لێدوانی ویکیپرۆژە:سەرچاوەدانان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Aram و @Kushared ویستم تێبینی ئەوە بدەم ئەوانە ژیاننامەی کەسایەتی زیندوون و کە تاگی پێشنیاری سڕینەوەیان لێدراوە، بەڵام مەبەستی سەرەکی لێی ناردنی تێبینیەک و ئاگادارییەکە بۆ خاوەنەکەی کە "تکایە سەرچاوە بۆ وتارەکە زیاد بکە" نەک سڕینەوەی ژیاننامەکان —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٥٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، دەستت خۆشبێت. بۆ ئەو وتارانەی من دەستم پێکردووە ئەوا شتێکی باشە و خۆم چارەیان دەکەم واتە لێیان بەردەوام بە. بەڵام ئەگەر هی بەکارهێنەرێکی پێشوو و ناچالاک بوو ئەوا باشترە خۆت چارەسەریان بکەیت لەڕێی دۆزینەوەی سەرچاوە و باشترکردنیان. ئەم تاگانە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە شتێکی باش نییە بەتایبەت ئەگەر نیازی گەڕانەوەشیان هەبێت لە داهاتوودا بە بینینی ئەم تاگانە ڕەنگە ببێتە بەربەستێک بەڵام کە وتارەکانی خۆیان ببینن باشترکراوە ئەوا ئەوانیش هەمان کار دووپات دەکەنەوە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared سپاس بۆ لێدوانەکە بێگومان بۆ باشترکردنی وتارەکانە نەک سڕێنەوەیان، وە بەڵێ کەمێک ئەوەستم گەر بەکارھێنەرەکەی ناچالاک بوو یان نوێ بوو ئەوە خۆم ھەوڵی دەستکاریکردنیان ئەدەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: من دەتوانم بۆ ھەندێکیان سەرچاوە زیاد بکەم، ڕەنگە بتوانم چارەسەریان بکەم بەڵام بە یارمەتیشم پێویستە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Ahrir ھەرخۆی من دامنا بوو بیکەم بەڵام دوای بەسەرچوونی ماوەیەک بێگومان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ئەوانەی چاکسازیمان بۆ کردن لە پێڕستەکەی ئێرە لایان بەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٥٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Ahrir ئەوە پەڕەکە لەژێر ناوی منیش نەما ئەوە واتای ئەوەیە ئێستا بەفەرمی ویکیپیدیا خاوەنداریەتی دەکات. ئازادی لە دەستکاریکردنی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە[دەستکاری]

ئەندامان[دەستکاری]

sakura emad (لێدوان · بەشدارییەکان) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Invitation[دەستکاری]

سڕینەوەی وتار لە پێڕست[دەستکاری]

سڵاو خاتوو @Sakura emad: وتاری ئاسمان گۆشتی لێ ئەبارێم کەمێک پەرەپێدا و سەرچاوەم بۆ زیاد کرد، بۆیە دەتوانن لە پێڕستەکەدا بیسڕنەوە. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:٣٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Halbast420 زۆر زۆر سپاس 😊 خۆشحاڵ بووم، تکایە ھەرکەسێک ئازادە لەوەی دەستکاری پەڕەکە دەکات و پەڕەیەک لادەبات کە سەرچاوەی بۆ زیادکراوە، لە جێبەجێکردنی ئەرکێکی ویکیپیدیایی شیاودا پێویست بە پرس ناکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

دیارە پێشتر لە سەر ئەم بابەتە لەگەڵ ساکورا خانم قسەم کرد و بەشێکی قسەکانم بەو شێوەیە بوو کە ئەگەر وتارێک سەرچاوەی نەبوو پێویست ناکات تاگی سڕینەوەی لێبدرێت دەتوانرێت تاگی بێ سەرچاوە لێبدەیت .وە ئەگەر سەرچاوەی وتارەکە ئاماژەی دابوو بە ویکی ئینگلیزی یان عەرەبی یان فارسی یان هەر زمانێکی دیکە هەمدیسان پێویست بە تاگی سڕینەوە ناکات چونکە دواجار سەرچاوەی وتارەکە ئاماژەی پێدراوە کە لە کوێ وەرگیراوە بەڵام دەتوانی تاگی یەک سەرچاوەی لێبدەیت . بە کورتیەکەی من لەگەڵ ئەو تاگ لێدانانە نیم ئەمە وتارەکە زیاتر بیچ بایەخ دەکات و بەشێکیش لە نوسەرانی ئەم وتارانە لەوانەیە هەر لە ویکیپیدیا نەما بن یان هەژمارەکەیان بیرچووبێتەوە . لە باشترین حاڵەت ئەوەیە هەر وەک ئەوەی ئێستا وتارەکان کۆبکرێنەوە پاشان بە هەروەرزی چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە . بەش بەحاڵی خۆم هەرچەند بۆ ئێستا ئامانج زیاترکردنی وتارە بەڵام بەشدار دەبم جا نازانم بەڕێوبەرانی ویکیپیدیای کوردی بەشدار دەبن لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە یان نا ؟ دیار شەش بەرێوبەرمان هەیە لەو شەشە چواری خەریک ئەمە بن وابزانم دەتوانین زووتر تەواو بین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو منیش وەکوو کاک @Kurd2021: لەگەڵ تاگی سڕینەوە ڕازی نیم. هەر تاگی یەک سەرچاوە، دوو سەرچاوە و هتد باشە. DK2 (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئەو تاگانەمان لە مێژە بەکارھێناوە بەڵام نازانم من وای نابینم کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر وتارەکان ھەبووبیت وەک ئێستا بۆیە ئەم پڕۆژەیە کراوەتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:١٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ نمونە گەر سەیری ئەم پۆلانە بکەیت (پۆل:وتارە بێسەرچاوەکان، پۆل:ئەو وتارانەی پێویستیان بە سەرچاوەی زیاتر ھەیە، پۆل:ئەو وتارانەی پێویستیان بە ژێدەری زیاتر ھەیە) ئەم داڕێژانەی تێدا بەکارھاتووە بەڵام سەیر بکەن زیاتر لە سەدان وتاری تێدا کەڵەکەبووە، ئەمە بۆ ویکیپیدیاکەمان خراپە، پێشنیاری سڕینەوە بۆ پێشنیاری سڕینەوەی دەقی بێسەرچاوەیە ھەروەک لە پڕۆژەکە ئاماژەی پێدراوە، ئەم داڕێژانە بەسوودن بەڵام وا لە دروستکەر ناکات کە سەرچاوە بۆ وتارەکانی زیاد بکات و ئاگادارییەکی (سپیی)ە نەک (سوور) کە ئەڵێین سپی واتا دروستکەر ئەتوانێت ئیھمالی بکات، وە سوور مەبەست لەوە دێت فشار دەخرێتە سەر دروستکەری وتار تا وتارەکەکە پەرە پێبدات، بێگومان کە ئەلێم دروستکەری وتار خۆشم دەگرێتەوە ھەر وتارێک کە بەرچاوم کەوتووە و ھیخۆشم بووبیت سەرچاوەم بۆی زیاد کردووە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٦:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕێک مەبەستم شێوەیک بوو لەو پۆلانە کە وتم کۆبکرێنەوە ، دەستت خۆش ، ئێستا هەر کار لەسەر وتارەکانی ناو ئەو پۆلانە بکرێت باشترە تا ئەوەی ئەم هەموو بێنە و بردەی بۆ بکەین ، وتار لێرە زیاد بکرێت دوای لاببرێت کە سەرچاوەی بۆ زیاد بکرێت ئەمە وزە و توانایەکی زۆر سەرف دەکات وهەمیش بێزار دەبین ، بۆیە باشترین کار ئەوەیە بەکارهێنەران پێکەوە کار لەسەر وتارەکانی ناو ئەو پۆلانە بکەن ئەو کات پێویست بەم پڕۆژەیەش ناکات . Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ بۆچوونی Kurd2021، ئەگەر دوو بەکارهێنەر ئامادەبێت ئەوا منیش دەبمە سێیەم کەس کە تاکوو پۆلی بێسەرچاوە پاک بکەینەوە. دەکرێت مانگانە کار لەسەر ژمارەیەکی دیاریکراو بکەین. دانانی سەرچاوە وەک جاران ئەوەندە گران نییە. بەبڕوای من کاری ئەم پڕۆژەیەی ئێستا تەنیا دووبارەکردنەوەی پۆلی بێسەرچاوەیە لەژێر ناوێکی دیکەدا. لەبڕی ئەوە پڕۆژەیەکی بەکۆمەڵ دابنێین بۆ پاککردنەوەی ئەو پۆلانە + هەر وتارێکی نوێ نووسرا ئەوا بێ سەرچاوە دەرباز نەکرێت. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: من بەش بە حاڵی خۆم ئامادەیم دەڕبریوە، ئەوا @Sakura emad: ھەر خۆی خاوەنی کارەکەیە و @Ahrir: وابزانم ئاماژەی بەوەدابوو یارمەتی دەر دەبێت ئەمە سیان بە جەنابشتەوە دەبینە چوار تا زیاتریش بین باشترە دەتوانین بە ھەماھەنگی ھەریەکەمان ژمارەیەک وتارە لە ئەستۆ بگرین بۆ ئەوەی تێکەڵی دروست نەبێت و کاتی زیاترمان بۆ بگەڕێتەوە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەڵێ @Kurd2021: تا ئەو جێیەی بتوانم چارەسەریان دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٣٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێگومان گەر ئەم پڕۆژەیە خزمەت ناکات دەبێت بوەستێنرێت ئامانجی پڕۆژەکە لێرە گەڕاندنەوەی کوالێتی وتار و کەمکردنەوەی دەقی بێسەرچاوەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە من سپاسی یارمەتیدانی یەک بە یەکەتان دەکەم @Ahrir @Kushared @Danial2703kurdistan @Kurd2021 زۆر خۆشحاڵ بووم 😊. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام لێرە شتێکی گرنگ ھەیە بەڕێز @Kushared ئایا ھەر بەڕاستی دەکرێت؟ و ئیھمال ناکرێت؟ وەک وتم دوو جۆری ئاگاداریمان ھەیە (سپی) و (سوور)، ئەو داڕێژانەی پێشووتر بەکارھاتووە {{بێسەرچاوە}}، {{یەک سەرچاوە}}، یان ھەر داڕێژەیەکی تر وەک تێبینی سپی وا بووە و توانراوە ئیھمال بکرێت، بەڵگەی قسەکەشم ئەو دوو ھەزار وتارەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا ئامانجی پڕۆژەیە و پێی ھەستاوە ئاگاداری (سوور) کە وەک دەبینی فشارێکی جدی خستۆتە سەر بەکارھێنەر و خۆت ئەبینی چەن سەرچاوە زیاد کرا بۆ چەن وتار، ئایا ھەمان ئەو جدییەتیە دەمێنێت ؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شایەنی نیە بژیت ،ئەم کارە دەبێت قۆناغ قۆناغ بکرێت یەکەم جار پۆلی بێ سەرچاوەکان چارە دەکەین ئینجا پۆلەکانی دیکەی .بەڵام با لە ئێستاوە ئەو وتارانەی تازە دروست دەکرێن بەبێ سەرچاوە دەربازی نەبێت دروستکەری لی َ ئاگادار بکرێتەوە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مادەم ئامادەییتان دەربڕیوە، دەیکەین بە پڕۆژەیەک و بەشداربووە چالاکەکان خەڵات دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێک تاکوو سەرجەم وتارە بێ سەرچاوە، تاک سەرچاوە + ئەوانەی ویکیسازییان پێویستە تەواوبکرێن. ئێمە یوزەرگرووپێکمان لە ویکیمیدیا هەیە بۆئەوەی داوایان لێ دەکەم کە پێشبڕکێیەک لەسەر ئەم بابەتە درووست بکەین و ئەوانیش ئەرکی دابینکردنی خەڵاتەکان بگرنە ئەستۆ. لە هەنگاوی داهاتوو ئاگادارتان دەکەمەوە. من هەوڵی ئەوەدەدەم کە بەزوویی ئەو کارە بکرێت بۆیە تکایە تا ماوەیەک ئەم تاگی سڕینەوەیە ڕابگرن بۆئەوەی بتوانین ئەم بابەتە باشتر چارەسەر بکەین. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا وەستاندم —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٠٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پڕۆژە[دەستکاری]

ئەمە بووە بە پڕۆژە؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٤٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٥٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وام بیرکردەوە پڕۆژە بووە ئەگەر ڕەتیش بکرێتەوە، پێویستە لەژێر پەڕەکەی من دەربچێت و بچێتە ژێر پەڕەکانی ویکیپیدیا.
ئەمەش ئەو کردارانەیە کە جێبەجێکرا
کۆ زیاد کرا بۆ ژێرناوی ویکیپڕۆژە
کۆ زیاد کرا بۆ داڕێژە:پێرستی ویکیپرۆژەکان —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە منیش بەشدار ئەبم! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٥٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @-Haryad، 😊 بەخۆشحاڵییەوە بەخێرھاتیت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە مادەم بۆتە پڕۆژەیەک پێویستە کورتەیەکی لەبارەوە بنوسرێت وەک بەرچاو ڕوونیەک Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021:::: بەڕێز @Kushared داوای کرد پڕۆژەکە ڕابگرین، ھۆکارێکی گرنگی باسکرد کە ئەویش ئەوەیە زیان لە بەکارھێنەرانی وییکپیدیا دەدات، منیش دوای بیرکردنەوە لە قسەکانی چەن تێبنییەکم کرد
  1. بەکارھێنەرێک نوێیە نازانێت ئێرە چۆن کاردەکات و شارەزا نییە، کاتی پێویستە بۆ شارەزابوون لە ویکیپیدیا، بەڕاستی تاگ لێدانی سڕینەوە لە پەڕە نوێییەکانی بەکارھێنەرانی تازە ھەڵەیە.
  2. بەکارھێنەرە کۆنەکانی ویکیپیدیا کە دەمێکە لێرە نین و دەگەڕێنەوە و چاویان بەم تاگ و پەیامی ھۆشدارییە دەکەوێت لە پەڕەی وتووێژەکانیان و وتارەکانیان لەوانەیە سارد ببنەوە لە دەستکاری کردن
دوای زانینی ئەمانەی سەرەوە و بەردەوامی دان وەک گازگرتن وایە و من دەکات بە خوێنمژ ئەمەش خراپکارییەکی ئاشکرایە، بۆ چالاکردنەوەی پڕۆژە پێویستە ئامانجەکە بە ڕێگەیەکی باشتر بخەینە کار. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:١٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]