ڕۆبێرتۆ بێنیگنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون1952
شاری مانچانۆ لە ئیتاڵی
نیشتەجێیئیتاڵی
نەتەوەئیتاڵی
پیشەئەکتەر، دەرهێنەر
چالاکبوون1972 بە دواوە
خەڵاتەکانئاکادمی ئاوارد


ڕۆبێرتۆ ڕێمیگۆ بێنیگنی، ئەکتەر و دەرھێنەری سینەما، شانۆ و تی‌ڤی و نووسەر و کۆمێدیەن بەرندەی خەڵاتی ئاکادمی ئاورد، لەدایک بووی ١٩٥٢ی زایینی ئیتاڵیە‌.


ساڵانی پێشوو[دەستکاری]

بێنیگنی لەدایک بووی شاری مانچانۆی ئیتاڵیە. دایکی پشکێنەری پارچەفرۆشی و باوکی خشت‌بڕ و کشتیار بوو. یەکەمین ئەزموونی وەک ئەکتەری شانۆ لە ساڵی ١٩٧٢دا ڕووی دا. دوای ئەوە کۆچی کرد بۆ شاری فلۆڕەنس و لەوێ لە چەن نمایشتی دی دەور ئەبینێ. لە ساڵی ١٩٧٥دا بێنیگنی یەکەمین ئازموونی خۆی بە بەڕێوە بردنی شانۆیەک بە ناوی Cioni Mario di Gaspare fu Giulia لە نووسینی جۆزێپە بێرتۆلووچی، بینی.

لە ساڵانی ٧٠دا لە ئیتاڵی بە کایە لە زنجیرەیەک لە تلویزیۆنی ئیتاڵی RAI٢ بە ناوی Onda Libera ناوبانگی بۆخۆی درووست‌کرد. لە ساڵی ١٩٧٧دا یەکەمین فیلمی بە ناوی Berlinguer ti voglio bene کایە کرد ھەر دیسان لە جۆزێپە بێرتۆلووچی.

دواتر لە درێژەی خۆپیشاندانیکی سیاسی‌ حیزبی کۆمۆنیستی ئیتاڵی،بە شێوازێکی جیددی وەک پشتیوان، دەستی لە دەست ڕابەری نەتەوەیی ئێنریکۆ بێرلینگێر(Enrico Berlinguer) بوو. ئەو ڕووداوە نەختێک دوور لە باوەڕ بوو لەبەر ئەوەی کە تا ئەو کاتە کەسایەتیە سیاسیەکانی ئیتاڵی خۆیان بە وشک و سارد پیشان‌دابوو. ئەوە وەک خاڵی‌شکانن وا بوو و دوای ئەوە کەسایەتیە سیاسیەکان ڕەوشتیان گۆڕی و کەمتر بایەخیان دا بە شێوازە وشکەکەی ڕابردوو. لە ساڵانی ٨٠دا ڕەخنەیان ڵێ گرت بۆ بە ناو بردنی پاپ جان پۆلی دووھەم بە ناوێکی سووک لە پرۆگرامێکی تی‌ڤی‌دا.

ساڵانی ١٩٨٠[دەستکاری]

بێنیگنی لە ساڵی ١٩٨٣ یەکەم فیلمی خۆی درووست کرد بەناوی ئازارم دەدەی(Tu mi turbi | You upset me) لەو سەردەمەدا بوو کە دەگەڵ ئەکتەرێکی ژن بە ناوی نیکۆلێتا براشی(Nicoletta Braschi) یەکیان ناسی؛ ئەو ژنە دواتر بووە ھاوسەری و ھەروەھا دەوری سەرەکی فیلمەکان لە دەرھێنانی بێنیگنی بە دەستی ئەو بوو.

لە ١٩٨٤دا لە فیلمی (Non ci resta che piangere | Nothing left to do but cry) دەوری بینی دەگەڵ ئەکتەری کۆمێدیەنی ناسراو لە ناو جەماور، مازیمۆ ترۆزی (Massimo Troisi). لە چیرۆکی ئەو فیلمەدا پاڵەوانەکان‌ لە ناکاو دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی پازدەی زایینی ، ساڵانی ١٤٩٢. دەست ئەکەن بە گەڕان لە دووی کۆلۆمبۆس(Columbus) لە بەر ئەوی بەرگری بکەن لە دۆزینەوی قاررەی ئەمەریکا(لەبەر ھۆیێکی تایبەتی خۆیان)، بەڵام سەرکەوتوو نابن.

بێنیگنی لە ئەمریکادا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٦ەوە بێنیگنی دەستی کرد بە کایە کردن لە فیلمەکانی دەرھێنەرێکی ئەمریکی بە ناوی جیم جارمووش (Jim Jarmusch). لە ساڵی ٨٦دا لە فیلمی پەسەند نەکراوی یاسا (Down By Law|Daunbailò) دەوری بابی بینی کە کابرایەکی بێگۆناە بوو کە لە وڵاتی غۆربەت بە کۆشتنی بنیامێک تاوانبار ئەبێ، بەڵام بە ھۆی ھەستی گەش‌بینی و ھیواداریەکەیەوە ڕزگاری دەبێ لەو گرفتە و دواتر تووشی خۆشەویستی دەکات. لە شەو لەسەر زەوی‌دا (Night on Earth) لە ساڵی ١٩٩١دا دەوری شۆفیڕێکی تاکسی لە شاری ڕۆمای بینی کە لە‌بەر مسافیرەکەی کە پیاوێکی ئایینی دەبێ و لای ئەو ددان دەنێ بە ھەڵە سێکسیەکانی و تووشی جڵتەی دڵ ئەبێ. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە یەکەمین ئازموونی ئەو دەرھێنەرە بۆ درووست کردنی فیلمی کۆرت ، لە فیلمی قاوە و سیگار (Coffee and Cigarettes) کایە دەکات.

لە ١٩٩٣دا لە فیلمی کوڕی پڵینگی پەمەیی (Son of the Pink Panther) کایەی کرد. ھەڵبەت لە ئەمریکادا زۆر پێشوازی نەکرا لەو فیلمە، بەڵام لە ئیتاڵی، وڵاتی بێنیگنی فرۆشتنی چاکی بوو.

چیرۆکی ژیان جوانە[دەستکاری]

لەوانەیە بێنیگنی لە دەرەوەی وڵاتەکەی، ئیتاڵی، بە درووست‌کردنی کۆمێدی-تراژێدیای ژیان جوانە (Life Is Beautiful | La vita è bella) لە ساڵی ١٩٩٧دا ناسراو بێت. فیلمەکە دەبارەی پیاوێکی ئیتاڵی جووە کە تێ‌ئەکۆشێ چاودێری کوڕە بچکۆلەکەی ببێت لە ماوەی بەندکرانیان لە بەندیخانە‌یەکی نازیەکان ، بە وتنی ئەوە کە ھۆلۆکاست یاریێکی زۆر بە زیرەکی ئامادەکراوە،‌ کە بۆ بردنەوەی یاریەکە دەبێ بە وردی بە پێی یاساکان ھەڵسوکەوت بکات. باوکی بێنیگنی لە ڕاستیدا بۆ ماوەی ٢ ساڵ بۆ یەکێک لەو بەندیخانانە بڕاوە و دەتوانین بڵەین فیلمی ژیان خۆشە‌ بەشێکی لەسەر ئەزموونەکانی باوکی درووست‌کراوە. لە ١٩٩٨دا ئەو فیلمە لە ٧بەشی جیاوازدا پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد و بێنیگنی بۆخۆی بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر. ھەروەھا فیلمەکە بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی.

ئەگەرچی لە کاتی بەرھەم‌ھێنانی فیلمەکە گرووپێکی جوو تایبەت تەرخان کرابوون کە لە فیلمەکەدا شتێکی ناشیرین سەبارەت بو جووەکانی تێدا نەبێ کە ببێتە ھۆی ناخۆشی، بەڵام فیلمەکە لە لایەن ژمارەیەکی کەم ڕەخنەگران تاوانبار کرا کە ھۆلۆکاستی بێ ڕەنج و ئازار نیشان داوە و ‌ھێندێ تر پێیان وابوو "پێکەنین بە ھەموو شت" دەبارەی ھۆلۆکاست زۆر گۆنجاو نیە.

بێنیگنی بە کەسایەتیەکی زۆر شۆخ و جەفەنگ ناسراوە لە دونیادا و ھەر واشە. کاتی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی بە سەر کۆرسیەکاندا تێپەڕی ؛ کاتێ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری وەر دەگرت لە نێو قسەکانیا وتی : " پێم‌وایە ھەڵەیەک ڕووی داوە، من تێکۆشام تا ئەتوانم بە ئینگلیزی قسە بکەم " !

لە ساڵی ٢٠٠٢دا فیلمی پینۆکیۆ (Pinocchio) وەک دەرھێنەر ئامادە کرد. یەکێک بوو لە پڕخەرج‌ترین فیلمەکان لە سینەمای ئیتاڵی‌دا، بەڵام لە ئەمریکادا زۆر سەرکەوتوو نەبوو.

دوایین فیلمی بێنیگنی (تا ئێستا) فیلمی پڵینگ و بەفر (The Tiger and the Snow|La tigre e la neve) بووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا درووست‌کرا. چیرۆکی خۆشەویستیەک لە درێژەی شەڕی عێراق‌دا.

لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٥، لە پڕبینەرترین پرۆگرامێکی ھەواڵدەری تی‌ڤی ناودەوڵەتی ئیتاڵی‌دا ، نمایشتێکی ڕووتی دا؛ کراسەکەی داکەند و ھاویشتیە سەر شان پێشکەش‌کەری پرۆگرامەکە. پێش ئەوە کاتی دەستپێکردنی پرۆگرامە‌کە لە پشت سەری پێشکەشکەرەکە وەستا بوو و بە دەنگ بەرز دەیوت : "بێرلۆسکۆنی دەستی لە کار کێشاوەتەوە". بێنیگنی ڕەخنەگرێکی توند وتیژە سەبارەت بە زل‌ھیز و دەوڵەمەندی گەورە و خاوەن دەستگا میدیاکانی ئیتاڵی و ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئێستا، سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی (Silvio Berlusconi). ڕۆژی پێش ئەوە بێنیگنی سەردەستەیی گوڕەپانێکی لە خەڵک کرد زیاتر لە ھەزاران کەس لە ڕێپێوانێک لە شاری ڕۆما دژ بە بڕیارەکەی پارلیمەنتاران بۆ پچرانی بوودجە‌ی کارە ھونەریەکان.

لە ٢٠٠٧دا لە لایەن زانکۆی زانستەکانی کاتۆلیکی بلژیکە‌وە (Belgium)‌ پلەی دووکتەری شانازی پێ خەڵات درا. ھەروا لە لایەن زانکۆی ماڵت (Malta) ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

بێنیگنی بەدەیان جار ھان دراوە بۆ بردنی نمایشتەکەی لە دانتە‌ (Dante) بۆ بڕادوەی نیۆیۆرک بەڵام تا ئێستا ئەو پێشنیارانەی ڕەت‌کردووتەوە.

ھەموو شت سەبارەت بە دانتە[دەستکاری]

بێنیگنی وەک کەسێک کە لە وتنی شێعری دەست‌بە‌جێ توانای ھەیە ناسراوە (شێوازێکی شێعر وتن و بھێ ئامادە کردن و بێ تێفرین ئەوی دێتە زەین بیھێنێتە سەر زاری، ئەو شێوازە لە ناوچەی تووسکانی ئیتاڵی لایەن‌گری زۆری ھەیە). ھەر وە‌ھا بۆ لەبەر خوێندنەوەی کۆمێدی خوایی (Divina Commedia) لە نووسینی دانتە (Dante) و ھەروەھا شی‌کردنەوەی بە فراوانی ڕێزی لێ گیراوە. بە وتارەکانی سەبارەت بە کۆمێدی خوایی لای ٤٥ لە ١٠٠ی بنەماڵە ئیتاڵیەکان بە باشی ناسراوە.

لە درێژەی ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ بێنیگنی بە دەیان سەفەری بوو بۆ جێگا جێگای ئیتاڵی و پێش کەش کردنی شەو و نمایشتێ با ناوی ھەموو شت سەبارەت بە دانتە‌ (Everything About Dante| TuttoDante) ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو بۆی. ئەو پرۆگرامە نمایشتێکی تاکە کەسی بوو کە تێیدا بۆ بێنیگنی بۆ ماوەی ١تا ١.٥ کاتژمێر سەبارەت بە کۆمێدی خودایی دانتە ئەلیگیری قسە‌ی دەکرد. پرۆگرامە‌کە بە باس کردنی ڕووداوەکانی ڕۆژ دەستی پێ‌دەکرد دەگەڵ ڕەخنە لە دەسەڵات‌داران و دوای ئەوە سەفەرە شێعرکراوەیەک‌ لە کۆمێدی خودایی.

ھەموو شت سەبارەت بە دانتە‌ ئێستا پلانی دانراوە بۆ بردن بۆ دونیا ، گەڕان لە ئەمریکا ، ئەوڕووپا و ئەمریکای باشور.



پێرستی فیلمەکان وەک دەرھێنەر[دەستکاری]

ساڵ فیلم خاڵەکان
١٩٨٣ You Upset Me (Tu mi turbi) also starred
١٩٨٤ Nothing Left To Do But Cry (Non ci resta che piangere) also starred
١٩٨٨ The Little Devil (Il piccolo diavolo) also starred
١٩٩١ Johnny Stecchino also starred
١٩٩٤ The Monster (Il mostro) also starred
١٩٩٧ Life Is Beautiful (La vita è bella) also starred
٢٠٠٢ Pinocchio also starred
٢٠٠٥ The Tiger and the Snow (La tigre e la neve) also starred

پێرستی فیلمەکان وەک ئەکتەر[دەستکاری]

ساڵ فیلم دەور خاڵەکان
١٩٧٦ Onda Libera Mario Cioni TV show
١٩٧٧ Berlinguer Ti Voglio Bene Mario Cioni
١٩٧٩ I giorni cantati
Clair de Femme Barman
Chiedo asilo Roberti
La luna Upholsterer
Letti selvaggi The Principal
١٩٨٠ Il Pap'occhio Benigni
١٩٨١ Il Minestrone Il maestro
Anche i ladri hanno un santo
١٩٨٣ F.F.S.S. cioè che mi hai portato a fare sopra Posillipo se non mi vuoi più bene? Lo sceicco Beige
Effetti personali
Tu mi Turbi Benigno
Tutto Benigni Himself
١٩٨٤ Non ci resta che piangere Saverio
Cinématon Himself
١٩٨٦ Down by law Roberto Nominated - Independent Spirit Award for Best Male Lead
١٩٨٨ The Little Devil Giuditta
١٩٩٠ La voce della luna Ivo Salvini
١٩٩١ Night on Earth Driver (Rome)
Johnny Stecchino Dante، Johnny Stecchino
١٩٩٣ Son of the Pink Panther Gendarme Jacques Gambrelli AKA Jacques Clouseau Jr
١٩٩٤ The Monster Loris
١٩٩٧ Life Is Beautiful Guido Orefice Academy Award for Best Actor
BAFTA Award for Best Actor
Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by a Male Actor in a Leading Role
NBR Award - Special Achievment in Filmmaking
١٩٩٩ Asterix and Obelix vs Caesar Lucius Detritus (Tullius Destructivus/Catastrofus)
٢٠٠٢ Roberto Benigni - Chaos With Method
Pinocchio Pinocchio
٢٠٠٣ Coffee and Cigarettes Roberto segment "Strange to Meet You"
٢٠٠٥ The Tiger and the Snow Attilio de Giovanni

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بێنیگنی لە ویکی ئنگلیزی‌دا