ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Épine

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

 کرا سوپاس! ئێپین وتووێژ ‏١٨:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری: ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی داواکاری: ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧

ناساندن

سڵاو. من ناوم ژیارە و لە ژێر ناوی Épineدا بەشداری لە گشت پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا دەکەم، و لە پێشووشدا ناوی Lost Whispersـم بەکاردەھێنا. یەکەم دەستکارییەکانم لە ساڵی ٢٠١٥ـەدا بووە و لەو کاتەوە وردە وردە چالاک بووم لە ویکیپیدیا و بووە بە بەشێکی ژیانم. من تاکو ئێستا سەروو ١٠,٠٠٠ دەستکاریم ھەیە و سەروو ٣٠٠ وتاری ویکیپیدیای کوردییم دروستکردووە، لەو وتارانە ٦ـیان ھەڵبژێردراون (ئێڤەنێسنس، ئەیمی لی، لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن، ڤیگنیزم، دەرگا کراوەکە، ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت، و ھاوڕەگەزخوازیـیش پاڵێوراوە ببێت بە ھەڵبژێردراو بۆ مانگی داھاتوو) و دانەیەکیان وتارێکی باشە (ھیچخوازی) و یارمەتی وتارێکی ترم داوە تاکو بگاتە ئاستی وتاری باش (ئێمیلی دیکینسۆن) و بە خۆشحاڵییەوە لەم کارانەم بەردەوامم. من یارمەتی دامەزرانی پرۆژەی ویکیلۆڤ و وتاری باشم داوە لە ویکی خۆمان کە لە ویکییەکانی تریش بایەخیان پێ دەدرێت، ھەروەھا پرۆژەی وتاری ھەڵبژێردراوم نوێ کردۆتەوە. دەستکارییەکانم بە گشتی لە مەودای مۆسیقادان، وەک لە پەڕەکەم باسم کردووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ماوەیەکە ھەوڵی درێژکردنەوەی دەستکارییەکانم دەدەم بۆ سەر بابەتە گشتییەکانی تر، وەک بابەتە کۆمەڵایەتییەکان. ئامانجی سەرەکی من دروستکردنی گشت وتارە ھونەرییەکانە کە لە ویکیپیدیاکانی تر ھەن، و بابەتە بەناوبانگەکان کە لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا بە ھەڵە بڵاوبوونەتەوە لە ڕێی وتارەکانی ویکیپیدیاوە ڕوونیان بکەمەوە گرێکانیان بکەمەوە. و لە ڕووی ھونەریی گشتییەوە خزمەت بە ویکیپیدیای خۆمان و کورد و کوردستان بکەم. لە پاڵ ئەمانەدا، بەردەوام ھەوڵ ئەدەم ویکیپیدیا لە خراپکاری بپارێزم و بە بێلایەنیی بی ھێڵمەوە بە بەشداریکردن لە وتووێژەکان و تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگە و ڕوونکردنەوەی کێشەکان. من یەکێک بووم لە چالاکترین ئەندامەکان و بەردەوام تیشکم خستۆتە سەر کێشە تەکنیکییەکانی ویکیپیدیا، ھەرچەنە خۆشم نەمتووانیوە زۆرینەیان چاک بکەم، بەڵام بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکانم خستوونەتە ڕوو، و کاتێک لە ویکیپیدیای خۆمان کەیسەکان پشتگوێ خراون ھەرگیز فەرامۆشم نەکردوون و ھانام بردووە بۆ بەکارھێنەرەکانی ویکییەکانی تر تا یارمەتی بدەن لە چارەسەرکردنی کێشەکان. و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە داڕێژە و مۆدیوولەکانم دروست کردوون و چاکسازیم تێیان کردووە. لە پاڵ بەشدارییەکانم لە ناوخۆی ویکیپیدیادا، بەشدارییەکی زۆرم کردووە لە WikiTranslate بۆ وەرگێڕانی نامەکان و دەقەکانی تر، و ھەروەھا لە فابریکەیتر کەیسی پەیوەندیدار بە ویکییەکەی ئێمە کە فەرامۆش کراوبوون دووبارە کردوومنەتەوە و بە یارمەتی ھاوڕێیانی تر گەیاندوومنەتە ئەنجام، و لە ویکیمیدیا کامنز داڕێژەی سەبارەت بە ویکیپیدیای خۆمانم دروست کردووە و بەشداریم ھەبووە. من خۆم بە بەکارھێنەرێکی دڵسۆزی ویکیپیدیا دادەنێم چوونکە: ھەمیشە بەدوای بیرۆکەی تردا دەگەڕێم بۆ پێشتخستن و چاکسازیکردن تێیدا. ھەرچەندە ھەندێکجاریش سەرکەوتوو نابم لە ھەوڵەکانمدا، بەڵام بەمە ناڕووخێم و بەردەوام دەبم. لەوەتەی زیاتر لە ویکیپیدیا قووڵ بوومەتەوە، من ھەمیشە باوەڕم بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ھەبووە لەسەر یەکدەنگی. بە بڕوای من دەتوانم خزمەتی ویکیپیدیا بکەم ئەگەر بەڕێوەبەر بم، و لەوەتەی ویکیپیدیام خستۆتە پێش ھەموو شتەکانی ژیانم، چالاک تر دەبم لە پاراستنی و بەرەوپێشبردنی. ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارەکان

  • کاک ژیار لەم ماوەیەی ھاتوونەتە نێو ویکیپیدیا جێپەنجەتان دیاربووە و گەلێک بەشداریی بەنرختان ھەبووە، من ئەوە بە کارێکی بەرز ھەڵدەسەنگێنم و دەستخۆشیتان لێ دەکەم. پێش ئەوەی دەنگ بدەم، بە باشی دەزانم کە بڕێک وتووێژ بکەین و چەند پرسیارێکتان ئاراستە بکەم.
  1. پێش ھەموو شتێک دەمەوێت بزانم چ شتێک وای کرد داواکاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابنێن و پێتان وایە بە بوونە بەڕێوەبەر دەتوانن چی دیکە بکەن؟
  2. گەر ھاتوو بوونە بەڕێوەبەر بە دیاریکراوی پڕۆژەکانت چ دەبن؟
  3. ئایا دوای بوونە بەڕێوەبەر ھەوڵ دەدەن وەک ئێستا یان زۆرتر چالاک بن؟ لەبەرەوە ئەوە دەپرسم، بڕێک لە بەرکاھێنەران دوای بوونە بەڕێوەبەر لەباتی چالاکتربوون، بەپێچەوانەوە زۆر کەمتر لە جاران بەشداری دەکەن.

وەڵامی ئەمانە بدەنەوە و گەر پرسیاری ترم ھەبوو، بۆتانی دەنووسم. سەرچیا‏٢٠:٢١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆشبێت بۆ پرسیارەکانت کاک @Serchia: وەڵامەکانی پرسیاری ژمارە یەک و دوو لە یەک خاڵدا دەدەمەوە:
  1. من وەک یەکێک لە چالاکترین ئەندامەکانی ویکیپیدیا بە شیاوم زانی کە ببمە بەڕێوەبەر چوونکە زۆر کات کارەکان وا باشتر بەڕێوەدەچن کە ئەو دەسەڵاتەت ھەبێت. ماوەیەکی زۆرە کە بەڕێوەبەران بە گشتی ناچالاکن و لەگەڵ ڕێزیشم و بە بێ ھیچ کامێنتێک لەسەر ھیلاکییەکانی بەڕێوەبەرانی تر، کەمینەی ئەو ٦ بەڕێوەبەرەی کە ئێستا ھەمانن بە ئەرکی بەڕێوەبەران ھەڵدەستن. من وەک ئەندامێکی چالاک زۆر جار پێویستە بە کارێک ھەستم (با دروستکردنی پەڕەکانی میدیاویکی بە نموونە بھێنینەوە)، بۆ ھەر جارەش پێویستە بۆ ماوەیەکی وەڕسکەر چاوەڕێ بکەمەوە تاکو دووبارە بەڕێوەبەرانی تر وەڕس نەکەمەوە چوونکە پێشتر ھانام بۆ بردوون. ئەگەر سەیری پەڕەی ئەندامە چالاکەکانی ئێستامان بکەیت منیان تێدا دەبینیت کە داوای فڵان شتم کردووە و زۆرجاریش داواکارییەکان پشتگوێ خراون، دیارە بەھۆی سەرقاڵییەوە. ئەگەر من مافی بەڕێوەبەرایەتیم ھەبێت دەتوانم ھەوڵەکانم درێژبکەمەوە بۆ مەودایەکی فراوانتر، بۆ نموونە ئاگادارکردنەوەی ئەو بەکارھێنانەی خەریکی ساک پاپێتن، بەربەستکردنی، دەستکاریکردن و چاکسازیکردن لە ھەندێک لە پەڕەکانی کە پارێزراون، پاراستنی پەڕەکان دوای وتووێژ، و ھتد... پرۆژەکانی من:
    1. دروستکردنی ھەموو پەڕە فێرکارییەکان، زانیارییەکان، داڕێژە و مۆدیوولە پێویستەکان لە ویکیپیدیاکەی خۆمان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان
    2. دامەزراندنی پەڕەیەکی پێشبڕکێیی بۆ ھاندانی بەکارھێنەران لە نووسینەوەی وتاری ھەڵبژێردراو و باش، بە تایبەتی ھەڵبژێردراو، تا لە پەڕەی دەستپێکدا دەر بکەوێت. ئەگەر ئێمە بتوانین ھەر مانگێک وتارێکی ھەڵبژێردراو بنووسینەوە، بە چەند ساڵێک دەتوانین ژمارەی وتارە سوودبەخشەکان زۆر زیاتر بکەین
    3. دامەزرانی پرۆژەی دەروازەی ھەڵبژێردراو
    4. دامەزرانی پرۆژەی پێڕستی ھەڵبژێدراو
    5. پێشکەشکردنی داواکاری لە فابریکەیتر بۆ زیادکردنی ئامراز و شتی تری بەسوود بۆ ویکیپیدیاکەمان، کە کارەکان خێراتر جێبەجێ دەکرێن گەر بەڕێوەبەر بیت... و چەندین شتی تر ھەیە.
    6. کاتێک یارمەتی وەرگێڕانی نامەکانی ویکیمیدیام دەدا لە Translate تێبینیم کرد کە ھەندێک لە ئامرازەکانی بەڕێوەبەران وەرنەگێڕدراون و دوای بوونم بە بەڕێوەبەر زیاتر دەتوانم یارمەتی بدەم لەم وەرگێڕانانە
  1. بەڵێ. من زۆرترین دەستکارییم ھەیە لەو بەشداربووانەشی کە ٤-٥ بۆ ساڵ بەشداری دەکەن، خۆ من ئەو ماوەیەش نییە لێرە بەشداری دەکەم. ھەرچەندە من خۆم لەسەر یەک وتار فێرکرد، کە ئێڤەنێسنس بوو، کە سەروو ٧٠٠ دەستکاری تێی ھەیە. لای من گرنگی ژمارە نییە و بەڵکو کوالیتییە. وەک ئەیمی لی دەڵێت: «Quality, not quantity» منیش بڕوام بەوە ھەیە، بۆیە بەوە خۆم بە گەورەتر و باشتر لە ئەندامەکانی تر نازانم. یەک دەستکاری بە بایەخ ١٠٠ـی بێبایەخ دەھێنێت، و منیش لەگەڵ چالاکییەکەم ھەوڵ ئەیەم ڕەچاوی ئەوە بکەم. لەگەڵ چالاکییەکانی من لە ویکیپیدیا من لە خۆم ڕادەبینم کە بەڕێوەبەر بم، چوونکە ویکیپیدیا بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی من و دڵنیاشم لەوەی کە بەڕێوەبەرێکی دڵسۆز دەبم. سوپاس و بەخێرھاتنی ھەر پرسیارێکی تر دەکەم. ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کە وا بەجۆش و وزەوە وەڵامەکانت پێ دام، ھەر ئەمە وام لێدەکات لە کاتێکی وا پشتگیرتان بم. خۆزگە دەیان گەنجی وەک تۆمان ھەبا، کە ھەریەکەی لە بوارێک خزمەتی بە ویکیپیدیای کوردی کردبا. سەرچیا‏٢١:٠٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

 بەڵێ پشتیوانی

بێلایەن

 نەخێر دژایەتی

تێبینییەکان

@Kushared:، @Calak:، @Serchia:، @Pirehelokan:، @Min.neel:، @صلصة صويا:، @Shushe.yu:، @Muhammed taha:، @Ibrahim aziz: و بەکەارھێنەرانی تر: بەخێرھاتنی ھەموو تێبینی و بۆچوونەکان دەکەم ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]