ویکیپیدیا:خاوەنیەتیی ناوەرۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەموو ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا: وتارەکان، پۆلەکان، ئامرازەکان، مۆدیوولەکان، داڕێژەکان و ھەموو پەڕەکانی تریش کە لە ویکیپیدیا ھەن، موڵکی گشتین و بە کۆمەڵ دەستکاری دەکرێت. ھیچ کەسێک، جا ھەرچەندە بە توانا و بەناوبانگ بن لە کۆمەڵگەکەدا، مافی ئەوەیان نییە بانگەشە بۆ ئەوە بکەن کە یەکێک یان زیاتر لە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا ھی ئەوانە. تەنانەت ئەگەر وتارەکە لەبارەی کەسێکەوە یان ڕێکخراوێکەوە بوو، ئەوان ھێشتا خاوەنی وتارەکە نین و بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە کە دیاری بکەن وتارەکە چی بڵێت و چی نەڵێت.

ھەندێک لە بەشداربووان لەوانەیە وا ھەست بکەن کە پەڕەیەک ھی ئەوانە لەبەر ئەوەی بەشداریان لە بەرھەمھێنانیدا کردووە. ھەندێک کەس تەنانەت لەوانەیە بایەخی زیاتریان پێ بدەن لە چاو پەڕەکانی تر و ڕێگری بکەن لە مامەڵەکردن پێیانەوە بە بێ خواستی ئەوان. شتێکی ئاساییە ئەگەر بابەتێکی دیاریکراو سەرنجی بەشداربوویەک ڕابکێشێت، یان بەشداربوویەک زیاتر گرنگی بەو وتارانە بدات کە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو نووسراون، بەھەرحاڵ، ئەگەر بێتە سەر ئەوەی خاوەندارێتی بکەیت و ھەوڵی ڕێگریکردن بدەیت لە بەکارھێنانی تر بۆ بەشداریکردن و پەرەپێدان بە وتارەکانی ئەو بابەتە، پێویستە بزانیت کە سیاسەتی ویکیپیدیات شکاندووە و پێویستە ڕاستەوخۆ بووەستیت. ھیچ کەسێک خاوەنی وتارەکانی ویکیپیدیا نین، ئەمە ھەڵەیەکی بەرچاوە کە دەکرێت لە ویکیپیدیا. ئەو کارانەی کە لە ویکیپیدیا بڵاودەکرێنەوە، موڵکی گشتین و ھەموو کەسێک مافی بەکارھێنان و دەستکاریکردنیانی ھەیە بە بێ پرس.