ئۆپێک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڕمی ڕێکخراوی ئۆپێک

ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا.[١]

یەکەم سکرتێری گشتیی ئۆپێک لە ساڵی ١٩٦١ەوە ھەتا ساڵی ١٩٦٤ ئێرانی بوو و تاکوو ئێستا ئێران نۆ جار سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپێکی لە ئەستۆ بووە.[٢]

وڵاتانی ئەندام[دەستکاری]

وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لەسەر نەخشەی جیھان

ئەندامانی ئۆپێک بریتین لە ١٢ وڵاتی سەربەخۆ لە سێ کیشوەری جیھانەوە.

وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک ساڵی ئەندام بوون
ڕۆژھەڵاتی ناوین
Flag of Saudi Arabia.svg عەرەبستانی سەعوودی ١٩٦٠
Flag of Iran.svg ئێران ١٩٦٠
Flag of Qatar.svg قەتەر ١٩٦١
Flag of Kuwait.svg کووەیت ١٩٦٠
Flag of Iraq.svg عێراق ١٩٦٠
Flag of the United Arab Emirates.svg میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ١٩٦٧
ئافریقا
Flag of Algeria.svg جەزائیر ١٩٦٩
Flag of Angola.svg ئەنگۆلا ٢٠٠٧
Flag of Libya.svg لیبیا ١٩٦٢
Flag of Nigeria.svg نێجیریا ١٩٧١
ئەمریکای باشوور
Flag of Ecuador.svg ئیکوادۆر ٢٠٠٧
Flag of Venezuela.svg ڤێنێزوێلا ١٩٦٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]