ڕۆبێرت دێ نیرۆ
|
| |
| لەدایکبوون |
١٩٤٣ نیۆیۆرک |
| پیشە | ئەکتەر و دەرهێنەر |
| ساڵانی چالاکی | لە ١٩٦٣ەوە |
| خەڵاتەکان | دوو جار ئۆسکار |
ڕۆبێرت ماریۆ دێنیرۆ، جەیئاڕ ئەکتەر و دەرھێنەری بە ناوبانگی ئەمریکی لە دایکبووی ١٩٤٤ی زایینی لە شاری نیویۆرک لە ئەمەریکادایە. دوو جار خەڵاتی ئاکادمی ئاوردی بردووەتەوە و بە فراوانی ستایش کراوە وەک یەکێک لە گەورەترین و کاریگەرترین ئەکتەرەکانی تەواوی زەمانەکان.
دێنیرۆ ستایشکراوە بۆ شێوازی ئەکتەریەکەی و ھەروەھا وەشانی ھەستە بەرامبەرەکان و تەمەنێک ھاوکاری دەگەڵ دەرھێنەری بەناوبانگ مارتین سکۆرسیزی. بۆ بینینی ئەم دەورانە بە باشی ناسراوە لە دۆنیادا:
- ڤیتۆ کۆرلیۆن لە سەرۆک خێزان ٢ (The Godfather Part II)
- تراویس بیکل لە شۆفیڕی تاکسی (Taxi Driver)
- جەیک لامۆتا لە گای تووڕە (Raging Bull)
- ئال کەپۆن لە دەستلێنەدراوەکان (Untouchables)
- جیمی کۆنوەی لە هاوڕێیە چاکەکان (Goodfellas)
- پاڵ ویتی لە ئەمە لێکدەوە (Analyze This)
- جەک بیرنێس لە دیدتنی خێزان (Meet the Parents) و دیتنی فاکێرەکان (Meet the Fockers)
پێرست
ژیانی پێشوو[دەستکاری]
دێنیرۆ لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا لە دایک بووە. دایکی شێوە کێش و نەقاشێکی ئەڵمانی-فەڕەنسی و بە ڕەگەز ھۆلەندی بە ناوی ڤیرجینیا ئادمیراڵ بووە. باوکیشی ھەروەھا نەقاشێک بووە و بە ڕەگەز ئیتاڵی-ئیرلەندی، بە ناوی ڕۆبێرت دێنیرۆ-ئێسئاڕ .
دایک و باوکی کاتێ زۆر ساویلکە بووە لە یەک جودا بوونەتەوە و دێنیرۆ لە گەڕەکی بچووکی ئیتاڵیەکان لە مەنھەتەن گەورە بوو.
لەبەر جستەی بچووک و بێڕەنگی سەروچاوی ، لە مناڵیدا پێیان ئەوت بابی مێڵک. دێنیرۆ لەپێش دا پێی خۆش بوو بڕواتە خوێندنی ھۆنەر لە Little Red School House بەڵام دواتر دایکی لە The School of Performing Arts ناوی نووسی. ھەر ئەو خوێندنگەی وا ئەکتەری فیلمەکانی باوکی ئایینیش پێوە بوو درێژە بە خوێندنی تێدا بدات. لە تەمەنی ١٣ساڵیدا دەر کرا و لە شەقامەکانی شار دەگەڵ پۆڵێک لاوانی ھاوتەمەنی خۆی بەڕەڵاییان ئەکرد. دێنیرۆ ئەوەندەی پێی خۆش بوو بڕواتە کۆلێجی ھۆنەرەجوانەکانی ستێلا ئادلێر (Stella Adler Conservatory) لای خۆش بوو بڕواتە ستۆدیۆی ئەکتەری لی سترازبورگ (Lee Strasberg).
ژیانی ھونەری[دەستکاری]
یەکەمین فیلمی دێنیرۆ لە ساڵی ١٩٦٣ لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا بە ھاوکاری دەگەڵ برایاندیپالما بە ناوی جەژنی زەماوەند درووست کرا ئەگەرچی فیلمەکە ھەتا ساڵی ١٩٦٩ نەڕۆشتە سەر پەردە. زیاتری تەمەنی لە ساڵانی ٦٠دا بە کار کردن لە سەر شانۆکان ڕابرد.
ناوبانگی ڕاستەقینەی ئەکتەری ناوبراو ئەو کاتە بە تەواوی دەرکەوت کاتێک ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ دەرهێنەری ناسراوی بواری سینەما (( مارتن سکۆرسیزی )) ڕێکەوت بۆ چەند فیلمێک ،، کە ئەو نزیکیەی نێوانیان بۆ ماوەی سێ گرێبەست بەردەوام بوو ،، ئەوان یەکەم کاریان بەیەکەوە بە (( taxi driver )) واتا شوفێری تەکسی دەست پێکرد ساڵی ١٩٧٦ ،، پاشان بە (( تووڕە بوونی گا )) ساڵی ١٩٨٠ ..
پاشان ئەو هاوڕێیەتیەیان هەر بەردەوام بوو چەند فیلمێکی تریشیان بەیەکەوە دەرهێنا کە ئەوانە چەند شاکارێکی مێژوویی بواری سینەمان !!
دێ نیرۆ دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە : جاری یەکەم ساڵی ١٩٧٤ وەک ئەکتەری یاریدەدەر لە شاکارەکەی فرانسیس فۆرد کۆپۆڵا ( سەرۆکخێزان ٢ )و جاری دووەم وەک ئەکتەری سەرەکی لە ڕۆڵی جەیک لامۆتا لە فیلمی (( تووڕەبوونی گا )) لەگەڵ مارتن سکۆرسیزی !!
ساڵی ١٩٨٤ بەشداری کرد لە فیلمی (( جارێک لە جاران ڕوویدا لە ئەمریکا ))کە داستانێکە یان ڕووداوێکە دەربارەی هاوڕییەتی و خۆشەویستی پەنجا ساڵی نێوان پاڵەوانەکانی فیلمەکە دەدوێ ، بەڵام ئەو فیلمەی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستنەهێنا ، !!
یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی دێنیرۆ کە هیچی لە خەڵاتەکانی کەمتر نییە ، بوونی ئەو ڕێژە زۆرەیە لە فیلمەکانی لە لیستی باشترین ٢٥٠ فیلمی سایتی IMDB ،
کە ئەویش هەشت فیلمن کە جگە لە یەکێکیان هەموویان خۆی ڕۆڵی سەرەکە دەبینێ !! ئەو فیلمانەش :
هاوڕێ باشەکان = goodfellas تووڕەبوونی گا = raging bull گەرمی = heat گازینۆ = casino ڕاوچی مامز = deer hunter جارێک لە جاران لە ئەمریکا = once opun a time in america باوكی ئایینی بەشی دوو = godfather part 2 شۆفێری تاکسی = taxi driver
دوای بینینی دەوری یاریکەرێکی بەیسباڵ لە فیلمی ھێدی لە تەبڵەکە دە (Bang the Drum Slowly) لە ١٩٧٣دا ناو جەماوەر شوێنی تایبەتی خۆی دۆزیوە. ھەر لەو ساڵەدا ھاوکاری پڕئەنجامەکەی دەگەڵ سکۆرسیزی دەستپێ کرد بە بینینی دەوری لە فیلمی شەقامە سەرەکیەکان(Mean Streets ). لە ساڵی ١٩٧٤ بە بینینی دەوری سەرەکی لە فیلمی باوکی ئایینی ٢ وەک سەردەمی لاوی ڤیتۆ کۆرلیۆن، لە دەرھێنانی فرانسیس فۆرد کاپۆلا، ئەگەرچی تاقیکرابوە بۆ دەوری سانی کۆرلێۆنێ، مایکەل کۆرلێۆنێ و کارلۆ ڕیزی لە حەڵقەی پێشووی باوکی ئایینیدا. زانستەکەی یەکەمین خەڵاتی ئاکادمی ئاواردی بۆ دیاری ھێنا بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان، ئەگەرچی لە مەراسیمەکەدا کاپۆلا لە جیاتی ئەوی ئامادە نەبوو خەڵاتەکەی وەرگرت. دێنیرۆ یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ئۆسکار بوو وا لە فیلمەکەدا بە زمانی ناوچەیەکی بیانی قسەی ئەکرد، زیاتر بە زاراوەی سیسیلی و چەن خەت بە ئینگلیزی. دێنیرۆ و مارلۆن بڕاندۆ تەنیا دوو کەسێک بوون وا بوونە بەرندەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ بینینی دەوری یەک کەسایەتی.
دوای کایە لە شەقامە سەرەکیەکانی سکۆرسیزی، زنجیرە ھاوکاری پڕئاکامیان بوو پێکەوە :
- شۆفیڕی تاکسی(Taxi Driver ) - ١٩٧٦
- نیۆیۆرک-نیۆیۆرک(New York، New York) - ١٩٧٧
- گای تووڕە(Raging Bull) - ١٩٨٠
- شای کۆمێدی(The King of Comedy)- ١٩٨٣
- (هاوڕێیە چاکەکان) لە ١٩٩٠
- (Cape Fear) - ١٩٩١
- کازینۆ(Casino) - ١٩٩٥
دێنیرۆ لە زۆرینەی فیلمەکانی دەوری کەسێک خاوەن کێشەی دەروونی بینیوە. بە تایبەت فیلمی شۆفیری تاکسی (Taxi Driver) بۆ دێنیرۆ و نەخشاندنی بێوێنەی نەخشەکەی ، ھەتا ھەمیشە ناوی دێنیرۆی پەیوەنددا بەو وتەی بە ناو بانگەکەی لە ناو فیلمەکەدا ، "دەگەڵ منت بوو ؟ (You talkin' to me). لە ساڵی ١٩٧٦ دەگەڵ ژێڕاڕد دێپاردیۆ لە فیلمێکی ژیاننامەییدا کە لە سەردەمی شەڕی جیھانی دووھەم ڕوو ئەدا دەوریان بینی بە ناوی ساڵانی ١٩٠٠ (Novecento) لە دەرھێنانی بێرناردۆ بێرتۆلوچێلی کە باسی وێنەی منداڵی ھەتا پیری دوو کەسی ئیتاڵی لە دوو چینی کۆمەڵی جیاوازی دەکا.
لە ١٩٧٨ لە فیلمی ڕاوچی گەوزن(The Deer Hunter) دەوری بینی وەک قارەمانێکی شەڕی ڤیەتنام کە بۆ ئەوە بوو پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری دەوری سەرەکی.
فیلمە دواییەکان[دەستکاری]
بەرپرسیار بوونی دێنیرۆ بۆ دەورەکانی کە لە شێوازی ئەکتەریە تایبەتەکەی سەرچاوەی ئەگرت، بوو بە ھۆی ستایشێکی فراوانی. دێنیرۆ ٢٧کیلۆ خۆی قورس کرد و ھەروەھا فێر بوو چۆن باکس بکات بۆ نواندنی دەوری جەیک لامۆتا لە فیلمی گای تووڕە (Raging Bull)؛ ددانەکانی خۆی تیژ کرد بۆ فیلمی (Cape Fear)؛ ماوەی ٦مانگ لە سیسیل ژیانی بردە سەر بۆ باوکی ئایینی٢(The Godfather Part II)؛ ٣مانگ وەک شۆفیڕی تاکسی ئیشی کرد بۆ فیلمی شۆفیڕی تاکسی(Taxi Driver) و فێر بۆ چۆن ساکسیفۆن بژەنێ بۆ فیلمی نیۆیۆرک-نیۆیۆرک(New York، New York).
شێوازە تایبەتەکەی دێنیرۆ بۆ ئەکتەری ئەوە بوو کە لە تەواو تاکتیک و ھەستەکان و ئامێرەکانی وا توانای ھەبوو کەڵکی وەر ئەگرت. ھەر بۆیە بۆ نمونە لە فیلمی شۆفیڕی تاکسی لە سیناریۆ لای ئەدا بە زانین و بە شێوازی خۆی کایەی ئەکرد و بە فراوانیش لە لایەن دەرھێنەرەوە پەسند ئەکرا.
لە ترسی ئەوی یەک دەور لەسەری بمێنێتەوە لە ساڵانی ١٩٨٥بەدوا، ھێندێ کاری کۆمێدی کرد وەک : ھەڵاتنی نیوەشەو(Midnight Run)لھ١٩٨٨، کاتی نمایشت(Showtime)لھ٢٠٠٢، دوو دوانەی سەرکەوتووی ئەمە لێکدەوە (Analyze This)لھ١٩٩٩ و ئەوە لێکدەوە (Analyze That)لھ٢٠٠٢، ھەروەھا دوانی سەرکەوتووی دیتنی خێزان(Meet the Parents)لھ٢٠٠٠ و دیتنی فاکێڕەکان(Meet the Fockers )لھ٢٠٠٤.
لە ١٩٩٥دا دێنیرۆ لە فیلمێکی پۆلیسی-تاوانباری کێشە(Heat) لە دەرھێنانی مەیکەل مەن، دەگەڵ ھاوڕێی ئەکتەری دێرینەی، ئەل پاچینۆ ،پێکەوە کایە دەکەن و سەرنجی ڕەخنەگران و خۆشەویستەکانیان ڕا دەکێشن. ئەو دوو ئەکتەرە بە ناو بانگە لە فیلمی باوکی ئایینی٢دا پێکەوە دەوریان بینیوە بەڵام لە چ دیمەنێکا پێکەوە نەبوون. بەڵام لەم ھیتدا لە دێمەنێکدا پێکوەن و سەرنجی ھەموان، ھەرکام بە شێوازی ئەکتەری خۆی، ڕادەکێشن. لەم دواییانەدا ھەردووکیان لە فیلمێکی دی پۆلیسی بەناوی کوشتنی پاک(Righteous Kill) کایەیان کردووە.
دەرھێنانی فیلم[دەستکاری]
لە ١٩٩٣دا دێنیرۆ فیلمێکی درووست کرد بە ناوی چیرۆکێکی بڕۆنکس(A Bronx Tale)، کە تێدا باس لە سەردەمی مناڵی کوڕێک دەکرێ لە ٧٠ساڵ پێش ئێستا لە نیۆیۆرکدا و پەیوەندیەکانی دەگەڵ تاوانبارێکی گەڕەک بە ناوی سانی. دێنیرۆ بۆخۆی لە فیلمەکەدا وەک باوکی مناڵەکە دەور ئەبینێت.
ئیتر تا ساڵی ٢٠٠٦ فیلمێکی دەرنەھێنا. لەو ساڵەدا فیلمێکی دروست کرد بە کایەی مەت دەیمۆن و ئانجێلینا جوولی، سەبارەت بە چەن و چوونەکانی ناو سیئایئەی(CIA) لە سەردەمی شەڕی جیھانی دووھەم و شەڕی سارد ، لە دیتنی کاربەدەستێکی باڵاوە. دێنیرۆ بۆخۆی ھەر دیسان لە فیلمەکەدا دەوری بینیوە وەک جەنەڕاڵێک.
لە ھەردوو فیلمەکەیدا پەیوەندی دەگەڵ ژنانی ڕەشپێست ھەبووە. لە دونیای ڕاستیدا بۆخۆی دەگەڵ چەن ژنی ئەفریقی پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە.
ژیانی تایبەت[دەستکاری]
دێنیرۆ لە ساڵی ١٩٨٩ بەم لاوە لە شاری نیۆیۆرک ژیاوە قەد بۆی نەکراوە بە تەواوی لە لۆسئانجلێس ژیان بەرێتە سەر. ھەربۆیە لە نیۆیۆرک لە چەند شوێنی وەک ڕستووران و ھۆتێل سەرمایەی داناوە.
لە ساڵی ١٩٩٧دا دێنیرۆ بۆ جاری دووھەم ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. ژنەکەی ناوی گرەیس ھایتاوێر(Grace Hightower) و ھەتا ئێستاش ھەر پێکەوەن. ئێستا لە شوێنەک لە نزیکی نیۆیۆرک ژیان ئەبەنە سەر. کۆڕەکەیان بە ناوی ئێلیۆت(Elliot) لە ساڵی ١٩٩٨دا ھاتە دونیا.
جگە لە ئێلیۆت، دێنیرۆ کۆڕێکی تری ھەیە لە ژنەکەی پێشووی . ھەروەھا دێنیرۆ کچی ژنەکەی پێشووی لە شووی پێشووی وەرگرتە. ھەروەھا دوانەیەکی کوڕی ھەیە بە ناوی جوولیان و ئارۆن (Julian Henry ، Aaron Kendrick) لە پەیوەندیەکی لە ڕابردووی دووردا دەگەڵ ژنێکی مۆدێل.
لە ساڵی ١٩٩٨دا لە درێژەی فیلمێکدا لە فڕەنسا، دێنیرۆ لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ٨کاتژمێر دەستبەسەر کرا و پرسینەوەی زۆری لێکرا. دواتر ئازاد بوو و بە ڕۆژنامەی لۆمۆند (Le Monde)، ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی فەڕنسا وت : "ئیتر قەد ناگەڕێمەوە بو فەڕنسا، تەنانەت بە ڕفێقەکانیشم دەڵیم کە بۆ فەڕنسا نەیێن. " دواتر دادوەری ئەو دۆسیە وتی کە دێنیرۆ وەک شایەت پرسیاری لێکراوە نە وەک تاوانبار.
لە ساڵی ٢٠٠٣دا زانی کە شێرپەنجەی پڕۆستاتی ھەیە (prostate cancer)، بەڵام بە ھۆی زوو پێزانین و ھەروا باری باشی لەشی، بۆ چارە سەرکردنی تووشی کێشە نەبوون و ئێستا بەری نەخۆشینەکە تا ڕادەیەکی زۆر گیراوە. باوکی دێنیرۆ لە ١٩٩٣ و لە تەمەنی ٧١ساڵیدا بە ھۆی شێرپەنجە تێدا چوو.
لە میھرەجانی فیلمی وێنیز(Venice Film Festival) لە ساڵی ٢٠٠٤، وا بڕیاریان دە کە ھاووڵاتی بوونی ئیتاڵی پێشکەش بکەن بە دێنیرۆ. بەڵام سەرۆک وەزیرانی کاتی ئیتاڵی ، سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی (Silvio Berlusconi) دژی ئەو بڕیارە وتی کە دێنیرو بە بینینی دەوری تاوانباران ئیتاڵی و ئیتاڵێ-ئەمریکی لەو فیلمانەدا شێوەیەکی ناشیرینی لە ئیتاڵی پیشان جەماوەری دونیا داوە. دوای ھێندە کێشە لە لایەن وەزیری کلتوور و فەرھەنگەوە خەڵاتی ھاووڵاتی بوونی ئیتاڵی پێبەخشرا.
دێنیرۆ لە سیاسەتی ئەمریکادا لایەنگری حیزبی دیمۆکراتە. لە ٢٠٠٠دا پاڵپشتی ئەلگۆر (Al Gore) بوو. لە ٢٠٠٤دا پاڵپشتی لە جان کەری(John Kerry) کرد. لە ٢٠٠٨دا لە ھیلاری کلینتۆن(Hillary Clinton) و ئۆباما (Obama) پاڵپشتی کرد و لە کۆتاییدا لایەنگری ئۆباما بوو پێش ھەڵبژاردنەکە.