ویکیپیدیا:سڕینەوەی بەسەرداچوونەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڕینەوەی بەسەرداچوونەوە یەکێکە لە دەسەڵاتەکانی تری بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا. ئەم دەسەڵاتە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات کە لۆگێک لە مێژووی پەڕەکان بسڕنەوە. ھەموو دەستکارییەک کە لە ویکیپیدیا دەکرێت، لەسەر ھەر پەڕەیک بێت، پاشەکەوت دەکرێت و وەک تۆمارێک دەمێنێتەوە. لەوانەیە زۆرێک لەوانە بە شێوەیەک سیاسەتەکانی ویکیپیدیا پێشێل بکەن، لەم حاڵەتەدا بەڕێوەبەران بۆیان ھەیە بیسڕنەوە. دەکرێت تەنھا یەک دانە یان چەند دانەیەک لە بەسەرداچوونەوەکان بسڕدرێنەوە.

سڕینەوەی بەسەرداچوونەوە دەتوانێت ناوی بەکارھێنەر یان ناونیشانی ئایپی، ڕێکەوتی ئەنجامدانی دەستکارییەکە، کورتەی دەستکارییەکە و لۆگەکەش بە تەواوەتی بسڕێتەوە. ھەموو بەکارھێنەرێک دەتوانێت داوا لە بەڕێوەبەران بکەن کە بەسەرداچوونەوەیەک بسڕنەوە.

سیاسەتی بەکارھێنان[دەستکاری]

لەم حاڵەتانەدا بەڕێوەبەران بۆیان ھەیە بەسەرداچوونەوەکان بسڕنەوە:

  1. پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە
  2. ھەبوونی دەقی بێڕێزی
  3. دەقی ناپەیوەندیدار، گاڵتەجاڕ، یان قرتێنەر
  4. سڕینەوەی زانیاری زۆر تایبەت