ئاڵمانیای ڕۆژاوا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای ئاڵمان

ئاڵمانیای ڕۆژئاوا (بەئاڵمانی:Westdeutschland) ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ئەمەبەشەی ئاڵمانیا وواتە ئاڵمانیای ڕۆژئاوا لایەنگیری هاوپەیمانەکان بوو (سەرمایەداری) (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئینگلستان) ، ماوەی مانەوەی ئەو دەوڵەتە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٩٠ بووە تا ئەو کاتیش شاری بۆن پایتەختی ئەو دەوڵەتە بووە.

ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە دانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات.[١] بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی شۆرەوی بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە درووست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سەمبولێک لە شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سەمبولێک لە کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٢]


لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لە سەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئاڵمانیا.[٣] یەکگرتنەوی ئاڵمانیا بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئاڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.[٤]

سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
  2. "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
  3. "Gesetz zur Umsetzung des Beschlusses des Deutschen Bundestages vom 20. Juni 1991 zur Vollendung der Einheit Deutschlands" (in German). Bundesministerium der Justiz. 26 April 1994. Retrieved 19 April 2011.
  4. Merz, Sebastian (November 2007). "Still on the way to Afghanistan? Germany and its forces in the Hindu Kush" (PDF). Stockholm International Peace Research Institute. pp. 2, 3. Retrieved 16 April 2011.