گانسو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشە

گانسو خاکێکی داخراوە دەکەوێتە باکوور و باشووری چین پایتەختەکەی کە گەورەترین شارە بریتیە لە لان ژۆو، لە باشووری بەشی پارێزگاکە

یەکێک لە حەوتەم ناوچە گەورەکانی چین بە پێوانەی ٤٥٣ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە گانسو دەکەوێتە نێوان  بانەکانیتبیتان و لۆیس، وە سنووردارە لەگەڵ مەنگۆلیا و ناوەوەی مەنگۆلیا و نینگسیا بەرەو باکوور، سینجیانگ و  چینگھای بەرەو رۆژاوا، سیچوان بەرەو باشوور و شێنسی بەرەو ڕۆژھەڵات، ڕووباری زەرد بەناو بەشی باشووری پارێزگاکە دادەچێت، بەشێک لە ناوچەی گانسو دەکەوێتە بیابانی گۆبی وە کێوەکانی چیلیان دەکەونە بەشی باشووری پارێزگاکە گانسوو ڕێژەی دانیشتووانەکەی دەگاتە ٢٦ ملیۆن کەس، وە پلەبەندی ٢٢مینی ھەیە لە چین، لە دانیشتووانی بە زۆری پێکھاتوون لە ھان، ھویی، دۆنگسیانگ، تبیت، وە زۆرترین قسەکەری بریتیە لە زمانی چینی، ناوچەکە یەکێک لە ھەژارترین ناوچەکانی چین کە بۆ یەک کەس ٤ ھەزار دۆلار ڕێژەیی پێوانەیی کەسی (٢٠١٩)، لە پێشوو ویلایەتی چین دەکەوتە ئێرە کە ئەمرۆ پێی ئەڵێین باشوور و ڕۆژھەڵاتی گانسو کە لێرە ویلایەتی چین ئیمپراتۆریەتێکی دروست کرد.


سەرچاوەکان[دەستکاری]