یاریدا، ١١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٨١ـەوە تا ١٩٨٢ لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزدا یاریی کردووە، لە کۆی ٤٠ یاریدا ٢٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٨٢ـەوە تا ١٩٨٤ لە یانەی بەرشلۆنە یاریی کردووە و لە کۆی ٥٨ یاریدا، ٣٨ گۆڵی بۆ ئەو یانەیە چنگ خستووە.
  • لە ١٩٨٤ـەوە تا ١٩٩١ لە یانەی ناپۆلی یاریی کردووە و لە کۆی ٢٥٩ یاریدا بۆ ئەو یانەیە، ١١٥ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٩٢ـەوە تا ١٩٩٣ لە یانەی سڤیلیا یاریی کردووە، کە لە کۆی ٢٩ یاریدا، ٧ گۆڵی دەست خستووە.
  • لە ١٩٩٣ـدا لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێزدا بووە، کە لە کۆی ٧ یاریدا، تاقە گۆڵێکیشی نەکردووە.
  • پاشان لە ١٩٩٥ـەوە تا ١٩٩٧ لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزدا یاریی کردووە و لە کۆی ٣١ یاریدا، ٧ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • کە بە کۆی گشتی دەکاتە ٣١١ گۆڵ لە ٥٩٠ یاری و ئەو گۆڵانە تەنیا لە خولی نێوخۆیی وڵاتانەکاندا تۆمار کراون.
  • ماڕادۆنا، لە ١٩٧٧ـەوە تا ١٩٩٤ لە ڕیزەکانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا یاریی کردووە، لەو ماوەیەدا لە کۆی ٩١ یاریدا، ٣٤ گۆڵی تۆمار کردووە، کە زۆربەیان گۆڵی کاریگەر و ئەنجامگۆڕ بوونە.


خێزانی مارادۆنا[دەستکاری]

ماڕادۆنا، کە لە “لانۆس”ـی باشووری “بۆینس ئایرس” لە دایک بووە، لە خێزانێکی زۆر ھەژاری پارێزگەی “کۆریێنتس” بووە، ماڕادۆنا یەکەم کوڕی گەورەی خێزانەکەیەتی لە دوای بوونی سێ کچ، ھەروەھا دوو برایشی لە دوای خۆی لە دایک بوون، کە نێویان (ھیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و ھەردووکیان وەک ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوونە.

کاروانی ژیانی یاریزان[دەستکاری]

مارادۆنا بەھۆی لێھاتوویەوە لەتەمەنی ١٦دا ساڵیدا لەلایەن (مینۆتو)ی ڕاھیِنەرە وداوای لێکرا بۆئەوەی بچێتەریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیەوە ،بەڵام لەجامی پاڵەوانیەتی ساڵی١٩٧٨دا (مینۆتو)ی ڕاھێنەربەشداری بەمارادۆنا نەکرد، ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەلای مارادۆنا جێ‌ھێشت بەجۆرێک بۆداھاتوو ھەوڵی زیاتری دەدابۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکاندا،شایان باسە لە جامی پاڵەوانیەتی جیھانی لەساڵی١٩٧٩دا مارادۆنا بە وورەیەکی پۆڵاینەوە بەشداری کرد لە وولاتی یابان،لە ھەمان کاتدا جەماوەری (بۆینس ئاێرس) لە گواستنەوە ڕاستەوخۆی دا و لە کاتژمێرە سەرەتاکانی بەیانیدا تێبینی یاریەکەیان دەکرد، بەو ھیوایەی ئەستێرەکەیان بتوانێت کارێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات،بەم جۆرە ئەرجەنتین لەیاری کۆتایی دا توانی لەگەڵ یەکیەتی سوڤێتی جاران بەئەنجامی ٣گۆڵ بەرامبەربە گۆلێک سەرکەوتووبێت ومارادۆناش پێگەی جیھانی خۆی ویەکەم نازناوی خۆی بەلێدانە ڕاستەوخۆکەی جێگیرتر کرد ولەداویدا چەندین نازناوی تر بەدوایەدا ھات.بەڵام دوای ئەوەی زیاتر بەناوبانگ بوو ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بوو و بەشداریی مۆندیالی ١٩٨٢ـی کرد، کە ھەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە ١٩٨٣ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش کاتێک بوو کە لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە. کارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبوون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی ١٩٨٤ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە. لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێکی جێسەرنجی نماییش کرد، ماڕادۆنا وای کرد کە ئەو یانەیە نازناوی کاڵچیۆی ١٩٨٧ و ١٩٩٠ بباتەوە و لە ١٩٨٨ و ١٩٨٩ـدا پلەی دووەمی ھەمان خولیان بەرکەوت، ھەروەھا لە ١٩٨٧ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە ١٩٨٩ـدا بە نازناوی جامی ئەوکاتی یەکیەتیی ئەورووپا شاد بوون و ئینجا لە ١٩٩٠ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ کرا، کە لە ھەموو ئەو دەستکەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو. لە ساڵی ١٩٨٦ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بھێنێت، ئەوەیش کاتێک ھات کە لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی ٣ – ٢ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردەوە. لەو پاڵەوانیەتییەدا، ڕووداوێک پێش ھات، ئەویش تۆمارکردنی گۆڵ بوو “بە دەست” لە لایەن ماڕادۆناوە، کە لە یاریی پێشکۆتایی و بەرانبەر ئینگلیزەکان بوو، بەو ھۆیەوەی ناوبژیوان ئەو بارەی نەبینی، بۆیە دەستی بۆ نێوەڕاستی یاریگە درێژ کرد و گۆڵی ژمارد. ماڕادۆنا لە مۆندیالی ١٩٩٠ـیشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا گەییشتە یاریی کۆتایی و بەرانبەر ھەمان ھەڵبژاردە یارییان کرد، کە لە فیناڵی مۆندیالی پێشوودا لێیان بردبووەوە. ئەرژەنتین یاریی کۆتایی ئەو مۆندیالەی ٠ – ١ بە ئەڵمانیای خۆرئاوا دۆڕاند. ماڕادۆنا ھەروەھا لە مۆندیالی ١٩٩٤ـیش لە دوو یاریدا بەشدار بوو و گۆڵێکیشی تۆمار کرد، بەڵام دوای ئەوەی ھەر لە نێو مۆندیالدا پشکنینی پزیشکیی بۆ کرا، سەرکەوتوو نەبوو و دەرکەوت کە ماددەی وزەبەخشی قەدەغەکراو و کۆکاینی بە کار بردووە، بۆیە بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە یاریکردن ڕاگیرا. ماڕادۆنا پێش ئەو بەروارە، لە ١٩٩٢- ١٩٩٣ لە یانەی سڤیلیا یاریی کردبوو، پاشان لە ١٩٩٣ـدا چووە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێز. ماڕادۆنا لە ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ لە یانەی بۆکا جۆنیۆرزی وڵاتەکەیدا یاریی کرد. دواتریش گەرەکی بوو کە مەشقی چەند یانەیەک بداتەوە، بەڵام سەرکوتوو نەبوو و وازی ھێنا، دواجار لە ٣٠ـی ئۆکۆتۆبەری ١٩٩٧ـدا و لە تەمەنی ٣٧ ساڵاندا بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا. ماڕادۆنا دوای وازھێنانی لە یاریکردن، ئاڵوودە بوو بە کێشانی کۆکایین و بەکاربردنی ماددەی وزەبەخش و سەرخۆشکەر، ھەروەھا بە دەست کێشزۆرییشەوە دەیناڵاند، بە ھۆی ئەوانەوە ماڕادۆنا لە مەرگ نزیک بووەوە، بەڵام بە ھۆی ھەوڵی زۆر و ڕانەوەستاوی پزیشکانەوە، لەو بەڵایە ڕزگاری بوو و چارەسەر کرا، ئەوەیش لەسەر دەستی سەرکردەی گەورەی کوباییەکان (ڤیدڵ کاسترۆ) بوو، کە ھەر لەو وڵاتەیش چارەی بۆ کرا. دوای ماوەیەک لە چاکبوونەوەی و ڕێک لە ٢٩ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨ـدا ماڕادۆنا لە شوێنی “ئەلڤیۆ بازێلی” ئەرکی مەشقدانەوەی ھەڵبژاردەی تانگۆی گرتە ئەستۆ، کە ئەوە خەونی چەند ساڵەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەو ئەرکی مەشقدانەوەی ئەرژەنتینی گرتە ئەسۆ، ئاستی ئەرژەنتین ھێندەی دیکە دابەزی و بە ڕاددەیەک ئەرژەنتین لەژێر ھەڕەشەی نەگەییشتن بە مۆندیالی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواجار ھەرچۆنێک بێت بە مۆندیال گەییشت، لە مۆندیالیش دیسان بە دەست ئاستخراپی و ئەنجامناباشییەوە ئەرژەنتین دەیناڵاند، بە ڕاددەیەک لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، بە ئەنجامێکی گەورە و ٠ – ٤ بە ئەڵمانیاییەکان دۆڕاندیان. دوای ئەوە بە ماوەیەک، یەکیەتیی تۆپی پێی ئەرژەنتین ماڕادۆنای لە ئەرکەکەی دوور خستەوە و ئەو ئێستا ھیچ کارێکی فەرمی ناکات، بەڵام بە ھیوای ئەوەیە مەشقی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین وەربگرێتەوە. دەستکەوتەکانی: نازناوی”Primera División” لە ١٩٨٢ نازناوی لا لیگا ١٩٨٢ جامی سوپەری ئیسپانی ١٩٨٣ جامی خولی ئیتاڵیا ١٩٨٧ جامی ئیتاڵیا ١٩٨٧ جامی یەکیەتیی ئەورووپا ١٩٨٩ جامی خولی ئیتاڵیا ١٩٩٠ جامی سوپەری ئیتاڵیا ١٩٩١ جامی جیھانی لاوان ١٩٧٩ مۆندیالی ١٩٨٦ دووەمی مۆندیالی ١٩٩٠ خەونی مارادۆنا ئەوەبوو کە ببێتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین وە بەردەوام لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاماژەی پێدەکرد ،لە بەرواری (٢٩) ئۆکتۆبەری ساڵی (٢٠٠٨) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین(خولیۆ گرۆندونا)بڕیاری دا مارادۆنا بکاتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە شوێنی رڕھێنەری پێشووی ئەرجەنتینی (ئەلڤیۆ بازیلی) کە دەستی لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی کێشایەوە دوای دۆڕاندنی بە ھەڵبژاردەی شیللی لە یاری یەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی (٢٠١٠) ئەفەریقای باشوور.وە ھەروەھا (خولیۆ گرۆندونا) (سیرجیۆ ترۆلیو) کردە یاریدەدەری ڕاھێنەر.

ژیانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

دەستکەوتەکان وەک یاریکەر[دەستکاری]

بۆکاجۆنیۆزی ئارجەنتین

  • پاڵەوانیەتی میترۆپۆلیتانۆ

بارسێلۆنا

  • کۆپادێل رێی (جامی شای ئیسپانی) لەساڵی ١٩٨٣
  • کۆپا دێل لالیگا لەساڵی ١٩٨٣
  • جامی سووپەر ئیسپانی لەساڵی ١٩٨٣

یانەی ناپۆلی

  • خولی ئیتالی دوو جار
  • جامی ئیتالیا یەک جار
  • خولی ئەورووپا لەساڵی ١٩٨٩
  • جامی سووپەری ئیتالی ساڵی ١٩٩٠

گۆڵەکانی بۆ ھەڵبژاردەی نیشیمانی ئارجەنتین بەپێێ ساڵەکان[دەستکاری]

ساڵ ژمارەی یاری ژمارەی گۆڵەکان
1977 3 0
1978 1 0
1979 8 3
1980 10 7
1981 2 1
1982 10 2
1983 0 0
1984 0 0
1985 10 6
1986 10 7
1987 6 4
1988 3 1
1989 7 0
1990 10 1
1991 0 0
1992 0 0
1993 4 0
1994 7 2
کۆی گشتی 91 34


دەستکەوتەکان وەک ڕاھێنەر[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین

  • گەیشتن بە قۆناغی ٨ لە جامی جیھانی فیفا

یانەی وەسڵی ئیماڕاتی

  • پلەیدووەمیلەجامیگۆڵف