ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەم پەڕەیە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا نیشان دەدات.

ئەگەر دەتھەوێت خۆت ناونووس بکەیت تکایە:

  1. پەڕەیەک بەم ناونیشانەوە دروست بکە: ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/ناوی_بەکارھێنەریت.
  2. ئەو پەڕەیە دەبێت لانی کەم سێ بەشی: ناساندن، پرسیار لە داواکار و دەنگەکانی تێدا بیت.
  3. لە بەشی داواکارییە بەردەستەکان لە خوارەوەدا بنووسە: {{ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/ناوی_بەکارھێنەریت}}

داواکارییە بەردەستەکان

کاتی ئێستا: ٠٢:٥٩:٥٧, ١ ئەیلوولی ٢٠١٩ (کاتی جیھانی UTC)

نوێکردنەوەی لاپەڕە

Pirehelokan (بەشداری لە دواکاریی Pirehelokan)

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥

ناساندن

  • من لە نیسانی ساڵی ٢٠١٠ەوە بەشداریی ویکیی سۆرانی دەکەم. لە ویکییەکانی ئینگلیزی، فارسی و جارجار عەرەبی و میسریشدا چالاکیم بووە. وتارم نووسیوە، پیاچوونەوەی وتارەکانم کردوە و وێنەم لە کۆمنزدا بار کردوە. بە ھەژمارەکانی Pirehelokan و Ggg لە ویکیپیدیای سۆرانیدا بەشداریم کردووە. لەبەر ئەوەی کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە تەنیا بەڕێوەبەری چالاکی ویکیی سۆرانی ھیچ بەشدارییەکی لە ویکیدا نەبووە، بە وتووێژ لەگەڵ بەڕێزان مادی و کوشەیرددا، کە دوو بەکارھێنەری چالاکی ویکیی سۆرانین، ھەروەھا لە دوای پرس کردن بە بەڕێزان ئاسۆ، ئازا و چالاک بەو قەناعەتە گەشتین کە باشتر وایە کە ژمارەی بەڕێوەبەرانی چالاکی ویکیی سۆرانی زیاد بکەین. تکایە یارمەتیمان بدەن کە بتوانین ویکیی سۆرانی بەرەو باشتر بوون ببەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  • تا ئەو ڕادەیە کە من پیرەھەڵۆ ئەناسم کەسایەتییەکی ئەکادەمییە و شارەزایی باشی لە زمان و وەرگێڕان ھەیە. ڕێساکانی ویکیپیدیاش بە باشی ئەزانێت و من توندوتیژی و لایەنگریم لێ نەدیوە. ھیوادارم لە داھاتووشدا -چ لە کوردستان و چ لە ھەندەراندا- ھەر وا خزمەتی زمانەکەی بکات.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)


پرسیار لە کاندیدا

لێدوان

 بەڵێ پشتیوانی

  1. ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  2. >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  3. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٤٨، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  4. هیوا (لێدوان) ‏‏٢٠:٠٠، ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  6. سەرچیا وتووێژ ‏٢٠:٣١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  7. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  8. Namokurd (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)#

 نەخێر دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

Result

kushared (بەشداری لە دواکاریی kushared)

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٧ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥


ناساندن

من محەممەد سەردار (kushared) لە٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ەوە لەویکیپیدیای سۆرانی خۆم تۆمارکرد بەگشتی لەسەرەتای ٢٠١٢ەوە وەک بەشداربوو دەستم بەنووسین و بەشداریکردن کرد. لە ئێستادا وەک کاندیدێکی باشووری کوردستان دەمەوێت ببم بەڕێوبەری ویکی سۆرانی و خۆم کاندید کردووە سووپاسی بەڕێزان پیرەھەڵۆ و مادی و چالاک و ئاسۆ ... دەکەم کە ئەو هەلەیان پێ بەخشیم کەخۆم کاندیدبکەم. پێم وایە ویکیپیدیای سۆرانی کاری زۆری ماوەی بۆی بکرێت لەڕووی ناساندن و بەشداربوونییەوە هیوادارم ئێمە و ئەو هاوڕێیانەی ئێستا لەویکین گۆڕانکارییەکی باش درووست بکەین.

کارەکانم


پرسیار لە کاندیدا

لێدوان

 بەڵێ پشتیوانی

  1. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  2. ئاسۆ (لێدوان) ‏١٨:١٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  3. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏١٠:٠٤، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  4. هیوا (لێدوان) ‏ ‏٢٢:٢١، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  6. سەرچیا وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  7. Namokurd (لێدوان) ‏٠٨:١١، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)#

 نەخێر دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

  1. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

Result

  • Admin access granted from meta. Ajraddatz (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

Min.neel (بەشداری لە دواکاریی Min.neel)

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ٨ی نیسانی ٢٠١٥
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥


ناساندن

من چەند ساڵێکە کە بەشداری ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکەم. لەم ماوەدا بە ڕێنوێنییەکانی دیکەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکی توانیومە کە خزمەت بە کۆمەڵگای ویکیپیدیا بکەم. زۆربەی جاران وتارەکانم سەبارەت بە پزیشکی و تەندروستین بەڵام وتاری تریشم نووسیوە. ئێستاش ماوەیەکە کە زۆرتر خەریکی خاوێنکاری وتاری دیکەی بەکارهێنەران دەبم. ئێستا ماوەیێکە کە بەڕێبەری هەرە چالاکی ویکیپیدیاکەمان، کاکە چالاک، ناچالاکە و ئەمە منی هان دا کە تێبکۆشم تا ڕادەی توانایی شوێنی کاکە چالاک پڕ بکەمەوە هەر چەند کە هیوادارم کاکە چالاکەکەمان بگەڕێتەوە و هیچ گرفتێکی بۆ پێش نەهاتبێت. ئیشەڵا کە ئەم هەنگاوەی من و کاکە پیرەهەڵۆ و کاکە محەممەد خێر بێت و ویکی کوردی ناوەندی لە هەموو کات باشتر ببێت. مادیوتووێژ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٥٧، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

لێدوان

کوڕینە سڵاو. زۆربوونی بەڕێوەبەران وا ئەزانم کارێکی زۆر چاکە (بێ شارەزایی). پێش ئەوەی دەنگ بدەم، یەک دوو پرسیار، ١. کێ و کێ خۆیان هەڵبژاردوە؟ بەکارھێنەر:Min.neel و Kushared؟ ٢، ئەگەر وایە بۆچی  KuShared دەنگی داوە بۆ Min.neel و پیرەهەڵۆش دەنگی داوە بۆ هەردوکیان؟ ئایا دەنگدان بۆ هەردوولا (هەرچەن لا) ئەکرێ؟ سوپاس :)--هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

کاک هیوا مەسەلەکە پێشبڕکێ نییە لەنێوان ئەو من و ئەو دوو هاوڕێیەی دی (پیرەهەڵۆ و Min.neel) کە خۆمان کاندید کردووە بۆیە ئاساییە دەنگ بەیەکتری بدەین و وا باشیشە چەند بەڕێوبەرێکمان هەبێت چونکە وا دەخوازێت بەتایبەت لە هەردوو بەشی کوردستان > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
سوپاس کاکە، حاڵی بووم. --هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

بەڕێز @هیوا:، زۆر باش دەبێت ئەگەر ڕای جەنابت و باقیی بەکارهێنەرەکانیش بزانین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٩، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

سوپاس بەڕێز پیرەهەڵۆ، وەڵا حەزەکەم دەنگ بۆ هەمووتان بدەم. گرنگ ئەوەی کە کرتەم کرد لەسەر "دواین گۆڕانکاریەکان" پڕ پڕ بێ لە گۆڕانکاری. بەڕآستی پێویستە یەخەی حکومەت، دەوڵەمەندەکان، خەڵکی ئاسایی، مزگەوت هەموو کورد بگیرێ کە ویکیپیدیا گرنگی پی بدرێت. حورمەتم بۆ ماندووبوونتان. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
سپاس بەڕێز هیوا، بێگومان هەر وایە کە جەنابت وتت (هەرچەند ویکیپیدیا لە سەر دەستی خەڵک وەستاوە و پێویستی بە هیچکەس نیە). زۆر سپاست دەکەم گەر بتوانی لە پەڕەی داواکارییەکانی من و بەڕێز Kusharedیشدا دەنگ بدەی. @هیوا:، سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٠٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

 بەڵێ پشتیوانی

  1. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  2. >Kushared (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  3. سەرچیا وتووێژ ‏١٥:٤٢، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  4. هیوا (لێدوان) ‏ ‏٢٢:٢٢، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  5. رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٤١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

 نەخێر دژایەتی

  1. ئاسۆ (لێدوان) ‏١١:٠٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)
  2. لەگەڵ ڕێز و دەستخۆشی بۆ بەشدارییەکانی بەکارھێنەر:Min.neel بە تایبەت وتارەکانی تایبەت بە پزیشکی. پێدانی مافی بەڕێوبەرایەتی بۆ کاتی ئێستا بە زوو دەزانم و وا باشترە کەمێک ئەزموونەکانی زیاتر بێت. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

Result

  • Admin access granted from meta. Ajraddatz (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

ئارام بکر (بەشداری لە داواکاریی ئارام بکر)

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا. سوپاس.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٥٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)


ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨

ناساندن

سڵاو، من ئارام، ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە لەڕێگەی ویکیپیدیا زیرۆوە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لەژێر ناوی ئارام بکر لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھەژمارم دروستکرد و دوای ڕۆژێک یەکەم دەستکاریم ئەنجام دا (و دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ڕێنووینی و یارمەتییەکانی بەڕێز Épine و سپاسەکانی بەڕێز Serchia وایان لێم کرد تا بە ھێزێکی زۆرەوە بەردەوام بم)؛ تا ئێستا ٤٢ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٦٥٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیپیدیاکانی تر بەشدارییەکی وام نەبووە، بەڵام لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەشداریم ھەبووە وەک: ویکیفەرھەنگ و ویکیدراوە. و بەپێی توانا وەرگێڕانم لە کۆمنز، ویکیدراوە و ئینکیوبەیتر کردووە (بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون [تۆ خەریکی سەیری دەستکارییە ھەنووکەیییەکانم دەکەیت]) و ویکیپیدیام لە سەدان دەستکاریی خراپ پاراستووە و ھەواڵم لە چەند بەکارھێنەری خراپ داوە (بەشێکیانم لە پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران خستووەتە ڕوو) و بەشداریم لە پەرەپێدان و باشترکردنی وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا ھەبووە. و ئێستاش خەریکی دروستکردنی چەند پەڕەیەکی ویکیپیدیا و یارمەتیم و لە داھاتووشدا ھەوڵی چاککردن و زیادکردنی ئەو پەڕانە دەدەم. ئەوەندەی پێم کرابێ ڕێنووینی بەکارھێنەرە نوێیەکانم کردووە، یارمەتیم داون، و وام نەکردووە ھەست بە تەنیایی بکەن. و ئێستا دەمەوێت لەمەودوا ئەو توانایەی کە ماومە لەژێر مافی بەڕێوەبەریدا بیبەمە سەر چوون دەمەوێت توانای دەستەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکاران و ...ـم ھەبێت. و بە بۆچوونم ئەو مافە لە خۆمدا دەبینمەوە چوون چالاکییەکانی پێشووم دەبنە پێوەر. سپاس.-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)


پرسیارەکان

  • @ئارام بکر: ئایا پێویستیت بە مافی بەڕێوەبەری ڕووکاریش دەبێت لە پاڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاساییدا؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • بەڕێز @Épine: ڕاستییەکەی من زۆر حەزم لە دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیە، و ڕەنگە لە سەرەتاشدا چالاکییەکی وام نەبێت پێی، بەڵام تەواوی ھەوڵم دەخەمە گەڕ تا فێریان ببم. سەرەڕای ئەوەش بە پێویستی دەزانم ھەمبێت و پێم وایە دوو بەکارھێنەری چالاک ھەیانبێت باشە، ئاواش کردنی کارەکان بە ھەرەوەزی ئاسانتر دەکات و ھەم کاتیشمان بۆ دەگەڕێنێتەوە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

دەنگەکان

 بەڵێ پشتیوانی

  • Symbol support vote.svg لەگەڵ. ئارام بەشداربوویەکی چالاکی ویکیپیدیا بووە و ھیچ خراپکارییەکی نەبووە، لۆگی بەربەستنیشی پاکە و ھەرگیز کێشەی بۆمان نەناوەتەوە. لە ئێستا کە زۆربەی بەڕێوەبەران ناچالاکن و بەکارھێنەر Min.neelیش بەپێی سیاسەتی ساڵێک و سەد دەستکاری مافی بەڕێوەبەرایەتی لێ سەندراوەتەوە، ئێستا شوێنمان بۆ بەشداربوویەکی چالاکی تر کراوەتەوە کە خزمەتی زیاتر بە ویکیپیدیا بگەێنێت. من متمانەی تەواوم بە ئارام بکر ھەیە و دەزانم بەڕێوەبەرێکی چالاک دەبێت، چالاکتر لە ھەموو ئەوانەی کە ئێستا بەڕێوەبەرن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ. ئارام زۆر یارمەتی منیشی دا بۆ پەرەپێدان بە دەروازەی ماتماتیک، بەڕاستی سپاسی دەکەم. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ منیش ھاوڕام. بەڵام ئارام گیان بووی بە بەڕێوەبەر ون نەبی!بەڕاستی ویکیپیدیای کوردی زۆر لاوازە و پێویستی بە بەڕێوەبەری چالاک و کارا ھەیە --Eyubm (لێدوان) ‏٢٣:٤٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠٧، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ --Hevi (لێدوان) ‏٠٥:٣٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • سەرکەوتوو بی.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٨، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ. تا ئەوکاتەی یارمەتی ئێمەی ئەندامی نوێ دەدەیت هاوکارتم و پشتیوانیت دەکەم .ڕاسان ‏١٥:٥٨، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
  • Symbol support vote.svg لەگەڵ - سەرچیا — ‏١١:٥٩، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

 نەخێر دژایەتی

تێبینییەکان

بەڕێز @Eyubm: من لە ویکیپیدیا زیاتر کارێکی وام نییە (ھەتا ئەوکاتەی دەوامم دەکرێتەوە) و ئەویش نەکەم ئیتر دەبێت بۆ خۆم لە ماڵەوە دانیشم. و زیاتریش وەکوو پاڵپشتییەک بۆ ئێپین و کەمکردنەوەی بڕێک ئەرکی سەرشانی ئەو داوای ئەو مافەم کردووە. وەک دیارە ئێستا کێ چالاکە و کێ ناچالاک.— ئەم لێدوانە لەلایەن ئارام بکر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)