یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
بەشێکە لە2014 FIFA World Cup knockout stage
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتبەڕازیل
دابەشکاریی کارگێڕیڕیۆ دێ ژانێرۆ
جێیاریگای ماراکانا
پۆتانی شوێن٢٢°٥٤′٤٤″S ٤٣°١٣′٤٩″W
بەشێک لە زنجیرەیجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، list of Germany international football games
پاشکۆیاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
کاتی ڕوودان١٣ی تەممووزی ٢٠١٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣ی تەممووزی ٢٠١٤
ڕووداوە بەرچاوەکانyellow card، yellow card، yellow card، yellow card
ڕێکخەرفیفا
یانە بەشداربووەکانھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین
براوەھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا
Statistical leaderماریۆ گۆتزێ
ناوبژیوانNicola Rizzoli، Carlos Vera، Andrea Stefani، Christian Lescano، Renato Faverani
تۆمارکردنی گۆڵەکانماریۆ گۆتزێ
Map


یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بوو، کە ٢٠ھەمین خولی کێبڕکێی فیفا بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ بوو. یارییەکە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەرازیل لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە نێوان ئەڵمانیا و ئەرژەنتین ئەنجامدرا. لەم خولەدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو.[١] لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەرییان کرد، لەو قۆناغەدا یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦. لە ڕێگای گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئەڵمانیا پلەی یەکەمی کۆمەڵەی ھەشتەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ لە جەزائیر، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە فەرەنسا و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە بەڕازیل، بە ئەنجامی 7–1 سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ئەرژەنتین بە سێ بردنەوە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم بوو، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە سویسرا بباتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەلجیکا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ھۆڵەندا بباتەوە. لە یاریی کۆتاییدا ٧٤ ھەزار و ٧٣٨ بینەر لە یاریگاکەدا ئامادەبوون، ھەروەھا زیاتر لە ملیارێک بینەر لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە بینەری بوون، ناوبژیوانی یارییەکە نیکۆلا ڕیزۆلی ئیتاڵیای بوو.

یارییەکە لە کاتی ئاسایی دا بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بۆیە پەنابرایە بەر کاتی زۆرکراو. لە کاتی کاتی زۆرکراوی دووەمدا لە خولەکی "١١٣" یاریزان ماریۆ گۆتزێ کە کەمێک پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد، گۆڵی یەکەمی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکردو یارییەکە بە ئەنجامی ١–٠ لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتایی ھات.[٢]

ئەمە چوارەم نازناوی جامی جیھانیی ئەڵمانیا بوو کە لە مێژوودا بەدەستی ھێنابێت و یەکەم نازناوی بوو لە دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، ھەروەھا یەکەم بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا بوو لەلایەن ھەڵبژاردەیەکی ئەورووپی لە ئەمریکا. گۆتزێ وەک باشترین پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا مێسی خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی نایابی فیفا. ئەڵمانیا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ ڕووسیادا نەیتوانی بەرگری لە جامەکەی بکات، دوای دۆڕانەکانی بەرامبەر مەکسیک و کۆریای باشوور بووە سێیەم ھەڵگری مۆندیال لەسەریەک کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەربچێت.

پاشخان[دەستکاری]

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ٢٠ھەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فیفا بوو بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکان، کە لە نێوان ١٢ی حوزەیران و ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە بەرازیل بەڕێوەچوو[٣][٤] بەڕازیل بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت و ٢٠٣ ھەڵبژاردە لە ڕێگەی قۆناغەکانی پاڵاوتنەوە کە لەلایەن شەش کۆنفیدراسیۆنی فیفا ڕێکخرابوو و لە نێوان حوزەیرانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، ڕکابەرییان کرد بۆ بەدەستھێنانی ٣١ پلەی دیکە[٥][٦] لە پاڵەوانییەتییەکەدا ھەڵبژاردەکان بەسەر ھەشت کۆمەڵەدا دابەشکران کە چوار ھەڵبژاردەی تێدابوو و ھەر تیپێک جارێک لەگەڵ یەکتردا یارییان کرد. دوو تیپی سەرەکی ھەر کۆمەڵەیەک سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم.[٤] پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ ئیسپانیا بوو کە سێ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا بەدەستھێنابوو، ھەروەھا یۆرۆی ٢٠٠٨ و یۆرۆی ٢٠١٢ ی بەدەستھێنابوو.[٧] ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە یارییەکانی ساڵی ٢٠١٤دا دەرچوو.[٤]

ئەڵمانیا پێشتر سێ جار وەک ئەڵمانیای ڕۆژاوا نازناوەکەی بەدەستھێنابوو – لە ساڵانی ١٩٥٤، ١٩٧٤ و ١٩٩٠. ئەرژەنتین دوو نازناوی ھەبوو، لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٦.[٨] پێشتر ھەردوو ھەڵبژاردە شەش جار لە جامی جیھانییدا ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە،[٩] لەنێویاندا لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ کە ئەرژەنتین بە 3–2 سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ کە ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ئەنجامی 1–0 سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١٠][١١][١٢][١٣] دوایین یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردە پێش جامی جیھانیی ٢٠١٤ یارییەکی دۆستانە بوو کە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٢ لە کۆمێرزبانک-ئارێنا لە فرانکفۆرت ئەنجامدرا، کە ئەرژەنتین بە 3–1 سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١٤]

شوێنی یاری کۆتایی لە ساڵی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا لە یاریگای ماراکانا دەبێت.[١٥][١٦] کە پێشتر وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ دروست کراوە و یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە کە تێیدا ئۆرۆگوای بە ٢–١ لە بەڕازیل بردەوە و جامەکەی بەدەستھێنا، ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢١ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ئامادەبوونی لە ھەر یارییەکی تۆپی پێدا لە مێژوودا بوو. [ئ][١٨] ھەروەھا ماراکانا میوانداری یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکای کرد لە ساڵانی ١٩٨٩, ٢٠١٩ و ٢٠٢١ ; یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکانی فیفا لە ساڵی ٢٠١٣ ; و ھەردوو یاری کۆتایی تۆپی پێی پیاوان و ژنان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦.[١٩][٢٠] یاریگاکە پێش جامی جیھانیی ٢٠١٤ بە شێوەیەکی فراوان نۆژەنکرایەوە، دوای ئەوە توانای یاریگاکە ٧٨ ھەزار و ٨٣٨ کەس بووە.[٢١][٢٢]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Guinness World Records state that the official crowd for the game was 173,850, but note that with illegal entrants included, who were not recorded, the figure could have been as high as 210,000.[١٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "World Cup 2014: When Germany humiliated Brazil at home". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-01.
  2. ^ FIFA. "FIFA+". FIFA+ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-01.
  3. ^ {{cite encyclopedia}}: Empty citation (help)
  4. ^ ئ ا ب Stokkermans, Karel (5 July 2018). "World Cup 2014". RSSSF. Archived from the original on 19 October 2018. Retrieved 22 September 2021.
  5. ^ Stokkermans, Karel; Andrés, Juan Pablo; Lugo, Erik Francisco (16 November 2017). "World Cup 2014 Qualifying". RSSSF. Archived from the original on 26 June 2016. Retrieved 22 September 2021.
  6. ^ "FIFA to unveil 2014 World Cup qualification draw". France 24. 29 July 2011. Archived from the original on 26 May 2021. Retrieved 22 September 2021.
  7. ^ "Are Spain the best team of all time?". BBC Sport. 2 July 2012. Archived from the original on 3 December 2020. Retrieved 20 July 2021.
  8. ^ {{cite encyclopedia}}: Empty citation (help)
  9. ^ "Germany national football team: record v Argentina". 11v11.com. AFS Enterprises. Archived from the original on 29 April 2021. Retrieved 22 September 2021.
  10. ^ "1986 FIFA World Cup Match Report: Argentina – Germany FR". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. Archived from the original on 9 November 2014. Retrieved 2 November 2017.
  11. ^ "1990 FIFA World Cup Match Report: Germany FR – Argentina". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. Archived from the original on 27 December 2014. Retrieved 2 November 2017.
  12. ^ Stokkermans, Karel (5 July 2018). "World Cup 2006". RSSSF. Archived from the original on 17 August 2007. Retrieved 22 September 2021.
  13. ^ Stokkermans, Karel (5 July 2018). "World Cup 2010". RSSSF. Archived from the original on 7 June 2021. Retrieved 22 September 2021.
  14. ^ "Germany 1 Argentina 3". Goal. 15 August 2012. Archived from the original on 26 July 2014. Retrieved 9 July 2014.
  15. ^ Trusdell, Brian (2014). Pelé: Soccer Star & Ambassador. ABDO Publishing Company. p. 29. ISBN 978-1-62968-148-1. Archived from the original on 23 September 2021. Retrieved 23 September 2021.
  16. ^ "Maracana to host final". Sky Sports. 29 July 2011. Archived from the original on 10 March 2012. Retrieved 23 September 2021.
  17. ^ Janela, Mike (12 June 2018). "World Cup Rewind: Largest attendance at a match in the 1950 Brazil final". Guinness World Records. Archived from the original on 27 April 2019. Retrieved 23 September 2021.
  18. ^ Brown, Paul (3 September 2021). "Fans back in stadiums: The post-war football fandom boom in the late 1940s suggests the game will recover from the COVID-19 pandemic". FourFourTwo. Archived from the original on 7 September 2021. Retrieved 23 September 2021.
  19. ^ Sanderson, Tom (9 July 2021). "Brazil v Argentina is a final that could redeem a disappointing Copa América". The Guardian. Archived from the original on 21 September 2021. Retrieved 23 September 2021.
  20. ^ "Maracana to host 2016 Men's and Women's Olympic Football finals". ESPN. 11 November 2015. Archived from the original on 23 September 2021. Retrieved 23 September 2021.
  21. ^ "In pictures: Maracana stadium reopens". BBC News. 28 April 2013. Archived from the original on 24 February 2021. Retrieved 23 September 2021.
  22. ^ "Maracanã fica mais moderno sem abrir mão de sua história". O Estado de S. Paulo (بە پورتوگالی). Archived from the original on 22 September 2012. Retrieved 22 September 2012.