ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
| ھەڵبژاردەی تۆپی پێیبەڕازیل | |||
|---|---|---|---|
| نازناو | هەڵبژێردراوەکان کوڕەکانی سامبا سەوز و زەرد ٥ جار پاڵەوان |
||
| وڵات | بەڕازیل | ||
| یەکێتی | یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل | ||
| یاریگای سەرەکی | یاریگای ماراکانا | ||
| هەڵبژاردە و یاریزانان | |||
| ڕاهێنەر | مانۆ مەنزیز | ||
| کاپتن | لوسیۆ | ||
| گۆڵکار | پێلی (٧٧) | ||
| زۆرترین بەشداربوون | کافۆ (١٤٢) | ||
| ئەنجامەکان | |||
| پۆلێنی فیفا | یەکەم (مانگی ٥ی ٢٠١٠) | ||
| بەرزترین پلە | یەکەم (مانگی ٩ی ١٩٩٣) | ||
| نزمترین پلە | ٨ (مانگی ٨ی ١٩٩٣) | ||
| گەورەترین بردنەوە | بەڕازیل ١٤ - ٠ نیکاراگوا (مەکسیک ١٩٧٥) | ||
| گەورەترین دۆڕاندن | بەڕازیل ٠ - ٦ پاراگوای (ئوروگوای ١٩٢٠) | ||
| جامی جیهانی | |||
| ژ.بەشداربوون | ١٩ جار (یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٩٣٠) | ||
| ژ.بردنەوە | پاڵەوانی ساڵەکانی (١٩٥٨ ، ١٩٦٢ ، ١٩٧٠ ، ١٩٩٤ ، ٢٠٠٢) | ||
| جامی کیشوەرەکان | |||
| ژ.بەشداربوون | ٦ جار (یەکەم بەشداری لە جامی کیشوەرەکانی ساڵی ١٩٩٧) | ||
| ژ.بردنەوە | پاڵەوانی ساڵەکانی (١٩٩٧ ، ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٩) | ||
|
|
|||
| دەستکاری |
|||
هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل (بە ئینگلیزی: Brazil National Football Team) یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی لە ساڵی ١٩١٤ز دامەزراوە ، لە ساڵی ١٩٢٣ز چووە پاڵ یەکێتیی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ، ھەروەھا بە ئاسانی گەیشت بەکۆتایی جامەکان ، لەکۆتایی (١٨) یاری پاڵاوتن تەنھا دووجار دۆڕاوە ، لە کۆمەڵەی ئەمەریکیای باشور لە ئەرژەنتین پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا .
لە ساڵی ١٩٣٠ز) ھەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری لە ھەموو کۆتاییەکانی جامی جیھانی کردووە. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەڕازیل ، لەساڵی ١٩١٤ز بوو ، کە لەگەڵ ئەرژەنتیندا یاری ئەکرد و (٠-٣) دۆڕا. گەورەترین سەرکەوتنی ھەڵبژاردەی بەرازیل لەساڵی ١٩٤٩ز دابوو ، کە لەگەڵ پۆلیڤیادا (١٠-١)بردیەوە ، نزمترین ئاستی دۆڕاندنی ھەڵبژاردە کەش لەساڵی ١٩٢٠ز بوو ، کە کەوتەبەرامبەر ئۆڕۆگوای و (٠-٦) دۆڕاندی . تائێستا بەڕازیل پێنج جار جامی جیھانی بەدەست ھێناوە ئەمیش لەساڵی ١٩٥٨ز، ١٩٦٢ز، ١٩٧٠ز،٢٠٠٢ز دابوو .لەساڵی ١٩٥٠ز، و ١٩٩٨ز یشدا ڕیزبەندی دوومی بەدەست ھێناوە وە لەساڵی ١٩٢٨ز و ١٩٧٨ز ریزبەندی سێ یەمی بەدەست ھێناوە و لەساڵی ١٩٧٤ز یشدا ریزبەندی چوارەمی بەدەست ھێناوە لەساڵی ١٩٥٤ز و ١٩٨٦زدا گەیشتە خولی چارەگی کۆتایی . ھەروەھا ٧ جار جامی پاڵەوانێتی ئەمەریکای باشوری بردۆتەوە . و تەیێک ھەیە ئەڵی :ئینگلزتۆپی پیێ داھێناوە ، بەڵام بەرازیلیەکان رێک و پێک تەواویان کرد. ھەربۆیەش زۆربەی خەڵکی شێوازی یاریکردنی بەرازیل بە شێوازێکی سەرنج راکێش و پێشکەتوو دا ئەنێن .
لە بەڕازیل یاریگای (ستادماڕاکانا) ھەیە ، کە گەورەترین یاریگای جیھانییە لە ڕووی فراوانییەوە ، کەشوێنی (١٣٠،٠٢٢) تەماشاڤان ئەبێتەوە لەساڵی ١٩٥٠ز بەرازیل میوانداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد . یاریگا بەرازیلییەکان زۆر ڕاھێنەری گەورەیەیان دروست کردوە لە مێژووی تۆپی پێدا ،وەک بیلیی ، زیکو، سوقڕات ، ڕۆماریۆ ، وڕیڤالدۆ ، ڕۆنالدینھۆ ، رۆناڵدۆ، وجگە لەمانەش .
ڕۆنالدینۆ ، کە لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٠)ز یە ، بەیەکێک لەناودارانی مێژووی تۆپی پێ دائەنرێ ، لەگەڵ لیستی بیلی و گارینشا و زیکۆ ئەژمێردرێ . دیارترین ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە، لە ھەردوو ساڵانی ٢٠٠٤ز ، ٢٠٠٥ز تۆپی زێرینی وەرگرتووە . بەرێوەبەری تیپەکەیش (کافۆ)یە، کەتاکە یاریزانە توانیبێتی بەشداری سێ یاری کۆتایی جامی جیھانی کردبێ .