ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە لەسەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز نووسرابێتنەوە. ئەگەر ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەسەر ئەو بابەتە نەبوو، ئەو بابەتە نابێت لە ویکیپیدیادا ھەبێت. ھەموو ئەو وتارانەی کە ئەگەری ئەوەیان ھەیە ڕووبەڕووی دەمەقاڵێ ببنەوە، پێویستە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز پشتڕاست کرابێتنەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەبارەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان نووسراونەتەوە. سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەوانەن کە لە ناو خەڵکیدا بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ناسراوە، بۆ نموونە میدیاکانی ھەواڵەکان کە جێی باوەڕن. سەرچاوەی وتارێک دەکرێت:

  1. نووسەری کاری بابەتەکەی وتارەکەی لەسەر نووسراوەتەوە
  2. ئەو میدیایەی لەسەر بابەتەکە بڵاوی کردۆتەوە
  3. ئەو بابەتەی لەسەری نووسراوە خۆی (بۆ نموونە لەسەر کتێبێک نووسراوە، کتێبەکە دەکرێ خۆی ببێتە سەرچاوە)

ئایین[دەستکاری]

لە قەڵادزێی باکور ٪۱۰۰ سوننی شافعی. لە قەڵادزێی باشور لە٪۱ سوننی شافعی،لە ٪٥۰بێ ئایین،لە ٪۲مەسیحی،لە ٪۲زەردەشتی لە٪٤٥

ئەو سەرچاوانەی جێباوەڕ نین[دەستکاری]

سەرچاوە لایەنگرەکان[دەستکاری]

وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە ھەموو بێلایەن بن. سەرچاوەی لایەنگر بە لاواز ھەژمار دەکرێت و جێی باوەڕ نییە. سەرچاوە لایەنگرەکان ئەوانەن کە بە تایبەت بۆ بەسەرداھەڵدانی بابەتێک دروست کراون، دەکرێت ئەم بابەتە ئایینی، سیاسی، ڕەگەزیی، یان ھەر شتێکی تر لەو جۆرانە بێت.

سەرچاوە خۆ-بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

سەرچاوە خۆ-بڵاوکراوەکان ئەوانەن کە ھەر لە لایەن ئەو کەسانەوە نووسراونەتەوە کە خەریکی نووسینەوەی وتارەکەن. ئەمە پێی دەوتریێت توێژینەوەی سەرەتایی و لە ویکیپیدیا ڕێگەپێنەدراوە.

دەقی نازانستی لەسەر بابەتی زانستی[دەستکاری]

ھەموو وتارە زانستییەکان دەبێت سەرچاوەی زانستییان ھەبێت. نابێت کتێبێکی ئایینی وەک سەرچاوەیەکی زانستی بەکاربێت بۆ وتارێکی زانستی.

میدیا کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

وەک فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و... ھتد. ئەمانە نابنە سەرچاوەی جێباوەڕ و بێکەڵکن.