سوڵتانییەتی ڕۆم
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
| سوڵتانییەتی ڕۆم | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٧ |
| ناو بە زمانی فەرمی | سلجوقیان روم |
| زمانی فەرمی | زمانی فارسی |
| کیشوەر | ئاسیا |
| پایتەخت | قۆنیە، Nicaea |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتی |
| گۆڕدراوە لەلایەن | Beylik of Adana |
| زمانەکان | یۆنانی سەدەی ناوەڕاست، زمانی فارسی، Old Anatolian Turkish، Proto-Oghuz |
| کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٣٠٧ |
| ڕووبەر | ٤٠٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| ئایینی فەرمی | ئیسلام |
سوڵتانییەتی ڕۆم (بە فارسی: دولت سلجوقیان روم، بە تورکی: Anadolu Selçuklu Devleti) یەکێکە لەو وڵاتە ئیسلامییانەی کە لە ئەنادۆڵ سەریھەڵدا و لە سەرەتادا باڵی ڕۆژاوای دەوڵەتی گەورەی سەلجووقییان پێکھێنا پێش ئەوەی لێی جیا بێتەوە و ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ، دوای ئەوەی دەوڵەتی سەلجووقی ھەڵوەشایەوە بۆ چەندین سوڵتانییەت و میرنشین و ئەتابەگ. سەلجووقییەکان لە ڕووی ئایین و بیروباوەڕ موسڵمانی سوننە بوون، بەڵام لەڕووی نەتەوەییەوە تورک بوون، ھەرچەندە خۆیان لەگەڵ دابونەریتی فارسیدا تێکەڵ کردبوو، لە ئەنجامی پەیوەندییەکی درێژخایەنیان لەگەڵ فارسەکان لە وڵاتانی ئەودیووی دوو ڕووبار و ئێران، زمان و ئەلفوبێی فارسییان بردبوو، تا وڵاتەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر نا تورک بوو. لەکاتێکدا تورکە سەلجوقییەکان فەرمانڕەوا بوون، زۆرینەی کەسانی ناو کڵێساکان گاوری ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی بوون، و وردە وردە لەگەڵ تورکەکاندا تێکەڵ بوون و بوونە یەک نەتەوە کە لە سەردەمی عوسمانیدا بە تەواوی وابوو دوای چەند سەدەیەک لە ھەڵوەشانەوە و لەناوچوونی وڵاتەکە.