جۆکەر (کەسایەتی نەخشێندراو)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەیەکی کارەکتەری جۆکەر

جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن (بیڵ فینگەر،بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن) کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە هەستیان بــەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر.کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆسەم باتمانە.

جۆکەر لەنێو کۆمیکەکاندا[دەستکاری]

لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێهاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەها چیڕۆکی هەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر هیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێهاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. هەروەها جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و هەروەها دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.

کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی كۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی هارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر.

دەرکەوتنی نێو فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان[دەستکاری]

کارەکتەری جۆکەر بە یەکێک لە گرینگترین کارەکتەرە خەیاڵییە دروست کراوەکانی نێو کۆمینەکان دا دەنرێت. دەرکەوتنەکانی لە ناو فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بەمشێوەیە بووە:

+ لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی باتمان، لەساڵانی ١٩٦٠ەکان لەلایەن ئەکتەر (سیزار ڕۆمێڕۆ)ەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە.

+ لەساڵی ١٩٨٩ ئەکتەری بەناوبانگ جاک نیکڵسۆن ڕۆڵی جۆکەر گێڕاوە.


+ بەناوبانگترین دەرکەوتنی جۆکە ، لەلایەن زۆربەی چاودێران باشترین جۆکەری ، لە فیلمی سوارچاکە ڕەشەکە لەساڵی ٢٠٠٨ بوو، کە ئەکتەر هیت لێجەر بوو، کە دواتر ئەکتەرەكە دەیان خەڵاتی جۆرا و جۆری بۆ ڕۆڵەکەی بردەوە کە تیایاندا خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە هەرسێ خەڵاتی سەرەکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب و بافتا، لەگەڵ سەدان خەڵاتی تر بەهۆی سەرکەوتووی ڕۆڵەکەی.

+ نوێترین دەرکەوتنی جۆکەر لە ساڵی ٢٠١٦ بوو، ئەویش لە فیلمی دەستەی خۆکوژیدا دەبێت کە تیایدا، کارەکتەرەکەی بەشێوازێکی و نوێ شێتانەتر دەردەکەوێ، وە ڕۆڵەکەی لەلایەن ئەکتەر و گۆرانیبێژ جارید لێتۆ ڕۆڵەکە دەگێڕدرا.

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی کوردسینەما