ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Serchia

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا ڕێکەوتی دەستپێکردنی داواکاری: ١ی تەمموزی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ١٦ی تەمموزی ٢٠١٦


ناساندن

من زیادتر لە چوار ساڵە بەشدارم لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، بەم ھەژمارە (Serchia). بەشدارییەکانم زیادتر دروستکردنی وتار بوون، لەگەڵ پێداچوونەوەی وتاری بەکارھێنەرانی تر. ھاوکاری بەکارھێنەرانی تریش بووم لەڕێی پێدانی ڕێنمایی، بەتایبەت بە تازەکاران. دەمەوێت لەڕێی ئەم ئەرکەوە زیادتر ویکیپیدیای کوردی پێشبخەم، لە ئایندە ھەوڵی زیادترم بۆ ناساندنی ویکیپیدیایە بە خوێنەرانی کورد، لەبەرەوەی بە ڕێگەیەکی ھەرە گرنگی دەبینم لە چالاکتربوون و بەرەوپێشتربردنی ئەم ویکییە.

پرسیار لە کاندیدا

ئەوە بڵێم کە سەرچیا ھەمیشە ئازانە و چالاکانە بەشدار بووە لە ویکیی سۆرانیدا. بەڵام حەز دەکەم ئەوەی لێ بپرسم کە ئەگەر ببێت بە بەڕێوەبەر چ فەرقێکی دەبێت لەگەڵ ئێستەدا؟ مەبەستم ئەوەیە ھەوڵی زیادترم بۆ ناساندنی ویکیپیدیایە بە خوێنەرانی کورد، لەبەرەوەی بە ڕێگەیەکی ھەرە گرنگی دەبینم لە چالاکتربوون و بەرەوپێشتربردنی ئەم ویکییە یانی چی و چۆن دەکرێت؟ وەک دەزانن لە ئیستەدا پێنج بەڕێوەبەرمان ھەیە لە ویکیی سۆرانیدا. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە تاکە مەبەستم نییە، ئاشناکردنی خەڵکیش ئەوەندە ناکەوێتە سەر ئەوەی بەڕێوەبەر بیت یان نا، بەڵام دەکرێ یارمەتیدەر بێت. من لەم ماوەیەی دواییدا زۆرتر کاری پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی وتار و دەستکارییە تازەکانم کردووە، کردنی ئەم کارانەش باشتر دەبینم گەر کەسەکە بەڕێوەبەر بێت، چەند کارێکی وەکوو سڕینەوە و ڕاگرتنی بەشدارییە خراپەکان ئاسانتر دەکات. ویکیپیدیای کوردی و ھەر ویکییەکی تریش چەند بەڕێوەبەری ھەبن بە کێشەی نابینم، ڕاستییەکەی زۆربوونی شتێکی باشیشە، بەو مەرجەی چالاکبن. سەرچیا‏١٨:٤٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە ئێرەش شوێنە ئەوە نەىیت، بەڵام پێموایە دانانی وێبسایتێکی ڕێک و جوان (بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو کەسانەش ڕابکێشێت کە شارەزایی تەکنیکی زۆریان نییە) بۆ زۆرتر ئاشناکردنی خەڵکی بە ویکیپێدیا کارێکی باش بێت، دەکرێ چەند ڕێنمایی و ڤیدیۆیەکی تێدا بڵاوبکەینەوە و هەر لەوێشەوە دەتوانین ماوە ماوە هەڵمەتێکی دەستکاری کردنی ویکیپێدیا ڕابگەیەنین محمد (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵتم کاک موحەممەد، بەتایبەت سەبارەت بە فێرکاری، فێرکاریی ڤیدیۆیی دەورێکی باشی ھەیە لە ڕاھێنانی کەسانی نائاشنا بە ویکی، بۆ ئەمە پێویستە کارێک بکەین، بۆ ھەر بەشێکی ویکیپیدیا ڤیدیۆی جیا ئامادەبکرێت، کە ھەم کوالێتی و ھەم دەنگەکەی لە ئاستێکی بەرز دابێت. لێرە و لە یووتیووبیش دابنرێن. ڕەنگە پێویست بە ماڵپەڕ نەکا، دەتوانین ئەم شتانە لە پەڕەی دەستپێکی ویکی یان پەڕەیەکی تایبەت دابنێین. بۆ ھەڵمەتی دەستکاریش دەتوانین لێرە یان لە گرووپی فەیسبووک وتووێژیان لەسەر بکەین. سەرچیا‏٢٠:٣٤، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە کاک سەرچیا دەکرێ لێرە بێت، بەو شێوەیە چالاکییەکانیش لە ناو ویکیپێدیا دەبێت و ویکیپیدیا چالاکتر دەبێت، کە ئەمەش شتێکی باشە. بەڵام، دەبێ ڕەچاوی ئەوەش بکەین کە زۆربەی خەڵک لە فەیسبووک و گووگڵ زیاتر هیچ وێبسایتێکی دیکەی بەکار نەهێناوە، ئینجا تۆ بێی داوای لێبکەی ویکیپێدیا دەستکاریبکات. هەڵبەت ویکیپیدیا زۆر تایبەتمەندی گرنگی بۆ زیادکراوە وەک دەستکاری دیدەنی و دەستکاری ناوەڕۆک و گاپ فایندەر و هتد. بەڵام هێشتا زۆری ماوە کە بەکارهێنەرێکی ئاسایی بتوانێت بە ئاسوودەیی دەستکاری بکات. ئەدی وێبسایت سوودی چییە؟ وێبسایت هەموو سەرچاوەکان کۆدەکاتەوە و دەخاتە بەردەستی تازەکاران: چەنێڵی یوتیووب، گرووپی فەیسبووک، پەیجی فەیسبووک، هەواڵەکانی دەربارەی گرووپەکە و هەڵمەتەکان و هتد. بۆ نموونە کە کەسێک دەیەوێ دەستپێبکات تۆ تەنها پێی دەڵێی بڕۆ فڵان وێبسایت. بەم شێوەیە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکەش ئاسانتر دەبێت. هەڵبەت ئەگەر هەر کارێک بکرێت (بچووک یان گەورە) پڕ بایەخە. بۆیە ئەگەر بڕیار لەسەر هەرچی درا ئەوا منیش لە خزمەتدام. محمد (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ خەمخۆریتان کاک موحەممەد، ھەموو ئەوانەی باسی دەکەی کاری پێویستن. بەھەرحاڵ دەکرێ لە شوێنێکی تر گفتوگۆی تەواو سەبارەت بە ھەیەک لەم شتانە بکەین. سەرچیا‏١١:١١، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان (@Calak:، @ئاسۆ:، @Pirehelokan:، @Kushared:، @Min.neel:، @هیوا:، @Shusha:، @Ismail.Sharifi:، @Rauf t jabar:، @Diyako kazm:، @Diyar se:، @KovanBarzinji: ، @Rebin galaly:، @Imkurd:، @Rannda:، @Mahmod Haidar:، @Muhammed taha:، @Bradostii:، @Twana.ismail:، @Karwandoorandish:، @Paraw:، @Zhyar Afc:، @Aza:، @Houshang tabrizi:، @Aminijian:، @Ara Qadir:، ...) ڕای خۆتان بێژن. سەرچیا‏١٢:٢٦، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم لاپەڕەیە بخوێنەرەوە، بە تایبەت ئەو بەستەرانەی لە سەر مافەکانی بەڕێوەبەرن، وەکوو پاراستن و بەربەستن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٣، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕێک ئاشنام بەم شتانە. دەزانم ئەوەندە جیاوازی نییە، بەڵام بوونیشی بە ناپێویست نابینم. سەرچیا‏٢٠:٣٤، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیوادارم وەکوو ھەمیشە چالاک بیت. چ وەک بەکارھێنەر و چ وەک بەڕێوەبەر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 بەڵێ پشتیوانی

لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٠١، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ ئیبراهیم (لێدوان) ‏٠٠:١٦، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ محمد (لێدوان) ‏١٣:١٠، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٧:٥١، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ «محمد طە لێدوان ‏١٤:٢١، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ----پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ----مادیوتووێژ ‏١١:٢٣، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ shushe (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ Mahmod Haidar (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏٠٠:١٢، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ----کاروان دوورئه‌ندیش (لێدوان) ‏٠٣:٥٤، ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 نەخێر دژایەتی

بێلایەن

Result

 کرا (بڕوانە ئێرە)