ویکیپیدیا:کلیلی ناوەڕۆکی سیاسەتەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا لەسەر سێ کلیلە بنچینەی سیاسەتی سەرەکی دامەزراوە وەکوو: ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون، ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە بەکارھێنەران پێویستە خۆیان ئاشنا بکەن بەھەرسێ سیاسەتەکە. کەبەیەکەوە لێکدانەوەی

  • بێلایەنی ڕوانگە (وپ:بڕ) ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا و ناوەڕۆکەکانی تری زانستنامەکە پێویستە بەشێوەیەکی بێلایەنانە بنووسرێن و بخرێنە ڕوو، کە ھەموو لایەنەکان بە دادپەروەری بخەنە ڕوو.
  • سەلماندنیبوون (وپ:سب) بابەتەکان چاڵنج دەکرێن یان لەوانەیە ڕووبەرووی ببنەوە، ھەموو باسکردن و گێڕانەوەکان، دەبێت ئاماژە بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بدەن. لە ویکیپیدیادا سەلماندنیبوون مانای ئەوەیە ئەو خەڵکەی کە خەریکی خوێندنەوە و دەستکاریکردنی زانستنامەکەن ئەتوانن دڵنیا ببنەوە لەوەی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ھاتووە.
  • توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە (وپ:تسق) ویکیپیدیا بیروبۆچوونی سەرەتایی یان کەسی بڵاوناکاتەوە: ھەموو بابەتەکانی ویکیپیدیا پێویستە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ببەستن، وتارەکان نابێت تیابووی ناوەڕۆکێک بن کە بابەتی نوێ و تازە پەرەسەندوو بخاتە ڕوو، و خزمەت بە دڵنیابوونەوە و سەلمێنراوی نەکات.

ئەم سیاسەتانە کوالێتی و بابەتێک دەخەنە ڕوو کە لەناو وتارەکانی ویکیپیدیا پەسەندکراوە. لەبەر ئەوەی ئەوان تەواوکەری یەکترن، و نابێت بەجیا لێکدانەوەیان بۆ بکرێت. ئەو بچنینانەی کە ئەم سیاسەتانەی لەسەر دامەزراوە لەلایەن سیاسەت و ڕێساکانی ترەوە شوێنیان ناگیرێتەوە، یان بە یەکدەنگی بەکارھێنەرانی تر،. ئەم سێ پەڕەیە لەوانەیە پێویست بکات دەستکاریان بکرێت و پەرەیان پێ بدرێت بۆ پەرەپێدانی بنچینە و شێوازی ڕوونکردنەوەییەکی پێشکەوتووانەی سیاسەتەکە بۆ کارکردنی زانستنامەکە.