لێدوانی بەکارھێنەر:Houshang tabrizi

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Houshang tabrizi!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬١٨٣ وتار و ١٤١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏١٤:٤٣، ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز، بەڕێز ھووشەنگ تەبریزی دەستخۆشیت لێدەکەین بۆ ئەو چالاکییە بەنرخانەی کە لەم دواییەدا و لە ڕابردوودا لەویکیپیدیادا کردووتە. تکایە ئەگەر کاتت بوو بەشداری بکە لە دەنگدانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانیدا. بە ھیواین ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکیی سۆرانی زۆر بکەین. حەز دەکەین ڕای زۆربەی بەکارھێنەرە چالاکەکانی ویکیی سۆرانی لە سەر ئەم پرۆسەیە بزانین. لێرەدا دەتوانی بەشداری لە پرۆسەی ھەرکام لە کاندیداکاندا بکەیت:

تێبینی: ئەمە پێشبڕکێ نیە و جەنابت دەتوانی بە ھەمووی کاندیدەکان دەنگی بەڵێ، نە یان بێلایەن بدەیت. دەتوانی پرسیارەکانت لە سەر پرۆسەکەش لە ئەو لاپەڕانەدا بپرسیت. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٣، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس برای بەڕێز. دەستخۆشی بۆ چالاکییەکانی ئێوەش. بە بڕوای من ویکیپیدیای کوردی پێویستی بە وتارنووسی چالاک ھەیە نەک ئەم ھەمووە بەڕێوبەرە. ئەگەر تەنیا کەسێک خۆی کاندید کردبا دەمتوانی دەنگی بەڵێ بدەم، بەڵام کە ٣ کەس خۆی کاندید کردووە ڕێز لە ڕای دۆستانی‌تر دەگرم. دەترسم ئەگەر تەنیا یەکتان دەنگی بێنێتەوە، ئەوانی‌تر دڵسارد ببنەوە لە بەشداریکردن. بە ڕای من باشتر وایە، ٢ یان ١ کەستان گەورەیی بکەن و خۆ بکشێننەوە. بە ھەر حاڵ ھەر سەرکەوتوو بن. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تێبینییەکەت و ئەوەی کە بێپەروا بۆچوونی خۆت دەربڕی. بەڕێزم ئەوەی کە دەمانھەوێت ژمارەی بەڕێوەبەرانی چالاکی ویکیی سۆرانی زۆر بکەین شتێکە کە پێشتر قسەی لێکراوە و لە سەری بە ڕێک کەوتن گەشتووین. ویکییە ھاوقەبارەکانی سۆرانی ھەرکام چەن بەڕێوەبەریان ھەیە. بەڵام ویکیی سۆرانی لە ئێستەدا یەک بەڕێوەبەری ھەیە کە بە داخەوە زیاتر لە مانگێکە کە چالاکیی نەبووە. بۆ پێشگری لە دووبارە بوونەوەی شتی وەھا و بۆ ئەوەی کە بەرێوەبەرەکان بتوانن یارمەتیی یەکتری بدەن و لە کاتی نەبوونی ھەر کامدا یەکێکی تر چالاک بێت، بەو قەناعەتە گەیشتین کە ژمارەی بەڕێوەبەران زیاد بکەین. لێرەدا و لێرەدا دەتوانی دەقی بڕێک لە ئەو وتووێژانە ببینی کە لە سەر ئەم بابەتە کراوە. ئینجا ئەمەش پێشبڕکێ نیە کە ئەگەر کەسێک دەنگی پێ نەدرا دڵسارد ببێتەوە. ئەگەر پرسیارێک بوو لە خزمەتدام، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٢٥، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەش نموونەیەکی تر لە وتووێژ بۆ زیاد کردنی ژمارەی بەکارھێنەرەکان. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٣٠، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس پیرەھەڵۆ. ھەڵبەت ئەوە ڕای من بوو. دروستە کە زیادبوونی بەڕێوبەران باش دەبێ بۆ ویکیپیدیای کوردی بۆیەش دژایەتی ناکەم و ڕێزم ھەیە بۆ ھەموویان. بەڵام ئەوەیکە بەڕێوبەرێک ١ مانگە ھیچ چالاکییەکی نەبووە کێشەیەکی زۆر گەورە نییە... کێشە گەورەمان ئەوەیە لە ١ مانگ دا ٦٠ دانە کۆڵکەوتار نووسراوە. یانی ڕۆژێ ٢ کۆڵکەوتار، ئەوەیە کە زۆر باش نێ بۆمان. دەبێ ئەو کێشە گەورەی چارەسەر کەین. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ بەشداریت لە دەنگدانەکەدا. بەڕێزم ئەوەی کە بەڕێوەبەران ناچالاک بن، ئەو کێشەیە لێ دەبێتەوە کە بەکارھێنەرانی دیکە ناتوانن جێگەکەیان پڕ بکەنەوە. چون مافەکانی ئەوانیان نیە. بۆ نموونە سڕینەوەی وتارەکان، بەربەست کردنی خراپکاران، بەخشینی مافی تازە بە بەکارھێنەرەکان و ھتد. واتە ئەگەر بەڕێوەبەر لە ویکییەکدا نەبێت لە دوای ماوەیەک دەبێت بە زبڵدان! ئینجا سەیرە کە جەنابت ناتوانی دەستکاری لە داواکەی مندا بکەیت، چون بەکارھێنەری تۆمار کراویت. ئەوەش کە فەرمووت لە سەر کۆلکە وتار و وتارە ناستانداردەکان ڕاستە و جێگەی ناخۆشیە بۆ ھەموومان. بەڵام چون ژمارەی بەکارھێنەرە چالاکەکانمان لە ئێستەدا کەمن، ھەر ئەوەمان لە دەست دێت.

لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٢، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، ھیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و پێشکەوتن بۆ ویکیپیدیای کوردی. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏٢١:١٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیرخستنەوەیەک[دەستکاری]

بەڕێزم سەرەڕای سپاس بۆ بەشداریی چالاکانە و بەجێی جەنابت لە ویکیی سۆرانیدا، ویستم شتێکت بیر بخەمەوە. پۆلێکت زیاد کردبوو بە ناوی کتێبخانەکانی نەتەوەیی، وەک دەزانیت لە سۆرانیدا بە پێچەوانەی فارسی ئاوەڵناوەکە نیشانەی کۆ وەردەگرێت نەک ناوەکە (بۆ نموونە لە کوردیدا: سێوە سوورەکان دەوترێت بەڵام لە فارسیدا: سیب های سرخ). بە داخەوە لە ژێر کاریگەریی زمانی فارسی و عەرەبیدا سەدان هەڵەی لەم چەشنە لە ویکیی سۆرانیدا دروست بووە. بۆیە حەز دەکەم جەنابتان کە لە ئێستەدا خەریکی چالاکین ئەم خاڵەش لە بەرچاو بگرن. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە پیرەھەڵۆ، ڕاست دەفەرمووی. بەسەر چاو، دەستخۆش بۆ بیرخستنەوەکەت. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وڵاتەکان[دەستکاری]

سپاس بۆ دەستکاری کردنی زانیاریی وڵاتەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٤، ٦ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خواھیش دەکەم پیرەھەڵۆ، خۆشحاڵ بووم کە دەستکارییەکانم بەسوود بوون. :) Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٥:٢٦، ٦ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکی فارسی[دەستکاری]

سڵاو کاک ھۆشەنگ تەورێزی بەخێربێیتەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی، دەتوانی بڵێی لە ویکیپیدیای فارسی چیتان بە مەسعوود بۆکانی گوت کە ھەژمارەکەتان بۆ ھەمیشە بەسترا؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ھاوڕێم. ئەم کاتەت باش، سپاس بۆ تۆ. ڕاستێکەی ئەم برادەرە لەسەر چەند وتاری تایبەت بە شار و ناوچە کوردییەکان بە ئەنقەست و زیرەکی خراوکاری دەکرد و ناوەڕۆکەکانی دەگۆڕی. منیش بە کوردی بۆم نووسی ئەم کارانەت درووست نییە و خزمەت بە فارس و ئێرانی جەماعەت ھیچ دەسکەوتێکی نابێت و بە جۆرێک خیانەتە. ئەویش نەمزانی ئاوا لەسەر ئێران دەمارگیری ھەیە ناراحەت بوو  :) چوو شکایەتی لێ کردم، فارسەکانیش لە خودایان بوو کوردێکی ئاوا وەدەر نێن. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەھا پێم سەیر بوو کە دەستکاری تۆیان لەسەر وتووێژی ئەم بەکارھێنەرە شاردەوە! ئاگاداری بابەتەکەم و خۆم لایەنێکی دەرگیرم، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ویکیپیدیای فارسی ڕاوەستانێکی توندی دژی ئەو چەند بەکارھێنەرانە کە بە ڕوونی یاساکانی ویکیپیدیا لەژێر پێ دادەنێن نەبووە، ھەروەھا منیش پێشدا بە جۆرێکی نەرمتر ئەم بابەتەم بە زمانی کوردی بەو بەکارھێنەرە گوتبوو کە وەڵامی نەدامەوە و بوو ھۆی ئەوە کە وەیزانی تۆ ھەر ھەژماری منی :) و ئەوە منم بە ھەژمارێکی دیکە ئەم بابەتەی پێ دەڵێم! AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو بەکارھێنەرە کاتێک من پێم دەگوت دەست لەو کارانە ھەڵبگرە و یاساکان لەژێر پێ دامەنێ، بە منی تۆمەتی ھەواداری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی دا و ھەروەھا دەیگوت ھەر کەس کورد بە ئێرانی نەزانێت وڵاتفرۆش و ئەمانەیە، منیش پێم گوت تکایە یاساکان بەڕێوەببە نەک بیروڕای کەسیی خۆت! و ھەروەھا ئەو بە کەسانێکی وەکوو ئێمە دەڵێت پانکورد و خائین و ئەمانە و لە وتارە کوردییەکان بە ڕوونی یاساکان لەژێر پێ دادەنێ، بە نموونە لە وتارەکانی ویکیپیدیای فارسی بە ئاڵای کوردستان دەڵێت ئاڵای بارزانی یان بە ناسیۆنالیزمی کوردی دەڵێت پانکوردیزم! کە بەڕاستی ئەمە شیاوی بەکارھێنەرێکی دە ساڵە کە خۆی یاساکان بە خەڵک باس دەکات نییە، بەڵام دە ساڵە لە ویکی فارسی ھیچ کە کاریان پێ نەبووە، بەڵکوو مەقام و ھێزیشیان داوەتێ! لەوەی دڵنیام کە ھەر ویکیپیدیایەک بێجگە لە فارسی با تائێستا بەربەستیان کردبوو، نازانم گەر مە ئاوا یاساکانمان لەژێر پێ دانابا تائێستا بەربەستی ھەمیشەیی‌یان کردبووین، ھەر بە نموونە کە ئێوەیان بۆ یەکەم کەڕەت و بێ ھیچ ئاگادارییەکی پێشەکی لەبەر وتووێژێکی چەند ڕستەیی بەربەست کران. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]