ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی/پاڵاوتن بۆ دوو بەڕێوەبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگا نەکرا. --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١

ناساندن[دەستکاری]

سڵاو بەخێرھاتیت ئەم پاڵاوتنە جیاوازە لە تەواوی پاڵاوتنەکانی تر بۆ مەبەستێکی تایبەت و بارودۆخێکی تایبەت کراوەتەوە، بۆ زانینی بابەتەکە تکایە لە دیوەخان (بابەتی یەکەم)، (بابەتی دووەم) بخوێنەوە بە شێوەیەکی سادە بیخەمە ڕوو ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەرە بۆ ماوەیەکی کاتی بەمەبەستی بەرزکردنەوە و بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای سۆرانی، ، کۆمەڵگاکە لە ئێستادا لە سستیەکی بەڕێوەبەری دایە بۆ رزگاربوونی لەم بارودۆخە دوو بەڕێوەبەر خۆیان دەپاڵێون بۆ ماوەی شەش مانگ.

داواکاری دەنگدان[دەستکاری]

بەکارھێنەر:-Haryad[دەستکاری]

ناساندن[دەستکاری]

سڵاو، من ھەریاد، ماوەی ساڵێک و چوار مانگە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھەژمارم دروستکرد و ھەر ئەو ڕۆژە یەکەم وتارم دروستکرد. تا ئێستا ٧٩ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٥٢٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیی عەرەبی وتارم نووسیوە، دەستکاریم کردووە. وە لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەتایبەت ویکیدراو بەشداریم ھەبووە. بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون و دەمەوێت توانای دەسەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکارانم ھەبێت. سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٠٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان[دەستکاری]

Symbol arrow up.svg پشتگیری[دەستکاری]

  • Symbol support vote.svg لەگەڵ هیوادارم بۆ زیادکردن و باشترکردنی وتارەکانیش بێت نەک تەنها تاگ لێدان و خستنە ڕووی کێشەکان Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٥، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Symbol arrow down.svg دژایەتی[دەستکاری]

لێدوانەکان[دەستکاری]

بەڕێز ھەریاد چالاکیی باشی کردووە، بەڵام ئەوەی من بیرم بێت لە دەستکارییەکانیدا ورد نیە، بەتایبەت لەڕووی زمانی و مەعناییەوە. من جارێکیان مافێکم پێدا بەڵام مافەکەم لێ سەندەوە. بۆ نموونە وەرگێڕانی زۆر دەکات بەڵام دیارە شارەزایی لەسەر دوو زمانەکە نیە (وەک ئێرە). من لایەنی زمانم زۆر لا گرنگە. بۆیە بەبڕوام پێویستە ئەزموونی زیاتر خڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە بەڕێوەبەر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێدوان: بەڕێز @Pirehelokan پاڵاوتن بۆ مافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاتییە و شەش مانگە، تکایە تۆزێک نەرمتر بن لەچاو پاڵاوتنی بەڕێوەبەری ھەمیشەیی. وە بەڕێز ھەریاد لەو ماوەیە ئەتوانێت زۆر شارەزایی پەیدا بکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو مامە پیرەھەڵۆ، دەمێکە دیارنیت ئێستا زۆر گۆڕاوم ڕاستە پێشتر وابووم، بەڵام پێش ئەوەی ئەم باسە بکرێتەوە بە نیازی مافی پاسدەریش بووم. بۆ ئەو مافەی باسی دەکەیت دوای دروستکردنی چەند وتارێک ئێستا تاڕادەیەکی زۆر کێشەی ڕێنووسم نەماوە. بڕوانە مافی پاسدەری خۆگەڕ وە ئەو وتارانەی دروستم کردن لەم چەند مانگە دوای داواکردن و ھەڵسەنگاندم مامە ئارام پێمی دایەوە پێشی وتم «ئێستا ڕێنووسی وتارەکانی لە چاو پێشتر بە ئاستێکی بەرچاو پێشکەوتووە.» سپاسی ئەکەم! وە مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم وەرگرت چاولێکە کە ئەوە مافێکی ھەستیارە بڕوانە چۆن بەکارمھێناوە ھەر پرسیارێک دەربارەی ڕێنووسی کوردی و کێشەکانیان لێم بکە ھەڵسەنگاندنم بۆ بکە. ھەر ڕایەکیشت ھەبێت ڕێزی لێ دەگرم ھەرچۆنێک بێت ھیچم نەکردووە بە ئەندازەی کارەکانی تۆ ئەم پاڵاوتنە زیاتریش وەکوو پاڵپشتییەک بۆ بەڕێوەبەران (بەتایبەت مامە ئارام تەواو ماندووە) و کەمکردنەوەی بڕێک ئەرکی سەرشانیان داوای ئەو مافەم کردووە. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٢٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.

سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.

بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.

کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس مامە محەممەد، ڕای خۆتە ئەم پاڵاوتنە تەنھا بۆ ماوەیەکی کاتییە و بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانەی بەڕێوەبەرانە. لەو شوێنانە بین، کە بەڕێوەبەریان پێویستە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٧:٣١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەکۆتاییدا[دەستکاری]

زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەکیی ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم (نەک یەک دوو ڕۆژ دواتر ون بن، چون ھەموو کردەوەیەک کە بەڕێوەبەران دەیکەن لێرە دەنووسرێت) و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٣٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەر:Sakura emad[دەستکاری]

خۆناساندن: من ساکورا ئەو ماوەیەی لەناو ھەمووتان بووم و دەزانن کارەکانم لە ویکیپیدیا چۆن بووە، ئێستاش ھەوڵ دەدەم بە وەرگتنی چەن تووڵێکی بەڕێوەبەرایەتی تر بتوانم زیاتر یارمەتی ویکییپدیا بدەم سپاس بۆ متمانە پێکردنم بۆ شەش مانگی داھاتوو. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان[دەستکاری]

Symbol arrow up.svg پشتگیری[دەستکاری]

Symbol arrow down.svg دژایەتی[دەستکاری]

  • Symbol oppose vote.svg دژ Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • Symbol oppose vote.svg دژ لەگەڵ زیاتربوونی ژمارەی بەڕێوەبەران نیم. ڕێزم ھەیە.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • Symbol oppose vote.svg دژ بەداخەوە، لەو ماوەیەی لێرە دیتوومی، هیچ دلسۆزییەکم لە کارەکانتدا نەدیوە، نەک هەر خۆت، کە خەریکی بەکارهێنەرانی تریش بەم دەردە دەبەی، ئامانجی ویکی بۆتە زیادکردنی ژمارەی دەستکاری [١]، ئەم پێرستانە هیچ سوودێکیان بۆ ویکی نییە و هیچ ناگەیێنن. ژمارەی دەستکارییەکانت زۆربەیان ئەرێنی نین؛ تاگبارانکردنی وتارەکان، پێشنیاری سڕینەوە بۆ وتارەکان، دروستکردنی بە هەزار پۆل کە پڕن لە هەڵەی ڕێنووس و ... . ئەگەر خۆت بە دڵسۆزی ویکی دەزانی لە جیاتی تاگلێدان، کێشەی وتارێک چار بکە.

تۆ و ئێپین ئەو ماوەیەی لە ویکی بووم، بەو کارانەتان، ئەوەندەی لەسەر ئەعسابی ئێمە بوون و کاتی ئێمەشتان بە فیڕۆ دا، ئەوەندە چاکەتان بۆ ویکی نەبوو. پێشتریش پێم وتی کە ڕێگەی ئێپینت گرتۆتە بەر. ئەمە دژایەتی و سکاڵاکانی من لە ئێپین وتووێژ:زەین، وتووێژ:کار (فیزیک)، وتووێژ:کێندرا لەست داهاتووی تۆش لە بوونە بەڕێوەبەر لەمە چاکتر نابێت. ئەمەیە دڵسۆزیی ئێوە بۆ ویکی؟ لێدوانی دەروازە:کوردستان ڕەخنەگرتن له بەڕێوەبەران بە بیانووی ئەوەی خۆتان ببنە بەڕێوەبەر و بە تاگلێدان و پێشنیاری سڕینەوە ویکی کاول کەن؟! سەیرەکەی ئەوەیه کاکی دڵسۆزمان کە بوو بە بەڕێوەبەر لەبەر تاگی سڕینەوەلێدان کاتی نەما دڵسۆزیی خۆی بۆ دەروازەی کوردستان بسەلمێنیت. ویکیپیدیا پێویستی بە بەکارهێنەری دڵسۆزه، نەک بەڕێوەبەری تاگلێدان و سڕینەوه. نازانم بەڕاستی تا ئێستا چ گوڵێکت لەسەری ویکی داوە کە بووی بە بەڕێوەبەر، گوڵەکەمان بۆ بکەی بە دەستەگوڵ! لە وتووێژی وەڕەزکەر و پڕۆژەی وەڕەزکەر و ڕەخنە لە بەڕێوەبەران بەدەر؟ خۆزگە ویکی لەگەڵ ئەم هەموو سیاسەتە، سیاسەتێکیشی هەبا نەیهێشتبا ھەندێک کەس بێن کێبەرکێ بکەن لەسەر زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بۆ بوونە بەڕێوەبەر و لادان لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا.Şûşe وتووێژ ‏١٧:٠٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان[دەستکاری]

من هیچ گومانێکم لە دڵسۆزی ئێوە نییە، بگرە لە منیش زۆر زیاتر کاتی خۆتان تەرخان کردووە. بەڵام پێموانییە کە کارەکان لەسەر بەڕێوبەرانی ئێستا کەڵەکە بووبێت؛ هەمووی تەنیا ٣٥ پەڕە لە ژێر تاگی سڕینەوەن، کە دەکرێت بە ٣٠ خولەک هەمووی بسڕدرێتەوە بەڵام لێرە کارەکان وەستاون بەوەیە کە هەندێ لەو پەڕانە پێویستیان بە وتووێژە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەوا خراپەکاری زۆر کەم ڕوویداوە، زۆرینەشیان لەماوەیەکی کەمدا ڕێگریان لێکراوە، هەندێکیان تەنها ١ خولەک بەسەریدا تێپەڕیوە و پووچەڵکراونەتەوە.

سەبارەت بە پاراستنی وتارەکانیش ئەوا بەپێی پێویست کراوە، هەر وتارێک هەڕەشەی لەسەر بووبێت ئەوا پاراستنی بۆ کراوە. بەڵام وتارێک نموونە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا لە ئاستێکی باشدا نەنووسراوە بۆیە هێشتا شایەنی ئەوەیە کە خەڵکی بێن و باشتری بکەن. دەزانم کە جۆرەکانی پاراستن جیاوازە بەڵام کە وتارەکان هەڕەشەیان لەسەر نییە و لە ئاستێکی باشدا نین ئەوا باشترە هەر کراوەبن.

بە ڕوانینی من ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ڕووی تەکنیکییەوە بەقەد قەبارەکەی زۆریش پێشکەوتووە و ئەوەندە کێشەی تەکنیکیمان نییە. بڕواننە ویکیپیدیای کورمانجی ئەوا زۆر کێشەی هەیە بەڵام ئەوەندە خەریکی لایەنە تەکنیکییەکان نین. پێموایە ویکیپیدیا پێویستی بە کەمپەینی باشتر هەیە بۆ ناساندنی لەسەر ڕووپەری ئینتەرنێت و هەمیش لە ژیانی ڕاستەقینە لەڕێی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ لە قوتابخانە، زانکۆ یان کتێبخانە گشتییەکان کە لە هەموو شارێکدا هەیە، بۆیە من زیاتر چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە ببێتە بەڕێوبەر کە کەمپەینی بەرفراوان بکات بۆ ناساندنی ویکیپیدیا و پێویستییەکانی ئێستامان پڕبکاتەوە کە بریتییە لە هاتنی کەسانی نوێ بۆ ویکیپیدیا. بێگوومان دەبێت چەند نموونەیەکی هەبێت لەو کارەشدا. هەر کەسێکیش بۆ کەمپەین کرد پێویستی بە پشتگیری دارایی هەبێت ئەوا ویکیمیدیا خەرجییەکانی دەگرێتە ئەستۆ لەڕێی یوزەرگرووپی کوردییەوە.

کۆتا قسەی من ئەوەیە کە بگەڕێینەوە باشترکردنی وتارەکان، ویکیپیدیای کوردی لە ئێستادا پێویستی بە پێداچوونەوەی زۆرێک لە وتارەکانە بێگوومان ئێمە دەبێت باشتریشیان بکەین لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین یان جێیان بهێڵین.Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 بۆ بەرێز کوشەیرد سڵاو بەڕێز @Kushared 😊 لێرەدا کێشەی گەورە کەم چالاکی بەڕێوەبەرانە من لەو ڕێکخستنی پاڵاوتنە ئاماژەم بە دوو بابەت داوە لە دیوەخان تکایە سەیرێکی بکە گەر نەتکردووە، کێشەی گەورە لێرە نەبوونی چالاکی بەرێوەبەرانە ڕۆژێک پێش ئەم پاڵاوتنەی ئێستا ئەمە چالاکییەکانی بەرێوەبەرانە[1] کە لە دیوەخانیش ڕوونم کردۆتەوە بەڕێز ئارام چەن ماندووە، من بۆ ھیچ شتێک ئەو پاڵاوتنەم ڕێک نەخستووە مەگەر کەم چالاکیان نەبووبێت کە خۆشتان بەڕێوەبەران لە ماوەی پێشوودا ھەر بۆ ئەو مەبەستە چوونە مێتا و بۆ ئەوە خۆتان پاڵێورا بۆ بەرێوەبەرایەتی[2][3][4] چونکە بەڕێوەبەرانی پێش ئەوە ناچالاک بوون و دەزانیت و لێم تێدەگەیت چەن کیشەیە بابەتەکە، من ئەم ماوەیەی لێرە بووم بە تایبەتی ئەو ماوانەی کۆتایی چەندین کارم بە بەرێوەبەران بووە نەمزانیوە داوا لەکامەیان بکەم چونکە نەیانم ئەبینی بە زۆری گەر داواکارییەکانی من ببینی ھەر لە بەرێز @Aram بووە ئەویش بەپێی کاتی خۆی وەڵامی داوەتەوە و بۆت نییە تا بە ھەموو شتێک ڕابگات ھەرکە لە یەکەم باسی دیوەخانم ئەوەم کردۆتەوە کە چالاکی چۆنە تۆمارێکیشم لە بنکەدراوە ھێناوە کە ئاماژە بە چالاکی بەڕێوەبەران دەدات کە چەن ناچالاکی ھەیە، لە شەش بەرێوەبەر یەک بەرێوەبەر تەواو چالاکە، ناچالاکی ئەوانی تر کێشەی دروست کردووە بۆ پێشکەوتنی ویکیپیدیا، وەک وتم ئێستا ویکیپیدیای سۆرانی بچووک نەماوە وەک پێشوو کە بەرێوبەەرێک یان دوان کۆنترۆلی بکەن کە ئێمە دوو بەڕێوبەەری تەواو چالاکیشمان نییە تەنھا یەکە ئەویش ماندووە بەدەست ئەو ھەموو کارە، قسەکانی ئێستای من گلەیی و ڕەخنە نییە لە بەرێزتان و تەواوی بەرێوەبەران ئاگادارم و لێکۆلینەوەشم کردووە لە ڕابردوو چەن ماندوو بوون لێرە و ئەمە ستایشکراوە و لەبیر نەکراوە، بەڵام گەر بەڕێوەبەران چالاک نابن نایەنە ویکیپیدیا وەک پێشوو تکایە ئێمە لێرەین ڕێگە بدەن چەن توولێکی زیاترمان لەدەست بێت بۆ ماوەی شەش مانگ تا چەن شوێنێک دەستکاری بکەین کە ئێستا مافمان نییە دەستکارییان بکەین و پێویستیشە دەستکاریان بکەین، ھەروەک وتم دەستکارییەکانی پێشووتان ئەمڕۆی دروستکرد، دەستکارییەکانی ئەمڕۆش بنیادنەری ئەمڕۆ و داھاتووە، تکایە گەر خۆتان چالاک دەبنەوە بە ھەر سێ بەرێوبەەرکەی تر من ئێستا ئامادەم خۆم(تەنھا خۆم) لەو پاڵاوتنە بکشێنمەوە چونکە ئامانجی من بەرێوبەەربوون نەبوو لەسەرەتاوە کە ئەو پاڵاوتنەم کرد بەڵکو ئەوە بوو کارەکان بڕوات بەرێوە، ئەوەشی تۆ باست کرد لەسەر کۆکردنەوەی خەڵک و ئەنجامدانی چەندین چالاکی لە دەرەوەی ویکیپیدیا ئەوە من وەک کەسی خۆم ناتوانم ئەو کارە بکەم و ژیانی تایبەتیم ڕێگەم نادات، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە دیسانەوە پاڵاوتنەکە بشکێنینەوە چونکە ناتوانین خەڵک بانگھێشت بکەین، نەخێر چەندین کاری تر ھەیە کە من ئەنجامی بدەم لێرە و پێویستیشە بکرێت، ئەگەر لەم شەش بەرێوبەرە سیان تەنھا ژمارەیان ببێت بە سێ وەک بەڕێز @Aram چالاک بوون[1] من لە ئێستاوە خۆم دەکشێنمەوە و پاڵاوتنەکەی خۆم ھەڵدەوەشێنمەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر ئەمە ڕوونادات تکایە دژایەتی پاڵاوتنەکە مەکە چونکە سوود بە پڕۆژەکە ناگەیەنێت وە بەرێوەبەر بوونی من لێرە کاتییە و شەش مانگە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٥٩، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بۆ بەرێز چالاک سڵاو بەرێز @Calak: یەکێک لە criteria و مەرجی دەنگدانەکە ئەوەیە دەنگەکەت ڕوونبکەوە، نازانم مەبەستت چیە لەوەی ناتەوێ ژمارەی بەڕێوەبەران زیاد بێت Face-smile.svg زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن.--—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. لە ڕاستیدا ئەوەندە بەڕێوەبەرەی ئێستا ھەمانە لە چاو ئەوەندە بەشداربوویەی کە ھەمانە کفایەتە بۆیە بە پێویستی نازانم کەسی تر ببێتە بەڕێوەبەر. بڕیار نییە ھەر کەس بەشداری کرد ببێتە بەڕێوەبەر. من پێم وایە بۆ ئێستامان تاقە یەک بەڕێوەبەری چالاکمان ھەبێ بەسە. ئەمە ڕای منە. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیدا دوو بابەتەکەی دیوەخان بخوێنیتەوە وەڵامێکی باشی لەناوە لەسەر حاڵ و بارودۆخی ویکیپیدیا. Face-smile.svg زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەر لێرە بەڕێوەبەر نیم. بەڕێوەبەری ویکی فارسیشم بە ٨٠٠ ھەزار وتارەوە. کۆڵێک تەجرەبەم ھەیە. نزیکەی ١٢ ساڵە بەشداری دەکەم چاک دەزانم دنیا چ خەبەرە.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان: لە پەڕەیەکی دیکەش لێدوانم نووسی، دەمەوێت جەختی لێ بکەمەوە کە بەلای منەوە گرنگترین شت بۆ بەکارھێنەری چالاک و بۆ بەڕێوەبەریش ئەوەیە کە کوردی (ڕێزمان و ڕێنووس) زۆر بەباشی بزانێت. کێشەی گەورە و فراوانی ویکیمان ئەوەیە کە زۆرێک لە وتارەکان پێویستییان بە خاوێنکردنەوە و چاکسازیی ڕێنووس و ڕێزمانە. زۆربەی بەکارھێنەرە نوێیەکانیش ئەو کێشەیەیان ھەیە. من یەک دوو جار پێشنیارم بۆ کردی کە خاڵەکانی پەڕەی ڕێنووسی کوردی بخوێنیتەوە، ڕەنگە لەو کاتەوە باشتر بووبن بەڵام ھێشتاش زۆر ھەڵەی ڕێنووس دەبینم لەو لێدوانانەی نووسیوتن. جا ئەگەر کەسێک ببێتە بەڕێوەبەر و نەیتوانی بە بەکارھێنەرە نوێیەکان بڵێت نووسینەکانتان ئەو کێشەیەی ھەیە یان ھەڵە لە نووسینەکانی خۆی ھەبێت، ئەوە دەبێتە گرفت. ئەوەش بڵێین کە دروست نووسین لە ویکیپیدیا ئەرکە نەک ئەوەی خەڵک ئازاد بێت چۆن بنووسێت، لە ھەر ویکییەکی دیکەش وتارێکیان ناوێت کە پڕ بێت لە ھەڵەی نووسین. من پشتگیریی ھەوڵ و ماندووبوونەکانیشت دەکەم، جا ئەگەر ئێستاش بە ئەرێ دەنگم نەدا ھیوادارم عادز نەبن. لە زۆر لایەنەوە باش لە ویکیپیدیا تێگەیشتوویت و دەکرێت دوای ئەوەی لە بابەتی ڕێنووس و ڕێزمانیش زیاتر پێش چوون، ئەو کات داوایەکی دیکە پێشکەش بکەن. سەرچیا — ‏١٨:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Serchia ئەمە داوای بوون بە بەڕێوەبەری ھەمیشەیی نییە وەک ئەوەی لە ڕابردوو کراوە، ئەمە بۆ ئەوەیە چەن خاوی و سستیەک ھەیە ڕایبگرین بۆ ماوەی شەش مانگ دواتر مافەکانمان نامێنێ، —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  بۆ خاتوو شووشە @Amine yousefi: سڵاو بەخێرھاتیت بۆ ئێرە 😊، گەر بە ڕاستەوخۆیی قسەمان کردبوایە دەموت تۆزێک ئارامبە و برۆ پشوویەک وەرگرە دواتر وەرەوە قسەیەک دەکەین 😢، بەھەرحال ھەوڵ دەدەین بە ئارامییەوە شتەکان بێنینەوە سەر خۆی و ھەڵە تێگەیشتنەکان چارەسەر بکەین، من لە قسەکانت ھەنێک پێشنیارم بینی، وە ڕەخنەم بینی، وە ھەنێک قسەم بینی بەڕأستی لێرە نابێت بکرێت و دەزانم لە تورەیی ئەم قسانەتان کردووە بەڵام ئاگادار بن ھەنێک لە قسەکان پەلاماری کەسین، با دەست بکەین بە ڕوونکردنەوەکان: سەرەتا وتنی ھیچ دڵسۆزیەکم لەتۆ نەبینیوە بەبیرورای من زیادەڕەوی کردنە من نامەوێ بەشدارییەکانی خۆم بخەمەڕوو و منەت بەسەر ھیچ بەکارھێنەرێکی تر بکەم و لێرە ئاماژەی پێنادەم، لە قسەکانت ئاماژەت بە پڕۆژەی وپ:پڕۆژەی سەرچاوەدانان کرد کە ماوەیەکی زۆرە ئەم پڕۆژەیە وەستێنراوە، لە پەڕەی سەرەکی پڕۆژەکەش ڕوونمان کردۆتەوە کەبۆچی پڕۆژەکەمان ڕاگرتووە، وە ھەر لەسەرەتاوەش ئامانجی پڕۆژە ئەوە نەبوو شت بسڕینەوە بەڵکو ئامانجەکە ئەوە بوو کوالێتی وتارەکان بەرز بکەینەوە دووبارە، ئەویش بە ئاگاداری سوور، نەک ئاگاداری سپی، ئاگاداری سوور لێرە مەبەستم ئەوەیە فشار دەحاتە سەر بەکارھێنەران بۆ ئەوەی سەرچاوەکە زیاد بکەن، ئاگاداری سپی لێرە مەبەستم ئەو داڕێژانە بوو وەک {{بێسەرچاوە}} {{یەک سەرچاوە}} کە ماوەیەکی زۆرە بەکارمان ھێناوە و سوودی نەبووە و سەدان وتار لەسەر یەک کەڵەکە بووە نازانم ئێوە چەن ئاگادارن و لێکۆلینەوەتان لە باسەکە کردووە یان چەن وردن و وردەکارییەکان دەزانن بڕوانە ئێرە ئەمە یەکەم جاری پڕۆژەکە بوو کە دەستم پێکرد دوو بەڕێوەبەرم لێ ئاگادار کردەوە کە من ئامانجم چییە لەو کارە، دواتر نەک تەنھا ئەو دوو بەڕێوەبەر دوای ماوەیەک ھەستام بانگھێشتنامەیەکم دروست کرد تەواوی بەکارھێنەرە چالاکەکان بەپێی پێویست ھەموویان بانگھێشت کران لەناویدا بە بەڕێزیشتەوە[1]

لەناو نامەی بانگھێشت نامەکە نوسرابوو

ئەگەر لێرە تاگکراویت ئەوە مانای ئەوەیە ئاگاداربکرێیتەوە بەم نزیکانە تاگی پێشنیاری سڕینەوە بۆ چەن کۆمەڵە وتارێکی بێسەرچاوەی ویکیپیدیا دەستپێدەکات، کە ئامانج لێی سەرچاوەدانانە نەک سڕینەوەیان داوات لێدەکرێت بەشداری بکەیت لە زیادکردنی سەرچاوە بۆ ھەر یەک لەو وتارانەی کە لەپەڕەی سەرەکیدا دادەنرێت.

ئەمە واتا من بە ھەمووانم وتووە تکایە ئاگاداربن پڕۆژەکە چییە و ئامانجی چییە و چی دەکات بەڵام نازانم سەرم سوورماوە بۆچی دوای ئەو ڕوونکردنەوانە دژایەتی کرام 😞 ڕۆژێک دوای ئەوە لە دیوەخان [2] بێگومان تۆ بانگھێشت نامەکەت پێگەیشتبوو دژایەتی کردن لێرە دوو مانای ھەیە ئاگاداری باسەکان و وردەکارییەکان نین یان پەلاماری کەسی کە ھەردووکی کێشەیە بۆ ئێمە لە ویکیپیدیا، کە قسەکانی بەڕێزتان وا دەریدەخات ئاگاداری تەواوی باسەکان نەبن،وە سەبارەت بەوەی بەکارھێنەرانم بەم دەردە بردووە نازانم لەکوێ کاری وام کردووە بڕوانە ئەمە کاردانەوەی بەکارھێنەران بوو دوای ئەوەی زانیان مەسەلە چییە[3][4][5][6][7][8] وەک ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا من پڕۆژەکەم ڕوونکردۆتەوە ئامانج چییە لێی بەڕێزتان ئاگادار نین نابێت ئاوا زوو بڕیار بدەن بەڕاستی من ھەست بە نائارامییەکی زۆر دەکەم ئاوا تکایە گەر کێشەیەکت ھەیە وەرە پەڕەی وتووێژەکەم چارەسەری بکەین و لەیەک تێبگەین، باسی بەرێز Epine دەکەی ھەرچۆنێک بێت دەستکاری و بەشدارییە بەنرخەکانی بەڕێز Epine لەرووی تەکنیکیەوە دیارە و شتێک نییە لەبیر بکرێت، تۆ نابێت ئاوا ڕابردوو لەدڵ بگریت و لەبەر چەن وتارێکی ڕابردوو کە ناکۆکی لەسەر بووە ھەر باسی بکەیت ❌ ھەموومان ھەڵە دەکەین باشترین شت ئەوەیە ھەوڵ بدەین چارەسەری بکەین (کە من ئاگادارییەکی تەواوم نییە لە ڕابردوو چی ڕوویداوە)، و تکات لێدەکەم و دەێلێمەوە دەست ھەڵبگرە لە پەلاماردان گەر کێشەیەکت ھەیە گفتوگۆی لەسەر دەکەین چونکە وتنی "تۆش باشتر نابیت" پەلاماری کەسییە، لێرە ئێمە پێویستە شارستانیانە بین و بە ئەتەکێتی ویکیپیدیاوانییەوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەین ھەر بۆ نموونە ئەو پڕۆژەیەی باست کرد ئەزانی بۆچی وەستێنرا؟ چونکە بەرێز Kushared ھات ڕوونی کردەوە کە بۆچی پڕۆژەکە دەبێت بوەستێنرێت و چۆن بەڕێگەیەکی سەرکەوتووانە تر کارەکان بەرێ بکەین، ھەموومان خزمەتی ویکیپیدیامان کردووە و بە دەستکاری ھەمووان گەیشتووە بە ئەمڕۆ، ژمارەی دەستکاری چییە تێناگەم 😕 ئەوەنە گرنگ بووە لێرە؟ دەستکاری پەڕەی خۆڵەپەتانێکەت ژمارەی دەستکاریت زیاد دەکات، ئایا من نەتوانم ھیچ بکەم و دەستکاری ھیچ نەکەم لەبەر خاتری ئەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد نەکات؟ بێگومان ھەڵەیە ژمارەی دەستکاری شتێکی ئاسایە و خۆی زیاد دەبێت، شووشە گیان من لێرەوە کۆتایی بە قسەکانم دێنم و زۆر درێژتری ناکەمەوە بەڵام کۆتا قسەکانم ئەوەیە تکایە لێکدانەوەت باش بێت بەرامبەر ویکیپیدیاوانەکانت، و کینەی رابردوو ھەڵمەگرە گەر شتێک ھەیە وەرە پێمان بڵێ چارەسەری دەکەین، من نامەوێ لێرە باسی ھیچ کارێکی خۆم بکەم و شەرم دەکەم بێم کار و چالاکییەکانی خۆم لێرە باس بکەم و ھیچ منەتی لەسەر کەس نییە و من خۆم ئەو بەشداریانەم کردووە، ھیوادارم جارێکی تر شتی وا دووبارە نەبێتەوە. Face-smile.svg زۆر سوپاس! --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لێبێت خاتوو @Amine yousefi:، تکایە ئەو کێشانە بخەرە ئەولاوە یان چارەسەری بکەن. بەرژەوەندی ویکیپیدیا گرنگترە لە پێش ھەموو شتێکەوەیە لەو کێشانە. کاتی دەماقاڵێ نییەو دەبێت کام کارە باشە بکرێت. چاولێکە تەنھا بەڕێوەبەرێک کارەکە ناڕوات ئەم مافەش کاتییە، تا کارەکان ڕێک دەبنەوە یان بەڕێوەبەران چالاک دەبنەوە. بڕوانە کارە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرەتا ساڵی ٢٠٢١ تا ئێوارەی ١٢ی ئەیلوولی ئەم ساڵ کلیک لەم وێنەیە بکە سەیری لێکۆلینەوەکە بکە بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر بابەتەکە بزانی سەردانی ئێرە بکە بزانە بۆ داوای ئەم مافەمان کردووە؟ سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لێدوان: لێدوانەکەم بۆ هەردووک بەربژێرە: وێڕای ڕێزم بۆ ئەو کاتەی تەرخانی دەکەن من ناتوانم ئێوە لەگەڵ بەڕێوبەرانێک وەکوو کاک ئارام و کاک محەممەد لە یەک ڕیز دانێم، ئەوان و بە دوای ئەواندا باقیی بەڕیوبەرەکان سەلماندوویانە خۆیان ناخافڵێنن، ئاگاداری دۆخی زمانی کوردی هەن، لە ئامانجی سەرەکیی ویکیپیدیا گەیشتوون و ئەوەی بۆیان گرینگ نەبێ ژمارەی دەستکارییە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لێدوان:@Keenîî بەڕاستی من تێناگەم ژمارەی دەستکاری بۆچی ئەوەنە بووە بە کێشە؟ ئایا دەکرێت من نەتوانم بجوڵێمەوە و بترسم لەوەی ژمارەی دەستکاریم زیاد بێت؟ تکایە بەشێوەیەکی لۆژیکی بۆم ڕوونبکەوە Face-smile.svg زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: کێ وتوویەتی ئێمە لەگەڵ مامە ئارام یان مامە محەممەد لە یەک ڕیز دانێیت؟ ئەسڵەن تۆ ھەر بابەتەکەت لە دیوەخان نەخوێندووەتەوە. ئەو مەسەلەی دەستکارییە شتێکە نییە گەورەی بکەیت، دەستکارییەکانم دیارن، گەر گرنگیم بە ژمارەی دەستکاریم بایە ١٠ ئەوەنەی دەستکاریی تۆم دەبوو کە ٨ مانگە تۆ ھاتوویت! زۆر چاک ئاگام لە ویکیپیدیایە کە دەبێت ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ناساندنی ویکیپیدیایە بە خوێنەرانی کورد، لەبەرەوەی ڕێگەیەکی گرنگە بۆ چالاکتربوون و بەرەوپێشتربردنی ئەم ویکییە. ئاشناکردنی خەڵکیش ئەوەندە ناکەوێتە سەر ئەوەی بەڕێوەبەر بیت یان نا، بەڵام دەکرێت یارمەتیدەر بێت. چەند کارێکی وەکوو سڕینەوە و ڕاگرتنی بەشدارییە خراپەکان ئاسانتر دەکات. ویکیپیدیای کوردی و ھەر ویکییەکی تریش چەند بەڕێوەبەری ھەبن بە کێشەی نابینم، زۆربوونی شتێکی باشیشە، بەو مەرجەی چالاکبن. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٤:٠٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کۆتایدا[دەستکاری]

زۆر سپاس بۆ بەشداریکردنی ھەمووان لە دەنگدانەکە ئامانجی سەرەتای ئەو پاڵاوتنە چالاک نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بوو بەڵام وا دیارە بەرێوەبەران لەم چەن ڕۆژەدا دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە، ھیوادارم و چاوەروانی بەردەوامیان لێدەکەم و کاربکەن لەو شوێنانەی پێویستنی بە بەرێوەبردن ھەیە، ھەر بۆیە لەلایەن خۆمەوە وەک پاڵێوراوێک خۆم دەکشێنمەوە و ئەنجامی پاڵاوتنەکەش داخستنە بەبێ ئەوەی ببرێتە مێتا Face-smile.svg زۆر سوپاس! – بۆ بەشداریکردن --—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:١٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]