فیفا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: 47°22′53″N 8°34′28″E / 47.38139°N 8.57444°E / 47.38139; 8.57444

درووشمی فیفا

فیفا یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، رێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لەجیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم رێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی سویسرایە و ئێستا سیپ پلاتەری سویسری سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە.

کورتەیەکی مێژوویی[دەستکاری]

فیفا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، لەوانەش مۆندیال کە لەساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم رێکخراوە لەساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی رۆبەرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ئەم رێکخراوە سەرپەرشتی کرد لە ساڵی ١٩٠٦دا بوو. پاشان لەساڵی ١٩٠٩دا ئەفریقای باشوور، ساڵی ١٩١٢ ئەرژەنتین، ساڵی ١٩١٣ ئەمریکا بوونە ئەندام لەو رێکخراوەدا بەمەش فیفا بێجگە لە وڵاتانی ئەورووپا وڵاتانی کیشوەری ئەمریکاشی گرتەوە. بەشداریی کردنی زۆربەی یاریزانەکان لە جەنگی یەکەمی جیھانی و سنووردار بوونی کەرەستەکانی گەشتی یاریزانەکان، فیفای تووشی قەیران کرد، دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ھیرشمان کارل-ی ئەڵمانی بووە سەرۆکی فیفا و رێکخراوەکەی لەو قەیرانە رزگار کرد، لەو سەردەمە بەریتانیا وەک ماڵی فیفا نەیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ دوژمنەکانی لەجەنگی یەکەمی جیھانی راگەیاند و ئەندامێتیی خۆی لەفیفا ھەڵوەشاندەوە، لەو کاتەوە فیفا لەلایەن مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لەبەریتانیا سەرپەرشتی دەکرا و یاساکانی تۆپی پێ تەنیا لەلایەن فیفاوە پەسەند نەدەکرا، بەڵکو لەلایەن ئەنجومەنێکی تری نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەناوی IFABەوە یاساکان دادەرێژراو پەسەند دەکرا، ئەو ئەنجومەنە لە٨ ئەندام پێکھاتبوو، فیفا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا ٤ ئەندامی ھەبوو، ٤ ئەندامەکەی دیکە سەر بەئەنجومەنەکانی بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندی باکوور بوون، ئەنجامدانی ھەر گۆڕانکارییەک لەیاساکانی تۆپی پێ، پێویستی بەرەزامەندی ٦ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ھەبوو. کۆنگرە بەرزترین دەسەڵاتە لەفیفادا و لەنوێنەرانی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەندام لەرێکخراوەکەدا پێکدێت، کونگرە دانیشتنی ساڵانەی خۆی ھەیە و لە ھەلومەرجی تایبەتیشدا دانیشتنی نا ئاسایی دەبێت، تەنیا کونگرە دەتوانێت بە پەسەندکردنی یاسا، گۆڕان لەفیفا دروست بکات و دەشتوانێت سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی بەڕێوەبەری فیفا دەستنیشان بکات.

بارەگای فیفا لە سویسڕا


سەرۆکەکانی فیفا[دەستکاری]

  • ڕۆبەرت جۆرانی فەڕەنسی لەساڵانی ١٩٠٤ بۆ ١٩٠٦
  • دانیاڵ یوڕڵی ولفۆلی لە ئینگڵتەڕا لەساڵانی ١٩٠٦ بۆ ١٩١٨
  • جولی ڕیمێی فەڕەنسی لەساڵانی ١٩٢١ بۆ ١٩٥٤
  • ڕۆدۆلف ویلیام لە بەلجیکا لەساڵانی ١٩٥٤ بۆ ١٩٥٥
  • ئارتەر دریوری لە ئینگلتەڕا لەساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦١
  • سێر ستاونلی ڕاوسی لە ئینگلتەڕا لەساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٧٤
  • ھاڤیلەنگی لە بەڕازیل لەساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٩٨
  • جۆسێپ سێپ پلاتەر لەساڵانی ١٩٩٨ تا ئێستا


ئەوپاڵەوانیەتیانەی کە فیفا بەڕێوەی دەبات[دەستکاری]

  • AFC یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بۆ کاروباری ئاسیا و ئوسترالیا.
  • CAF یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا.
  • CONCACAF یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور و ناوەراست.
  • CONMEBOL یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور.
  • OHC یەکێتیی تۆپی پێی ئۆقیانوسیا.
  • UEFA یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا.
نەخشەی ئەو پاڵەوانیەتیانەی کە فیفا بەڕێوەی دەبات


فیفا و سزادراوان[دەستکاری]

یەکێک لەسیاسەتەکانی فیفا ھەڵپەساردنی بەشداریی کردنی ئەو یانانەیە کە وڵاتەکانیان دەستێوەردەدەنە کاروباری یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە، یان یەکێتییەکە وەک پێویست ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، لەپێشبرکێ نێودەوڵەتییەکاندا. وڵاتانی یۆنان و کینیا و عێراق لەو وڵاتانە بوون کە ئەو یاسایەیان بەسەردا سەپێنرا.

سرودی فیفا[دەستکاری]

لە مۆندیاڵی جیھانی ١٩٩٤ەوە فیفا بۆتە خاوەنی سرودێکی تایبەت لەپاڵەوانێتییەکاندا وەک سرودی فەرمی فیفا لێدەدرێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • وێکیپیدیای ئنگلیزی
  • وێکیپیدیای کوردیلاتینی