یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ | |
---|---|
بەشێکە لە | 2006 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئەڵمانیا |
جێ | Berlin Olympic Stadium |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، France national association football team match |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ |
کاتی ڕوودان | ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | red card |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا |
براوە | هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
Statistical leader | ئاندریا پیرلۆ |
ناوبژیوان | Horacio Elizondo، Luis Medina Cantalejo، Victoriano Giráldez Carrasco، Darío García، Rodolfo Otero |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | زینەدین زیدان، Marco Materazzi |
وێبگە | https://fr.fifa.com/worldcup/archive/germany2006/matches/match/97410064/#match-lineups |
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بوو کە لە نێوان ئیتاڵیا و فەرەنسا لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین ئەنجامدرا. لە ڕێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتاییی، ئیتاڵیا پلەی یەکەمی لە کۆمەڵەی پێنجەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ دا لە ئوسترالیا و لە قۆناغی ھەشت لە ئوکراینا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–٠ لە ئەڵمانیایان بردەوە.[١] فەرەنسا بە یەک بردنەوە و دوو یەکسانبوون پلەی دووەمی کۆمەڵەی حەوتەمی بەدەستھێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە ئیسپانیا، لە قۆناغی ھەشت لە بەڕازیل و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە پورتوگال بباتەوە.[٢]لە یارییەکەدا ٦٩ ھەزار بینەر ئامادەبوون و ناوبژیوانی یارییەکە ھۆراسیۆ ئەلیزۆندۆی ئەرجەنتین بوو.
ئیتاڵیا نازناوەکەی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی ٣–٥ لە فەڕەنسای بردەوە، پاش ئەوەی ئەنجامی یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا ١–١ کۆتایی ھات. لەم یارییەدا زێدانی فەرەنسی پاش ئەوەی بە کەلەیەک لە سنگی مارتیڕازی دا بەکارتی سوورکرایە دەرەوە. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە.[٣] ئاندریا پیرلۆی ئیتاڵی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا زیدان خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێبەخشرا.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "World Cup History". Sports Illustrated (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-12.
- ^ "2006 World Cup Group Standings - Germany - The Group Standings for the 2006 Football World Cup". www.newsonf1.com. Retrieved 2023-09-12.
- ^ "ماتێرازی بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات چی بە زیدان گوتووە؟". www.rudaw.net. Retrieved 2023-09-12.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "2006 Soccer World Cup Awards". www.thesoccerworldcups.com. Retrieved 2023-09-12.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ تێدایە. |