قەشقایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەشقایی
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
نز. ٣٠٠٫٠٠٠–٢٫٠٠٠٫٠٠٠[١][٢][٣]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
باشووری ئێران، ناوەندی ئێران
زمانەکان
زمانی قەشقایی، زمانی فارسی
ئایین
شیعە[٤]
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
لوڕ و کورد، عەرەب، ئەوانی تر: گەلانی تورک بە تایبەتی تورکەکانی چوارمەحاڵ

گەلی قەشقایی (بە [ɢæʃɢɒːˈjiː] دەخوێندرێتەوە؛ فارسی: قشقایی) کۆمەڵە خێڵێکی یەکگرتووی دانیشتوویی وڵاتی ئێرانن، کە زۆربەیان بە ڕەچەڵەک تورکن، ھەروەھا چەند ھۆزێکی لوڕیی کوردی و و عەرەبی لەخۆ دەگرن. نزیکەی سەرجەمیان بە زمانی تورکیی ڕۆژاوایی، کە بە زمانی قەشقایی ناسراوە قسە دەکەن، و زمانی فارسییش لە کاتە فەرمییەکاندا بەکار دەھێنن. قەشقایییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە پارێزگاکانی فارس، خوزستان، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، بووشێھر و باشووری ئەسفەھان دەژین، بەتایبەتی لە دەوروبەری شارەکانی شیراز و فەیروزئاباد لە فارس.[٥][٦]

زۆرینەی خەڵکی قەشقایی لە بنەڕەتدا کۆچەری بوون، بارودۆخی نیشتەجێبوونی زۆرەملێی قەشقایییەکان لە ساڵانی ١٩٦٠ەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر فشاری حوکومەتدا زیادی کرد، حوکومەت خانووبەرەی بۆ ئەو کەسانە دروست دەکرد تا لە یەک شوێن نیشتەجێ ببن و چیتر بڵاو نەبنەوە؛ تا دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حوکومەت پارێزگاری لەو قەشقاییانە کرد کە بە شێوازی ژیانی کۆچبەری دەژین و نیشتەجێبوونی زۆرەملێیان لەسەر نەما.[٧][٨]

کلتوور[دەستکاری]

نێو چادرێکی ھۆزی قەشقایییەکان

قەشقایییەکان کۆچەری شوانکارەن، پشت بە چاندن و ئاژەڵ بەخێو کردن دەبەستن. جل و بەرگی فۆلکی کۆن لەبەر دەکەن کە شێوازەکەی زۆر لە جلوبەرگی کوردی دەچێت و ژنانیش ھەندێکیان باڵاپۆشی فارسیی باو لەبەر دەکەن.[٩]

فەرش و چنین[دەستکاری]

قەشقایییەکان بە فەرشی پایل و بەرھەمەکانی تری چنین بە ناوبانگن. ھەندێک جار لەو فەرشانە بە شیرازی ناو دەھێندرێت،[١٠] چونکە شیراز لە ڕابردوودا بازاڕی سەرەکی ساغکردنەوەی بەرھەمی قەشقایییەکان بووە.[١١][١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Arakelova, Victoria (2015). "On the Number of Iranian Turkophones". Iran and the Caucasus. 19 (3): 279. doi:10.1163/1573384X-20150306. The main body of the Iranian Turkophone mass generally consists of two parts: proper Turkic groups—the Turkmen (from 0,5 to 1 million), partially the Qashqays (around 300,000), as well as Khalajes (currently Persian-speakers living in Save, near Tehran); and the Turkic-speaking population of the Iranian origin, predominantly the Azaris, inhabiting the north-west provinces of Iran roughly covering historical Aturpātakān.
  2. ^ Transformations of Middle Eastern Natural Environments: Legacies and Lessons. Yale University. 1998. p. 59. the Qashqa'i are members of a tribal confederacy of some 800,000 individuals
  3. ^ Potter, Lawrence G. (2014). Sectarian Politics in the Persian Gulf. Oxford University Press. p. 290. ISBN 978-0-19-937726-8. Retrieved 14 January 2023.
  4. ^ Adamec, Ludwig W. (2017). Historical Dictionary of Islam (3 ed.). Rowman & Littlefield. p. 515. ISBN 978-1-4422-7724-3.
  5. ^ "Iran – Nomadic Society". countrystudies.us. Retrieved 2023-12-09.
  6. ^ "Qashqai People; Original Nomadic Pastoralists Of Iran". ifpnews.com (بە ئینگلیزی). 2018-02-26. Retrieved 2023-12-09.
  7. ^ Eshaghian, Navid (2022-07-01). "Qashqai People; The Last Nomads Of The Persian Empire". Medium (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  8. ^ "The Qashqa'i of Iran | Cultural Survival". www.culturalsurvival.org (بە ئینگلیزی). 2010-02-17. Retrieved 2023-12-09.
  9. ^ mshiva (2015-03-14). "RITUAL AND SOCIAL DRAMA – Qashqai.net" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  10. ^ "Carpet Wiki: Shiraz Persian rugs | Origin & Facts". www.carpet-wiki.com. Retrieved 2023-12-09.
  11. ^ "Qashqai people: Meeting authentic nomads of Iran – Against the Compass" (بە ئینگلیزی). 2018-04-06. Retrieved 2023-12-09.
  12. ^ "What is a Qashqai Rug? | Meaning, History and Expert Guide". Paradise Oriental Rugs (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.