جۆرج کلونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج کلونی

لەدایکبوون٦ی ئایاری ١٩٦١
لێکسنگنتۆن - کێنتەکی)
نیشتەجێیویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەئەکتەر
ھاوسەرئەمەل ئەلامودین

جۆرج کلۆنی (بە ئینگلیزی: George Clooney). لە ڕێکەوتی ٦ ئایاری ساڵی ١٩٦١ لە لێکسنگنتۆن - کێنتەکی لە بنەماڵەیەکی ناودار لە دایک بووە. کوڕی ڕۆژنامەنوس نیک کلونی و خاتونی نمایشکاری پۆشاک نینا کلونی یە و خێزانێکی کاسۆلیکین. بەھۆی پیشەکەی باوکییەوە جۆرج ناچار چەند جارێک لەگەڵ خوشکە گەورەکەیدا (ئادا) بۆ جەند ناوچەیەک دەڕۆن و لەوێ دەمێننەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ بە یەکجاری لە ناوچەی (ئابا) لە کێنتەکی نیشتە جێ دەبن. جۆرج پاش ماوەیەک خولیای یاری پەیسبۆڵ دەبێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت کە خۆی لە بواری فیلم و درامادا دەبینێتەوە. یەکەم دەرکەوتنی جۆرج لە کورتە فیلمێک بوو بە ناوی سێنتێنیاڵ(Centennial) لە ساڵی ١٩٧٨. پاشان وردە وردە ھەنگاوی نا بۆ پێشەوەو لە چەندین کاری تردا بەشداری کردوو بووە یەکێک لە ئەستێرە ناودارەکانی ھۆڵیود. لە ساڵی ١٩٨٩–١٩٩٣ جۆرج ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ خاتونی ئەکتەر (تالیا بالسام) بەڵام جیا بوونەوە. پاشان چەند جارێک کەوتووەتە داوی خۆشەویستی جەند کەسێکی ترەوەو دواترینیان پارێزەرێکی بەڕەچەڵەک لوبنانی بەریتانییە بەناوی (ئەمەل ئەلامودین) ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠١٤ لە میدیاکانەوەی ڕای گەیاند کە ئێستا دەستگیراندارە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]