جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانییە. لە وڵاتی ئەفریقای باشوور خانەخوێ کرا لە ١١ی حوزەیرانەوە ھەتا ١١ی تەمموز بەردەوام بوو ،پاڵەوانی خوولەکەش هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای بردنەوەی لەهەڵبژاردەی هۆڵەندا بە گۆلێکی ئەندرێس ئەنێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیاد کراو وە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای بردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣-٢ توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت و پلەی چوارەمیش بوو بەشی ئۆڕگوای.


ناوەرۆک

[دەستکاری] پلەکانی پاڵەوانیەتیەکە

ناوی هەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیهانی ٢٠١٠
ئیسپانیا یەکەم (پاڵەوانی خوو)
هۆڵەندا دووەم
ئەڵمانیا سێیەم
ئۆرگوای چوارەم
پاڵەوانی خوولەکە هەڵبژاردەی ئیسپانیا


[دەستکاری] ئامارەکان

  • ١٤٢ گۆل کرا لەسەجەم یاریەکان کە ٦٤ یاری بوون
  • ٢٩ نابژیوان سەرجەم یاریەکانیان بەڕێوەبرد


[دەستکاری] یاریگاکان

ئەم پاڵەوانیەتیە لە چەندەها یاریگا بەڕێوە چوو لەوانە :

  • سۆکەر ستی لەشاری جۆهانس بێرگ
  • ئەلیس پاڕک لە جۆهانس بێڕگ
  • کێپ تاون لەشاری کێپ تاون
  • مۆزێز مابێدا لەشاری دیربان
  • نێڵسۆن ماندێلا لەشاری پۆڕت ئیلزابێس

لەگەڵ چەندەها یاریگای تر

[دەستکاری] تۆپی یاری مۆندیال

ئەم تۆپە ناوی گابۆلانی بوو کە لە لەلایەن کۆمپانیای وەرزشی جیهانی ئەدیداسەوە بەرهەم هێنرابوو کە تۆپێکی سووک و بەهێز و جوان بوو بەڵام تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن یاریزانان و ڕاهێنەر و چاودێرانی وەرزشیەوە

وێنەی تۆپی گابۆلانی کە بۆ مۆندیالی ٢٠١٠ کاری پێکرا

[دەستکاری] گۆلەکەری خول

هەریەکە لە داڤێد ڤیا و تۆماس مۆلەر و دێگۆ فۆڕڵان و وێسلی شنایدەر بە ٥ گۆل بوون بە گۆلکار خوول بەڵام دواتر ، بەهۆکاری دروستی کردنی سێ گۆل تۆماس مۆلەر بوو بە گۆلکاری جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٠

[دەستکاری] دیاریکردنی خانەخوێ

هەواداران ئاهەنگی گەیشتنی جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٠ ئەگێڕن


لەنێو پێنج واڵاتی ئەفریقی، ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردرا بۆ خانەخوێکردنی جامەکە.

لەدوای بڕیارێکی فیفا، بە ڕێنەدان بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی لە دوو وڵات، وڵاتی تونس لە ھەڵبژاردنەکە کشێنرایەوە. فیفا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی لیبیا، لەبەر ئەوەی ھەموو مەرجەکانی خانەخوێکردنی پاڵەوانێتییەکەی تیادا نەبوو.

پاش ئەنجامدانی خولێکی دەنگدان، براوەی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن سەرۆکی فیفا، سێپ بلاتەرەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٣ لە زوریچ ئاشکرا کرا. باشووری ئەفریقا مافی خانەخوێکردنی پێدا.


ئەنجامەکانی دەنگدان
وڵات دەنگەکان
 ئەفریقای باشوور ١٤
 مەغریب ١٠
 میسر ٠
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر