بۆ ناوەڕۆک بازبدە

واکین فینیکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
واکین فینیکس

واکین لە ٦٨ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
واکین ڕافایەڵ بۆتەم

(١٩٧٤-١٠-٢٨) ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
سان خوان، پوێرتۆ ڕیکۆ
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترلیف فینیکس
پیشەئەکتەر، بەرھەم ھێنەر
چالاکبوون١٩٨٢–ئێستا
یارڕونی مارا (٢٠١٦–ئێستا، مارەی کردووە)
باوان
  • جۆن لی بۆتەم (باوک)
  • ئارلین فینیکس (دایک)
خزمەکانڕیڤەر فینیکس (برا)
ڕەین فینیکس (خوشک)
ڵایبێرتی فینیکس (خوشک)
سەمەر فینیکس (خوشک)


واکین ڕافایەڵ فینیکس[ئ] (/hwɑːˈkn/؛ né بۆتەم؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤) ئەکتەر، ژینگەپارێز، چالاکوانی مافی ئاژەڵان، وە بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. ئەو زۆر خەڵاتی وەرگرتووە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، وەک خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی گرامی، وە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

لە منداڵیدا، واکین دەستی کرد بە ڕۆڵ گێڕان لە تەلەڤزیۆندا لەگەڵ براکەی ڕیڤەر وە خوشکەکەی سەمەر. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمدا لە SpaceCamp (١٩٨٦) دا بوو. لەو ماوەیەدا، بە لیف فینیکس ناسرابوو، ناوێک کە خۆی دابووی بە خۆی. دواتر گەڕایەوە بۆ ناوە ڕاستییەکەی وە دەنگۆی پۆسەتیڤی لێکەوتەوە بۆ ڕۆڵی یاریدەدەری لە فیلمی کۆمیدی-درامی To Die For (١٩٩٥) وە فیلمی مێژووی Quills (٢٠٠٠). سەرنجی زیاتری خرایە سەر بۆ ڕۆڵی کۆمۆدەس لە فیلمی مێژووی درامی Gladiator (٢٠٠٠)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئەکادیمی بۆ باشترین ڕۆڵی یاریدەدەر. ئەو دوابەدوا پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر بۆ ڕۆڵی وەک موزیکژەن جۆنی کاش لە Walk the Line (٢٠٠٥)، جەنگاوەرێکی کۆنی سەرخۆش لە The Master (٢٠١٢)، وە کارەکتەری سەرەکی لە فیلمی Joker (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە خەڵاتەکەی بردەوە. فیلمەکانی تری بریتین لە فیلمە ترسناکەکانی Signs (٢٠٠٢)، وە The Village (٢٠٠٤)، فیلمی مێژووی درامی Hotel Rwanda (٢٠٠٤)، فیلمی ڕۆمانسی درامی Her (٢٠١٣)، فیلمی سووکایەتی تاوانی Inherent Vice (٢٠١٤)، وە فیلمی دەروونی ھەستبزوێن You Were Never Really Here (٢٠١٧)، کە بەھۆیەوە خەڵاتی فیستیڤاڵی کانسی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر.

واکین پڕۆژەی موزیک ڤیدیۆیشی کردووە، ھەروەھا بەرھەم ھێنانی فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی. بۆ ڕیکۆردکردنی ساوندتراکی Walk the Line، خەڵاتێکی گرامی بردەوە بۆ باشترین کۆکراوەی ساوندتراک لە ھونەرێکی بینراو. ئەو چالاکوانێکی کۆمەڵایەتییە وە یارمەتی زۆربەی کۆمەڵگە خێرخوازی و مافی مرۆڤی داوە. ئەو لە لیستی دەرھێنەرەکان دایە لە The Lunchbox Fund، کۆمەڵەیەکی نەکەدکار کە خواردنی ڕۆژانە دابین ئەکات بۆ قوتابییەکانی قوتابخانەکانی شاری سۆوێتۆی باشووری ئەفریقا. ئەو ناسراوە بۆ لایەنگری لە مافی ئاژەڵان؛ ئەو ڕووەکی بووە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە وە زۆرجار کامپەین لەگەڵ PETA و In Defense of Animals ئەکات.[٣][٤]

تێبینییەکان

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «PREMIERE April 1988». Aleka.org. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Joaquin Phoenix». Hello!. لە April 4, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 17, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Joaquin Phoenix's Charity Work». Look to the Stars. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2012-06-14 suggested (یارمەتی)
  4. ^ «Fake leather please!». Daily News and Analysis. November 14, 2006. لە February 14, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 1, 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە