لیۆنێل مێسی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

[١]

Lionel Andrés Messi
لەدایکبوون لیۆنێل ئەندرێس میسی
٢٤ی جوونی ١٩٨٧
ڕۆساریۆ ، ئەرجەنتین
نەتەوە ئەرجەنتینی
پیشە یاریزان
شار ئيستا له شارى به رشەلۆنا لە گەرەكى ئؤزماگراناس دەژى
مووچە ١٦ ملیۆن
باڵا ١٦٩ سانتی میتر
کێش ٦٧ کیلۆگرەم
یار ئه نتونيلا رؤكوزؤ
منداڵەکان كوڕ/تياگۆ
دایک و باوک دايك: تيليا كوجينيۆ، باوک: خۆرخێ
خەڵاتەکان باشترين ياريزانى جيهان ساڵى: ٢٠٠٩-٢٠١٠-٢٠١١-٢٠١٢
ماڵپەڕ
http://www.leomessi.com

لیۆنیل میسی (بە ئینگلیزی: Lionel Andrés Messi) لە ‌٢٤ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە[٢] لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن[٣] لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریغۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە ، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە[٤] [٥] [٦] [٧][٨]کە دەبێتە ڕیگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارجەنتین) نەبوو ، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بەرشەلۆنائیسپانی خستیە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور) . لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بەرشەلۆنا لە یاریەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی بەتوانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بەرشەلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو ، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم[٩]. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بەرشەلۆنا ، وە ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بەرشەلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ .


لەساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارجەنتین بوو [١٠]. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بەرشەلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ ، ئەمجارەیان لە یاری نێوان بەرشەلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھان دەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری کۆڵۆمبیا وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یاریەدا سەر کەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون ، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد .میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا بەتوانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین . لە یاریەکی نێوان (ئارجەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خوولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی .


میسی لە کۆتایی یاری کردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیاریەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانیەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا، وە ھەروەھا دۆستیکی خۆشەویستی ڕۆنالدینھۆ ی ئەستێرەی تۆپی پیی بەڕازیلە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو کاتەی ڕۆنالدینھۆ لە بەرشەلۆنا] یاری دەکرد ھاوکارێکی مەزنی میسی بوو کە پاسە جوانەکانی بۆ میسی بوونە ھۆی سەرەتای دەرکەوتنی میسی و ناساندنی بە میدیاکان , کە میسی خودی خۆی دان بەم راستیەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆنالدینھۆ ھاورییەکی خۆشەویستمە وەک مامۆستای خۆم تەماشای دەکەم و شتی زۆری لێوە فێربووم)

ژیان[دەستکاری]

کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی [١١] [١٢]کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو . پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو [١٣][١٤].

بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت ، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا [١٥]، ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە ، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت : بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچوکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی.

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد ، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچوکی باڵای.

دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت : میسی یان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم ، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە گەشەکردنی ، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی ، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو ، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت ، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزیەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد کە لە ژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.


خوان کالۆس لیگۆپمان ھاوڕێی بنەماڵەکەیان ، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت : ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزیەکەی لە قاچی ئەدا و نەشی ئەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان ، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە ، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو ، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو دایکی میسی دەڵێت: نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین ، وەزارەتی دارایی لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەپێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین ، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن. دوای بڕینی ھاوکاریەکە ، دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو . خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی مێسی ، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵێکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن ، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو ، ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مسسێلیا کۆچێتینی (دایکی میسی)ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد ، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی : قسەم لەگەڵ کردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک ، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیاریەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان ، یەک شتت پێدەڵێم ، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوو دەکاتە یانەیەکی تر.


یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و دایکی ھەڕەشەکەی بردە سەر و میسی نیۆڵزی بەجێھێشت. پێگەی داھاتووی میسی ، یانەی ریڤەرپلەیت بوو ، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرس ی پایتەخت بەڕێکەوتن ، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ریڤەرپلەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتالی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا خۆرخی میسی دەڵێت : یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک ، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستیە کۆتایی ریزەکە ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشیەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت ، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون ئەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم ، دوای چەند خولەکێک یەکێک لە ڕاھێنەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت ؟ میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩ ، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە ، میسی بچووک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جوڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بەزۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە ، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کێ باوکی ئەم بچووکەیە ؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە : من باوکیم ، زیاتر لە باوکی نزیکبووە و وتی : دەمانەوێت لە ڕیڤەر .

بەڵام کاتێک پشکنینی پزیشکی لە یانە تازەکەی بۆ ئەنجامدرا و تێیدا دەرکەوت کە کێشەی گەشەی ھۆرمۆنی ھەیە ڕیڤەر مێسی دوورخوستەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ نەکرد. دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ریڤەر ، خێزانەکەی لە ھەموو کات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لە ناو وڵاتی تانگۆ نابێت ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا.


چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئارجەنتین کە ھاوکاری یانەی بەرشەلۆنەی دەکرد ، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری رۆساریۆی ئارجەنتینیە لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نوسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا ، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو ، ھەرچەندە سەرەتا گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرت دەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا ، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچووکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستیدا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی : تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت ، دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ریکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە ، بابەتی میسی لەگەڵ ریکساک کردەوە ، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت : تۆ شێت بویت مینگیلا ، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ. مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو ، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بەرشەلۆناوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ریسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ریکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یاریەکانی ئۆلۆمپی ، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لە سیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی ، گەڕانەوەی ریسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئارجەنتین دابوو جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی دە) ، لەو ژوورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ریکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بەرشەلۆنا و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن رۆژی ھەینی ریکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک .


لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچوککراوەی ژمارە ٣ ، یاریەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون ، ریکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یاریەکە گەیشتە ئەوێ ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جوڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون ، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد ، ریکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچووکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات ، وەڵامیان دایەوە : ئەوە ئەو ئارجەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە ، ڕاستەوخۆ ریکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن ، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بەرشەلۆنان ؟ ئەویش وتی ١٥ ڕۆژ . ریکساک وتی : کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین .


دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاویەوە و گەڕانەوە ڕۆساریۆ ، بەڵام لە بەرشەلۆنا واژووکردن وا ئاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە ، کە بەھۆی بچووکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوە ، دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی رۆزاریۆ واژوو نەکردبوو ، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ریکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەوروپی لەسەر ھێل بوون ، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارپێلونیتا یەکیان بینی ، لەو چێشتخانە بەرشەلۆناییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو ، دوای نان خواردن ریکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی : من کارلیس ریکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ تۆپی پێ ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا. ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا لە پێناو گرێبەست واژووکردن ، دەبوو میسی ماڵئاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بەرشەلۆنا .


خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن ، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بەرشەلۆنا بوو دەربری ، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فڕۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە شاری بەرشەلۆنا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی ، ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژانێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا ، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچوکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونیەکانی تر.

میسی زۆر بەزووی لە گەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات ، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت : من و ماتیاس و رۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ رۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لە بەرشەلۆنا و ھەر ئەوەش ڕوویدا. دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنا لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنورێکیان بۆ نیە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ماکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو . مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئةرجەنتین پێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی . وە ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارجەنتینیە . لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی : خۆشەویستێکم ھەیە لە ئةرجەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دواییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەر ئارجەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نیە .

میدیا[دەستکاری]

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی Pro Evolution Soccer

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی (Pro Evolution Soccer ٢٠٠٩) [١٦] وە (Pro Evolution Soccer ٢٠١١)[١٧] دانرا ، ھەروەھا لە کەمپینی ڕیکلام بۆ ھەردوو یارییەکە بەشداربوو . وە ھەروەھا لە ھەمان یاری ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ تۆرێس بە ھاوبەشی لەسەر بەرگی یارییەکە بوون[١٨]. مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس ھەیە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجام دەدات[١٩][٢٠][٢١]. وە ھەروەھا لە ٢٠١٠ مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ ”ھێربا لایف” واژۆکرد کە سپۆنسەری دەزگا خێرخوازییەکەی مێسی دەکەن[٢٢][٢٣]. لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی لە ١٠٠ کەسە بەناوبانگەکەی گۆڤاری تایمز ھەڵبژێدرا [٢٤]، کە تایبەتە بەو ١٠٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیھان ھەبووە . لە مانگی چواری ٢٠١١ ، مێسی پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کردەوە ، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاد لە ٦ ملیۆن ھاندەری کۆکردەوە و ئێستا پەیجەکەی مێسی خاوەنی زیاد لە ٤٨ ملیۆن ھاندەرە[٢٥].

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٧ ، دەزگای لیۆ مێسی دامەزراند ، کە دەزگایەکی خێرخوازییە بۆ پەرەپێدانی خوێندن و تەندروستی مناڵان[٢٦] . مێسی لەوبارەیەوە دەڵێت ” کە کەمێک بەناوبانگ بووم ، ھەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە یارمەتی ئەو مناڵانە بدەم کە پێویستیان پێیەتی ” .. بەو پێیەی خۆی لە مناڵیدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست باری تەندروستی و ھەژارییەوە ، مێسی زۆر کەسێکی بە سۆزەوە بەرامبەر مناڵان و نەداران . ھەر مناڵێکی ئارجەنتین چارەسەری لە وڵاتەکەی نەبیت ، دەزگاکەی مێسی دەیھێنیتە ئیسپانیا و بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ دەکات . لە ٢٠١٠/٣/١١ مێسی وەکو باڵوێزی UNICEF ی نیەتپاکی دەستنیشان کرا . کاری مێسی پارێزگاریکردنە لە مافی مناڵان و لەو رووەشەوە بەرشلۆنە یارمەتیدەرێکی گەورەی مێسیە ، چونکە بەرشەلۆنا و UNICEF پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە [٢٧][٢٨].



یانەی بەرشەلۆنە[دەستکاری]

مێسی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بەرشەلۆنا ئەنجامدا وەکو (بەرشەلۆنای بچووک – ب) ، (بەرشەلۆنا کادێتی ب ) ، ( بەرشەلۆنا کادێتی – آ ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بەرشەلۆنة جوڤێنیل – ب” بوو ، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ ) لە وێ جوڤینێل – آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا ، لە (٢٠٠٣/١١/٢٩) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بەرشەلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد . پاشان لە ٢٠٠٤/٣/٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بەرشەلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد .

مێسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەک یاری بۆ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنة ئەنجامدا بەرامبەر پۆرتۆ کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٤٥ ڕۆژ بوو . پاشان تێپەڕبوونی کەمتر لە ساڵێک لەگەڵ تیپی دووەم . لە بەرواری (٢٠٠٤/١٠/١٦) ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٤ ڕۆژ لەلایەن فرانک ڕیکاردی ڕاھێنەری ئەوکاتەی بەرشەلۆنةوە بانگھێشتی تیپی یەکەمی بەرشەلۆنة کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل کرد . بەوەش بووە سێھەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی بەرشەلۆنا کە یاری لە لالیگا کردبێت بەڵام پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆیاک کریکیچ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی شکاند. مێسی ئەو کاتەی تەمەنی گەیشتە ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٧ ڕۆژ بووە گەنجترین یاریزان کە گۆڵی بۆ بەرشەلۆنا تۆمارکردبێت لە لالیگا ، بەڵام دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییەی لەلایەن بۆیانەوە شکێنرا ھەرچەندە مێسی خۆی گۆڵەکەی بۆ دروست کرد. مێسی سەبارەت بە فران ڕیکارد دەڵێت :

   
لیۆنێل مێسی
ھەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم ، کە ئەو منی کردە یاریزانێکی پیشەگەر ، بڕوا و متمانەی بەمن ھەبوو لە کاتێکدا تەمەنم تەنیا ١٦ و ١٧ ساڵان بوو .

مێسی ئێستا دووەم یاریزانە لە مێژووی بەرشەلۆنا کە زۆرترین گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردبێت و تەنیا سیزار ڕۆدریگێز ئەلڤارێز لەو زیاتری تۆمارکردووە کە خاوەنی ٢٣٥ گۆڵە.

   
لیۆنێل مێسی

وەرزی ٢٠٠٥٢٠٠٦[دەستکاری]

لە نۆڤەمبەری ٢٠٠٥ ، بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی مێسی کرا . ئەمجارەیان موچەکەی بەرزکرایەوە و وادەی گرێبەستەکەشی تا ٢٠١٤ درێژکرایەوە . ھەر لەو ساڵەدا مافی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا درا بە مێسی. ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە خولی ئیسپانی پلە یەکدا بکات . لەو وەرزەدا ١٧ یاری لە لالیگا ئەنجامدا و ٦ گۆڵی تۆمارکرد ، ٦ یاری لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی ھەر لە مانگی سێ وە بۆ مێسی بە کۆتا ھات چونکە تووشی پێکانێکی سەخت ھات لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی. بەرشەلۆناکەی فرانک ڕیکارد و ڕۆناڵدینھۆ لەو ساڵەدا نازناوی خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانیان بەرز کردەوە.


وەرزی ٢٠٠٦٢٠٠٧[دەستکاری]

مێسی لەو وەرزەدا بە تەواوی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە کردەوە ، ١٤ گۆڵی لە ٢٦ یاریدا تۆمارکرد. بەڵام لە ١١/١٢ لە یاری بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا دووبارە پێکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ دوورکەوتەوە . لە ٢/١١ لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر گەڕایەوە یاریگاکان و وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە یارییە کرد . پاشان لە ٣/١١ لە کلاسیکۆی گەورە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین ئاستەکانی خۆی تا ئەو کاتە پێشکرد ، کاتێک ھاتریکی تۆمارکرد لەو یارییەی بەرشەلۆناوە بە ١٠ یاریزانەوە (٣-٣) لەگەڵ ڕیاڵ بەرامبەربوون .

بەوەش بووە یەکەم یاریزان ھاتریک لە کلاسیکۆ تۆمارکرد لە دوای ئیڤان زامۆرانۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ تۆماری کردبوو. وە ھەروەھا لیۆ گەنجترین یاریزانە کە گۆڵی لە کلاسیکۆدا تۆمارکردبێت . ھەر لەو وەرزەدابوو نازناوی مارادۆنای تازەی پێبەخشرا ، بە تایبەت دوای تۆمارکردنەوەی گۆڵە مێژووییەکەی مارادۆنا لە یاری کۆپا دێل ڕەی بەرامبەر خیتافی لە (٢٠٠٧/٤/١٨) کە ھاوشێوەی ئەو گۆڵە بوو مارادۆنا لە جامی جیھانی ١٩٨٦ لە یاری بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرا و نازناوی جوانترین گۆڵی سەدەی پێبەخشرا .

دوای ئەو گۆڵە دەزگاکانی ئیسپانیا مێسیان ناونا مێسی دۆنە کە زیاد لە ٦٢ مەتری بڕی و لە ٦ یاریزان دەرچوو ھاوشێوەی ]]مارادۆنا]] کە بە نزیکەیی لە ھەمان دوورییەوە بوو وە لە ھەمان دووریشەوە گۆڵەکەی تۆمارکرد. دوای گۆڵەکەش بەرەو ئاڵای کۆڕنە ڕایکرد ڕێک وەک ئەوەی ٢١ ساڵ پێش ئەو گۆڵە مارادۆنا کردی. دوای یارییەکە دیکۆی ھاوڕێی مێسی سەبارەت بەو گۆڵە وتی ”ئەوە جوانترین گۆڵ بوو لە ژیانمدا بینیبێتم” .

جارێکی تر مێسی گەڕایەوە و گۆڵێکی دیکەی ھاوشێوەی مارادۆنا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل. گۆڵەکە بە دەست تۆماریکرد ھاوشێوەی ئەو گۆڵەی مارادۆنا لە چارەگی کۆتایی جامی جیھانی لە ئینگلتەرای تۆمارکرد .


وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨[دەستکاری]

لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨ مێسی پێنج گۆڵی لە یەک ھەفتەدا تۆمارکرد . سەرەتا لە ١١/١٩ یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لیۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٠ بردیانەوە ، پاشان لە ١١/٢٢ ٢ گۆڵی لە یاری بەرامبەر سیڤیلیا تۆمارکرد و وە لە ١١/٢٦ دوو گۆڵی لە ڕیاڵ زاراگۆزا تۆمارکرد لەو یارییەی ٤-١ بردیانەوە . وە گۆڵی شەشەم لە ٢٩ی ئەو مانگەدا تۆماری کرد لە بەرامبەر لیڤانتی … لە ٢٠٠٨/٢/٢٧ مێسی لە بەرامبەر ڤالەنسیا یاری ژمارە ١٠٠ی ئەنجامدا . مێسی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ھێرشبەری فیفپرۆ ،

پاشان ڕۆژنامەکانی ئیسپانیای وەکو مارکا و ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وابوو مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەھێنێت و فرانز پیکنپاوەری قەیسەری ئەڵمان پشتگیری لەو پێشھاتە کرد . بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازناوەکەی بەدەست ھێنا مێسی لە مانگی سێ تووشی پێکان ھات و بۆ ماوەی ٦ ھەفتە دوورکەوتەوە ، کە ئەوە چوارەم پێکانی ماسولکەکانی ڕانی ڕاستی بوو لە سێیەم وەرزیدا . کە گەڕایەوە لە پێکانەکەی دواین گۆڵی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ . بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەو وەرزەدا گەیاندە ١٦ گۆڵ و ١٣ گۆلیشی دروست کرد .

وەرزی ٢٠٠٨٢٠٠٩[دەستکاری]

دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدینھۆ لە بلوگرانا ، مێسی لەلایەک درێسی ژمارە ١٠ی پێبەخشرا و لەلایەکیش ئەرکێکی زیاتری پێدرا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە . لە ٢٠٠٨/١٠/١ لە یاری خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە دواین ٧ خولەکی یارییەکەدا ٢ گۆڵی تۆمارکرد کاتێک جێگای تێری ھێنری گرتەوە و شکستی گۆڕییەوە بە بردنەوە بە ئەنجامی ٢-١ .

لە یاری دوای ئەوە بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کرد بە جەنگێکی دۆستانەی نێوان مێسی و ئەگوێرۆ ناوبرا . مێسی لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروستکرد و سەرەنجام بەرسا ٦-١ یارییەکەی بردەوە . ھەروەھا لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لەو یارییەی ٢-٠ بردیانەوە . لە ساڵی ٢٠٠٨ بە کۆکردنەوەی ٦٧٨ خاڵ لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانی جیھان ھات لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ .

مێسی یەکەم ھاتریکی ساڵی ٢٠٠٩ی لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-١ بردیانەوە . مێسی دوو گۆڵی زۆر گرنگی تۆمارکرد کاتێک لە نیوەی دووەمدا بەشداری لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کرد و دۆڕانی گۆڕییەوە بە سەرکەوتن لەو یارییەی بەرشە بە زەحمەت ٢-١ بردییەوە . کە دووەم گۆڵی لەو یارییەدا گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ی بەرشەلۆنا بوو لە مێژووی لالیگا .

مێسی لەو وەرزەدا تووشی پێکانێکی ئەوتۆ نەھات و ئەمەش وایکرد بە ئاستێکی زۆر باشتر ببینرێت و ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆماربکات . بەشێوەیەک لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز گۆڵی ٣٥ ـەم و ٣٦ ـەمی خۆی لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد ، لەو یارییەی بارسا ٦-٢ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە ئەوە قورسترین دۆڕانی ڕیاڵ مەدریدە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ . مێسی دروستکەری گۆڵە مێژووییەکەی ئەندرێس ئینیێستا بوو لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی کە بەو گۆڵە بارسا گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ..

لە ٥/١٣ یەکەم نازناوی کۆپا دێل ڕەی لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامەکە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو گۆڵێکی دروستکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد . پاشان لە ٥/٢٧ گۆڵی دووەمی کاتالۆنیای تۆمارکرد لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچێستەر و نازناوی ئەو وەرزەی پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە . ھەروەھا بووە گەنجترین گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان لە مێژوودا . ھەر لە پەراوێزی ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد وەک باشترین ھێرشبەری خولەکانی ئەوروپا و باشترین یاریزانی خولەکانی ئەوروپا ھەڵبژێردرا . لەو ساڵەدا بەرشلۆنە توانی کۆپا دێل ڕەی ، لالیگا ، چامپیۆنز لیگ بەرزبکاتەوە و بووە یەکەم یانە بتوانێت ھەر سێ نازناوەکە بەیەکەوە بباتەوە.

وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠[دەستکاری]

دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا ، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری بەرشەلۆنا مێسی بە باشترین یاریزان دانا کە لە ژیانیدا بینیبێتی . لە ٩/١٨ مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە تاوەکو ٢٠١٦ درێژکردەوە ، وە ھەروەھا سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش بۆ ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوە ، موچەکەشی بۆ ٩.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە زیادکرا کە لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤیج بوونە دوو خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی لالیگا .

دوای چوار ڕۆژ لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد . مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٠٩ی پێبەخشرا و ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی پێبرا بەڵام بە جیاوازییەکەی زۆری دەنگ ، ٤٧٣ دەنگ بەرامبەر ٢٣٣ دەنگ .پاشان مێسی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خێزانەکەی کرد و سوپاسی کردن کە ھەمیشە لە پشتی بوون .

لە ١٢/١٩ مێسی گۆڵی بردنەوەی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکانی لە بەرامبەر ئیستۆدیانتس تۆمارکرد ، بەوەش بەرشە شەشەم نازناوی خۆی لە ماوەی یەک ساڵدا بەدەست ھێنا . دوای دوو ڕۆژ لەو بردنەوەیە ، مێسی بە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفاوە ھەڵبژێردرا سەرکەوت بەسەر ڕۆناڵدۆ و زاڤی و کاکا و ئینیێستا . بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئەرژەنتینی کە ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت . لە ٢٠١٠/١/١٠ مێسی یەکەم ھاتریکی لەو وەرزەدا لە بەرامبەر تێنریفی تۆمارکرد لەو یارییەی ٥-٠ بردیانەوە .

وە لە ١/١٧ گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرد لەو یارییەی ٤-٠ لە سیڤیلیایان بردەوە. دوای ئەوە مێسی تەنیا لە پێنج یاریدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد ، گۆڵەکانیش بەرامبە رمەلەگا و ئەلمێریا و ڤالەنسیا و شتوتگارت و زاراگۆزا بوون . بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە بتوانێت ئەوە ئەنجام بدات . لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٢٠١٠/٣/٢٤ مێسی یاری ژمارە ٢٠٠ی خۆی لەگەڵ بارسا بە ئەنجام گەیاند . لە ٢٠١٠/٤/٦ بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا چوار گۆڵی لە یەک یاریدا تۆمارکرد لە بەرامبەر ئارسناڵ ، لە دوای بردنەوەی بەرشلۆنە لە ئارسناڵ بە ئەنجامی ٤-١ لە خولی پاڵەوانەکان ، ئارسن ڤینگەری ڕاھێنەری ئارسناڵ سەبارەت بە مێسی وتی

ھەر ئەوەندە کە دەستی بە ڕاکردن کرد ئیتر ڕاناگیرێت ، تاکە یاریزانە کە دەتوانێت ھێند بە خێرایی ئاڕاستە بگۆڕێت ، ئەو باشترین یاریزانی جیھانە و لە یاریزانی پلەی ستەیشن دەچێت ، دەتوانێت سوود لە ھەر ھەڵەیەک وەربگرێت کە تیپی بەرامبەر دەیکات . دوای ئەوە توانی جێگای ڕیڤاڵدۆ بگرێتەوە کە گەورەترین گۆڵکاری بارسا بوو لە خولی پاڵەوانەکان .. پاشان مێسی گۆڵی ژمارە ٤٠ی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد بەو دوو گۆڵەی لە یاری کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد .

لە ٥/١ مێسی یاری ژمارە ٥٠ی خۆی لەو وەرزەدا ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ، دوای تەنیا سێ ڕۆژ دوو گۆڵی دیکەی لە تێنریفی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی تا کۆتایی وەرز گەیاندە ٣٤ گۆڵ ، بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی یەکسانکردەوە لە ڕووی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا . مێسی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک نازناوی باشترین یاریزانی لالیگای پێبەخشرا.

وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١[دەستکاری]

لە ٢٠١٠/٨/٢١ مێسی ھاتریکی تۆمارکرد لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلیا و ٤-٠ بردیانەوە کە بارسا لە یاری چووندا ٣-١ تووشی شکست ھاتبوو ، بەمەش مێسی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بەرشلۆنە ەبدەست ھێنا . وە ھەروەھا لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیدا بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوای تەنیا ٣ خولەک لە سەرەتای یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد .

مێسی درێژەی بە ئاستە نمونەییەکەی دا لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بە پاناسیناکۆس کاتێک دوو گۆڵی دروستکرد و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد . لە ٢٠١٠/٩/١٩ لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماس یۆفالوسی زۆر بە خراپی لە قاچی مێسی دا کە بە ئاشکرادیاربوو مەبەستی ئازارگەیاندن بوو بەو ئەفسانەیە ، لێدانەکە لە خولەکی ٩٢ی یارییەکە بوو . لە سەرەتا ترسی ئەوە ھەبوو پاژنەی پێی مێسی شکاند بێت کە بەوە لانی کەم ٦ مانگ یاریزانەکە دووردەکەوتەوە لە یاریگاکان ب، ەڵام پشکنینی MRI مژدەی ئەوەیدا بە یانەکە و بە ھاندەران کە مێسی تەنیا تووشی کەمێک درز بووە و بە زوویی چاک دەبێتەوە .

کە مێسی گەڕایەوە لە پێکانەکەی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد لەو یارییەی ١-١ لەگەڵ مایۆرکا یەکسان بوون ، پاشان لە یاری خولی پاڵەوانەکان لە یاری بەرامبەر کۆپنھاگن گۆڵێکی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٢-٠ . پ

لەو یارییەی بارسا ٨-٠ گۆڵبارانی ئەلمێریای کرد مێسی گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی لە لالیگا تۆمارکرد . پاشان لە ١٠ یاری یەک لە دوای یەکدا بە بێ گۆڵ لە یاریگا نەچووە دەرەوە . دوای ١٠ یاری ، لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ژمارە پێوانەییەکەی مێسی وەستێنرا و نەیتوانی لەو یارییە گۆڵ تۆماربکات بەڵام دوو گۆڵی بۆ داڤید ڤیا تۆمارکرد کاتێک بەرشلۆنە ٥-٠ شکستی بە ڕیاڵ ھێنا .

یەکەم گۆڵی خۆی لە ٢٠١١ لە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا لە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرد ، بەڵام جگە لەو گۆڵە وەک ھەمیشە گۆڵی بۆ ڤیا و پێدرۆ دروستکرد . مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٠ی بردەوە و پێش ھەردوو ھاوڕێکەی زاڤی و ئینیێستا کەوت .

دوای تەنیا دوو ڕۆژ لە بردنەوەی ئەو نازناوە لە بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ھاتریکی تۆمارکرد .. لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی خولی ئیسپانیا لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد درێسەکەی بەرزکردەوە و لەژێری نوسرا بوو ” ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت دایە ” . مێسی بەردەەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن لە ھەفتەکانی دواتر بەرامبەر ئەلمێریا و ھێرکولیس . وە ھەروەھا بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی تازەی تۆمارکرد کاتێک ٣-٠ شکستیان بە ئەتلەتیکۆ مەدرید ھێنا و ١٦ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان لەلالیگا مسۆگەرکرد . پاشان لە لەو یارییەی ڕیاڵ و بارسا ١-١ بەرامبەربوون ، مێسی گۆڵی ژمارە ٨ی خۆی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد .. پاشان لە ٤/٢٣ لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا مێسی گۆڵی ژمارە ٥٠ی لەو وەرزەدا تۆمارکرد . پاشان لە یاری چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی مێژوویی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد کاتێک بارسا ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا . پاشان لە یاری کۆتایی خولئ پاڵەوانەکان لە وێمبڵی بە گۆڵێکی مێسی بارساسێھەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی لە ماوەی ٦ ساڵدا بەدەست ھێنا .

وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢[دەستکاری]

مێسی بەدرێسی یانەکەی ساڵی ٢٠١٢

مێسی وەرزی تازەی بە بەرزکردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا دەست پێکرد ، کاتێک بە کۆی یاری چوون و ھاتن سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٥-٤ ، مێسی لەو دوو یارییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی دیکەش ھەر ئەو دروستی کردن . پاشان لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا لە پاسێکی گوارین یەک لە دوو گۆڵەکەی بارسای تۆمارکرد بەرامبەر پۆرتۆو ئەو جامەشیان بەدەست ھێنا .

لە یەکەم یاری خۆی لەلیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد . لە ١١/١٧ لەو یارییەی ٧-٠ شکستیان بە ئۆساسۆنا ھێنا و مێسی ھاتریکی تۆمارکرد ، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا سەلماندی لە دەرەوەی یاریگاش باشترینە کاتێک گۆڵەکەی پێشکەشکرد بە کوڕێکی ١٠ ساڵەی مەغریبی بە سۆفیان کە ھاندەرێکی سەرسەختی بولگرانابوو تووشی حاڵەتێکی نەخۆشی دەگمەن ھاتووە و ژیانی لە سەرە مەرگدا بوو .

لە ٩/٢٨ یەکەم دوو گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر باتی بۆریسۆڤ تۆمارکرد و بووە دووەم گەورەترین گۆڵکاری مێژووی بەرشلۆنە ، کە گۆڵەکانی گەیاندە ١٩٤ گۆل و لەگەڵ لازلۆ کوبالا یەکسانی کردەوە . پاشان لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ ٢ گۆڵی تۆمارکرد و کوبالای بەجێھێشت . لە یاری بەرامبەر مایۆرکا گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی خۆی تۆمارکرد و بووە دووەم گۆڵکاری مێژویی بارسا لە لالیگا ، مێسی یەکەم خۆڵی لەسەر یاریگای سان مامێس تۆمارکرد لە یارییەکەی مێژوییەکەی نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو کە لە دواین خولەکدا مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد و ٢-٢ تەواوبوو . پاشان لە یاری بەرامبەر ئەیسی میلان کە ٣-٢ بردیانەوە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا گۆڵی لە تیپێکی ئیتاڵی تۆمارکرد .

ئارجەنتین[دەستکاری]

تاکە ڕەخنە کە لە مێسی دەگیرێت و بووەتە خاڵی لاوازی ئەم کەڵە یاریزانە ، لاوازییەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارجەنتین کە مەبەست لە لاوازی پێشکەشنەکردنی ھەمان ئەو ئاستەیە کە لەگەڵ بەرشلۆنە پێشکەشی دەکات .

مێسی لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٤ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کرا بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر پاڕاگوای ، لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کە جامی جیھانی لاوانیان بردەوە لە ھۆڵەندا . خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵکاری جامەکەی پێبەخشرا . یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ئارجەنتین لە بەرامبەر ھەنگاریا بوو کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ . لە خولەکی ٦٣ دا ھاتە ناو یاریگا بەڵام لە خولەکی ٦٥ ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە چونکە کەلەیەکی لە سنگی بەرگریکار ڤیلمۆس ڤانزاک دا لەبەر ئەوەی ڤانزاک درێسەکەی مێسی ڕاکێشا بوو .

لە ٩/٣ مێسی دووبارە بانگھێشتی ئارجەنتین کرایەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لەو یارییەی دۆڕان بە پاڕاگوای . لە ٢٠٠٩/٣/٢٨ لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرامبەر ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار مێسی درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی ، ئارجەنتین ٤-٠ یارییەکەی بردەوە و مێسی گۆڵی یەکەم تۆمارکرد .

لە ٢٠١٠/١١/١٧ لە یارییەکی دۆستانەدا و لە کلاسیکۆی جیھان مێسی لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمارکرد ، کە یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانە بوو لە بەرامبەر بەڕازیل . مێسی دووبارە لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد لە یاری دۆستانەی بەرامبەر پۆرتوگال کە ٢-١ بردیانەوە. -


جامی جیھانی ٢٠٠٦[دەستکاری]

مێسی لە کۆتایی وەرزی ٢٠٠٥٢٠٠٦ تووشی پێکان ھاتبوو بۆ ماوەی دوو مانگ و ترسی ئەوە ھەبوو نەتوانێت بەشداری لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بکات . بەڵام لە وادەی خۆیدا لە پێکانەکەی چاک بووەوە و بانگھێشتی تانگۆ کرا بۆ جامی جیھانی . لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆت دیڤوار مێسی تەنیا بینەربوو لەسەر کورسی یەدەگ و ئارجەنتین یارییەکەی بردەوە . لە دووەم یاری بەرامبەر سربیا و مۆنتینیگرۆ مێسی بەشداری کردوو بووە گەنجترین یاریزان کە لە جامی جیھانی یاری بۆ ئارجەنتین کردبێت کاتێک لە خولەکی ٧٤ جێگای ماکسی ڕۆدریگێزی گرتەوە. گۆڵێکی بۆ ھێرنان کریسپۆ دروستکرد و وە گۆڵی شەشەمی یارییەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٦-٠ بردیانەوە ، بەوەش بووە بچوکترین یاریزان کە بە ماوەیەکی کەم دوای ھاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆمار کردبێت . وە بووە شەشەم بچوکترین یاریزان کە گۆڵی لە جامی جیھانی تۆمارکردبێت.

مێسی لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١١.

مێسی لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا لە پێکھاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام یارییەکە (٠-٠) بەکۆتا ھات. پاشان لە یاری بەرامبەر مەکسیک لە خولەکی ٨٤ بەشداریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام بە بیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە پاشان لە کاتی زیادکراو بە گۆڵێکی مێژوویی ماکسی ڕۆدریگێز ئارجەنتین (٢-١) یارییەکەی بردەوە. دوای تەواوبونی کاتی ئاسایی (١-١). لە یاری چارەگی کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا خۆزێ پیکەرمانی ڕاھێنەر ، مێسی لەسەر کورسی یەدەگ ھێشتەوە و بەشداری پێنەکرد. سەرەنجام بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەررەوە ئەڵمانیا یارییەکەی بردەوە و ئارجەنتین ماڵئاوایی کرد .

کۆپا ئەمریکا ٢٠٠٧[دەستکاری]

یەکەم یاری مێسی لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەو یارییەی ئارجەنتین (٤-١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و مێسی ڕۆڵی گۆڵ دروستکەری بینی ، لە خولەکی ٧٩ تێڤێز جێگای مێسی گرتەوە و ڕاستەوخۆ گۆڵێکی تۆمارکرد. دووەم یاری مێسی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بوو تێیدا لێدانیکی سزای لەسەر گیرا و کریسپۆ لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد . پاشان فاوڵێکی لەسەر گیرا و خوان ڕۆمان ڕیکێڵمی لێدانە ڕاستەوخۆکەی جێبەجێکرد و گۆڵی تۆمارکرد . دوای ئەوەی ئارجەنتین خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی ڕاھێنەر پشووی بە مێسی دا لە یاری بەرامبەر پاراگوای و لە خولەکی ٦٤ ھاتە ناو یاریگا و گۆڵێکی بۆ خافیێر ماسکێرانۆ دروست کرد . پاشان لە یاری بەرامبەر پیرۆ لە پاسێکی ڕیکێلمی ، مێسی دووەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و ئارجەنتین ٤-٠ بردییەوە . پاشان لە قۆناغی پێش کۆتا بەرامبەر مەکسیک مێسی تۆپەکەی فڕیدایە پشت ئۆسڤاڵدۆ سانچێز و ئارجەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە بەڵام لە یاری کۆتایی (٣-٠) بە بەڕازیل دۆڕان .

ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨[دەستکاری]

سەرەتا بەرشەلۆنا ڕازی نەبوو ڕێگا بە مێسی بدات بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ بکات ، بەڵام مێسی قسەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا کرد کە تازە بووەوە ڕاھێنەری بەرشەلۆنا و رەزامەندی ئەوی بەدەست ھێنا . مێسی گۆلی یەکەمی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد بەرامبەر کۆتدیڤوار کاتێک (٢-١) بردیانەوە . پاشان لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا گۆڵێکی تۆمارکرد و وە گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد لە کاتی زیادکراودا . پاشان شکستیان بە بەڕازیل ھێنا ٣-٠ و لە یاری کۆتایدا گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد و ئارجەنتین شکستی بە نێجیریا ھێنا و مەدالیای ئاڵتونی بردەوە .

جامی جیھانی ٢٠١٠[دەستکاری]

مێسی لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە جامی جیھانی تا کۆتایی یاری کرد لەو یارییەی (١-٠) لە نێجیریایان بردەوە .چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئینییامای گۆڵپارێز ھەموویانی ڕەتکردەوە. لە دووەم یاریدا (٤-١) شکستیان بە کۆریا ھێنا و مێسی یارمەتی ھیگواینیدا بۆ ئەوەی لەو یارییە ھاتریک تۆماربکات. پاشان لە یاری بەرامبەر یۆنان مێسی کاپتنی ئارجەنتین بوو ، یارییەکەیان (٢-٠) بردەوە و مێسی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشانکرا . لە قۆناغی ١٦ دا ، دروسکەری گۆڵێک بوو بۆ کارلۆس تێڤێز لەو یارییەی ئارجەنتین (٣-١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. تا ئەو کاتە ئارجەنتین ئاستێکی زۆر بەرزی لە جامی جیھانی پێشکەش کردبوو . بەڵام لە قۆناغی چارەگی کۆتایی تووشی شکستێکی مێژوویی ھات بەرامبەر ئەڵمانیا و (٤-٠) شکستیان خوارد و ماڵئاواییان کرد .

کۆپا ئەمریکا ٢٠١١[دەستکاری]

مێسی بەشداری لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١١ کرد بەڵام شکستی ھێنا لەوەی بتوانێت ھیج گۆڵێک تۆماربکات [٢٩]لە بەرامبەردا سێ گۆڵی دروست کرد. وە ھەروەھا لە یاری بەرامبەر بۆلیڤیا و کۆستاریکا بە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا. ئارجەنتین لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕا بە ئۆرۆگوای و ماڵئاوایی کرد[٣٠].

نازناوەکان[دەستکاری]

لەگەڵ بەرشەلۆنا[٣١][٣٢][دەستکاری]

مێسی بەدرێسی ئەرجەنتین ساڵی ٢٠١٢

لەگەڵ ئارجەنتین[٣٣][٣٤][دەستکاری]

گۆلکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ساڵ یاری گۆڵ
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ٢٠٠٥ ١٦ ١١
کۆی گشتی ١٦ ١١
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٣ ساڵان ٢٠٠٨ ٥ ٢
کۆی گشتی ٥ ٢
ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٠٠٥ ٥ ٠
٢٠٠٦ ٧ ٢
٢٠٠٧ ١٤ ٦
٢٠٠٨ ٨ ٢
٢٠٠٩ ١٠ ٣
٢٠١٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ١٣ ٤
٢٠١٢ ٩ ١٢
٢٠١٣ ٦ ٤
کۆی گشتی ٨٢ ٣٥

نازناوە تاکەکەسییەکان[دەستکاری]

  • ٣ تۆپی ئاڵتونی فیفا : ٢٠١٠–٢٠١١–٢٠١٢
  • ١ تۆپی ئاڵتونی فرانس فوتبۆڵ : ٢٠٠٩
  • ١ باشترین یاریزانی فیفا : ٢٠٠٩
  • ٣ پێکھاتەی نمونەیی جیھانی فیفا : ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای خوار ٢١ ساڵ : ٢٠٠٧
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی لالیگا : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١
  • ٢ نازناوی گۆڵکاری خولی ئیسپانی : ٢٠٠٩-٢٠١٠ وە ٢٠١١-٢٠١٢
  • ١ نازناوی گۆڵکاری کۆپا دێل ڕەی : ٢٠١١
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی بێگانەی لالیگا : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٤ نازناوی باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە لا لیگا : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١
  • ١ پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپا ( گۆڵکاری گشت خولەکانی ئەوروپا ) : ٢٠١٠ وە ٢٠١٢
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا : ٢٠١١
  • ١ نازناوی باشترین ھێرشبەری خولی پاڵەوانەکان : ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان : ٢٠١١
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان کە لەلایەن ھاندەرانەوە ھەڵبژێردرابێت : ٢٠٠٩ ، ٢٠١١
  • ٣ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی ویفا : ٢٠٠٨، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرژەنتینی ساڵ : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ .
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی فیفپرۆ : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ٢ نازناوی تایبەتی فیفپرۆ بۆ یاریزانی گەنج : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ٤ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی فیفپرۆ لەسەر ئاستی جیھان : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزان لە جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی گۆڵکاری جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی کۆپا ئەمێریکا : ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان : ٢٠٠٨
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی تۆپی پێی جیھان : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ١ نازناوی تۆپی ئاڵتونی جامی جیھانی یانەکان : ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی ئۆنز دی ئۆر ( پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی ) : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی براڤۆ : ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی ئاڵتونی توتۆ سپۆرت : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی مارکا : ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی جوانترین گۆڵی ویفا : ٢٠٠٧

گالەری[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. http://www.taringa.net/posts/deportes/9538185/Messi-de-chiquito-en-grandoli.html
  2. http://www.goal.com/ar/people/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B1%D8%AC%D9%86%D8%AA%D9%8A%D9%86/8012/%D9%84%D9%8A%D9%88%D9%86%D9%8A%D9%84-%D9%85%D9%8A%D8%B3%D9%8A
  3. http://www.biography.com/people/lionel-messi-555732
  4. http://www.footytube.com/forums/the-stands-general-footy-banter/is-messi-a-cheat-for-taking-human-growth-hormone-24083/
  5. http://www.youtube.com/watch?v=_9Sv3rlyRhg
  6. http://forums.pesfan.com/showthread.php?239636-Possible-that-Messi-s-Human-Growth-Hormone-treatment-was-doping
  7. http://www.not606.com/showthread.php/109410-Lionel-Messi-hormone-injections
  8. http://www.toq8.co/vb/t41243.html
  9. http://www.fcbarcelona.com/football/first-team/staff/players/messi/sheet
  10. http://www.mundoalbiceleste.com/article.aspx?id=2361
  11. http://debutionary.blogspot.com/2010/05/lionel-messi-debut-in-grandoli-newells.html
  12. http://www.taringa.net/posts/deportes/9538185/Messi-de-chiquito-en-grandoli.html
  13. http://www.youtube.com/watch?v=2v7f_kRx3sg
  14. http://espnfc.com/news/story/_/id/1458340/copa-libertadores-newell-old-boys-hold-boca-stalemate?cc=4716
  15. http://www.telegraph.co.uk/sport/football/competitions/champions-league/5099857/Franck-Ribery-the-man-to-challenge-Lionel-Messi-and-Barcelona.html
  16. http://en.wikipedia.org/wiki/Pro_Evolution_Soccer_2009
  17. http://en.wikipedia.org/wiki/Pro_Evolution_Soccer_2011
  18. http://en.wikipedia.org/wiki/Pro_Evolution_Soccer_2010
  19. http://www.adidas.com/us/messi-soccer/_/N-1z128npZ1z13y8w
  20. http://www.youtube.com/watch?v=_4OYLx2AJ9I
  21. http://www.youtube.com/watch?v=SydoHYTAbDs
  22. http://www.youtube.com/watch?v=ok-0zpxtdzw
  23. http://www.1000goals.com/herbalife-signs-a-deal-with-fc-barcelona-leo-messi
  24. گۆڤاری تایم ، http://www.time.com/time/specials/packages/article/0,28804,2111975_2111976_2112092,00.html
  25. https://www.facebook.com/LeoMessi
  26. http://www.fundacionleomessi.org/index.php?lang=en
  27. http://www.unicef.org/infobycountry/costarica_58327.html
  28. http://www.unicef.org/lac/media_21066.htm
  29. http://en.wikipedia.org/wiki/2011_Copa_Am%C3%A9rica#Goalscorers
  30. http://www.youtube.com/watch?v=t0BGS34CyuU
  31. http://www.barcelona.com/barcelona_tickets/fc_barcelona_football_tickets/players/lionel_messi
  32. http://www.fcbarcelona.com/ar/football/first-team/staff/players/messi/biography
  33. http://ar.soccerway.com/players/lionel-andres-messi/119/
  34. http://www.transfermarkt.co.uk/en/lionel-messi/profil/spieler_28003.html

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]