ئال پاچینۆ
![]() | |
لەدایکبوون | 1940 |
نیشتەجێی | نیویۆرک |
نەتەوە | ئەمریکی |
ناوەکانی تر | ئەل |
پیشە | ئەکتەر ، دەرهێنەر ، بەرهەمهێنەر ، پەردەنووس |
چالاکبوون | 1968 - تا ئێستا |
خەڵاتەکان | ئاکادمی ئاوارد |
ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بە ئەلپاچینۆ لە دایک بوو 1940ی زایینی ئەکتەری سینەما و شانۆ و دەرھێنەری ئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترین ھۆنەرمەندەکان لە زەماندایە.
ئەل ناسیاوە بە بینینی دەوری : مایکڵ کۆرلیۆن لە سێدانەیی سەرۆک خێزان (Godfather)، سەنی ڤۆرتزیک لە دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ (Dog Day Afternoon)، تۆنی مۆنتانا لە سەر و چاو بریندار (Scarface)، فرەنک سێرپیکۆ لە سێرپیکۆ (Serpico)، کۆلۆنەل فرەنک سلەید لە بۆنی خۆشی ژنێک . ئال ساڵی ١٩٩٢ دوای ٧جار پاڵێوراوی ، ئال خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی بۆنی خۆشی ژنێک پێدراوە.
ژیان[دەستکاری]
ئاڵ پاچینۆ لە شاری مەنھاتن سەر بە ویلایەتی نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، لە بنەماڵەیەکی ئەمەریکی-ئیتاڵی ھاتە دونیاوە. ناوی دایکی ڕۆز و ناوی باوکی ساڵواتۆرە ئەلفرێد پاچینۆ و ھەردووکیان لەدایک بووی شاری کۆرلێۆنەی سیسیلی ئیتاڵی بوون. لە منداڵیدا دایک و بابی لە یەک جودا ئەبنەوە و ئاڵ دەگەڵ دایکی ژیان ئەباتە سەر. ئاڵ پاچینۆ زۆری پێخۆش ئەبێ بڕواتە قۆتابخانەی The School of Performing Art لە شاری نیویۆرکدا؛ ھەر ئەو قوتابخانەی وا ئەکتەری سەرەکی فیلمی سەرۆک خێزان دوو the Godfather Part II، ڕۆبێرت دێ نیرۆ ئەیویست لێی بخوێنێ. ئاڵ پاچینۆ لە تەمەنی ١٧ساڵیدا لە قۆتابخانەکەی خۆی بە ھۆی دەرنەچوونی لە زۆرینەی دەرسەکانی ، دەر کرا. دایکی ئاڵ ئەوەی پەسند نەدەکرد و ئەو کێشەیە بوو ھۆی ڕۆشتنە دەرەوەی ئاڵ پاچینۆ لە ماڵەوە. ماوەیەکی زۆر لەم شوێن و لەو شوێن کاری بێ نرخی ئەکرد تەنھا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی بگەیەت.
بە نرخترین ئەزموونەکانی کایەکردنی لە شانۆکانی نادیاری نیۆیۆرک و دواتر لە ئەستۆدیۆی ھێربێرت بێرگھۆف Herbert Berghof Studio دا دیت. ھەر لەوێش بوو وا مامۆستای ئەکتەری چارلی لاگتۆنی ناسی بووە ڕفێقی. لەو سەردەمەدا ئاڵ پاچینۆ زیاتری کاتەکان بێ ماڵ بوو و مەجبوور بوو لە ماڵی ڕفێقانی تەنانەت لە سەر شانۆ یا شەقام بخەوێ.
ساڵی ١٩٦٢ دایکی کاتێ ٤٣ ساڵی بوو، مرد. ھەر لەو ساڵەدا باپیری ئاڵ، جەیمز جێڕاڕدی، یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی ژیانی ، چاوە نایە یەک.
قۆناغەکانی ژیان[دەستکاری]
ساڵانی٦٠[دەستکاری]
دوای سەرنەکەوتوویێکی زۆر لە بواری خۆیدا لە The Actors Studio وەرگیرا بۆ ئەکتەری و خوێندنی لای مامۆستای ئەفسانەیی ئەکتەری لی سترازبێرگ (Lee Strasberg) دەست پێکرد. لەو ساڵانەدا بە دەیان کاری شانۆ کرد بەڵام ھیچکامیان سەرنجڕاکێش نەبوون. یەکەمین فیلمەکەی !Awake and Sing بوو مووچەی بۆ ئەوە حەوتووی ١٢٥ $ بووە. دەگەل ئەکتەری درێژە بە خوێندنی و دیتنی ئەزموونی نوێ دەدات.
ساڵانی٧٠[دەستکاری]
کایە لە فیلمی The Panic in Needle Park لە ساڵی ١٩٧١دا وەک نەخۆشێکی ھێرۆیین، سەرنجی فرانسیس فۆرد کۆپۆلای دەرھێنەری ڕاکێشا، بۆیە بۆ دەورێکی گرینگ لە فیلمەکەیدا، مایکڵ کۆرلیۆن، لە نێوان ڕۆبێرت ڕێدفۆرد و وارێن بیتی و ڕۆبێرت دی نیرۆ کەمێک ناسراو و ئەل ، ئەلپاچینۆی ھەڵبژارد و بەو شێوە فیلمە مافیاییە سەرکەوتووەکەی خۆی ، باوکی ئایینی (Godfather) لە ١٩٧٢دا سازکرد و ئەلپاچینۆش لە دونیادابوو بە ئەکتەرەکی ناسراو ھەروەھا پاڵێوراو بۆ گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.
لە ١٩٧٣دا و بە کایەی لە فیلمی سێرپیکۆ ، لە ١٩٧٤دا بە کایە لە سەرۆک خێزان ٢ و لە ١٩٧٥دا بە کایە لە فیلمی دوانیوەڕۆی سەگی، فیلمێک وا لەسەر چیرۆکی دزیەتیەک لە بانک کە ڕووداوێکی ڕاستقینێ بوو، ئەو ساڵانەی کرد بە مێژوویترین ڕۆژگاری ژیانی تا ئەو سەردەمە . چوارجار پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باوکی ئایینی ٢، سێرپیکۆ، دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ و یەکسانی بۆ ھەموان شتێک نیە بۆ ھەر ئەکتەرێک ڕوو تەنانەت لە تەواوی ژیانی ھۆنەریدا. شێوازی ئەکتەری ئەلپاچینۆ جیاواز بوو بۆیە تایبەت بە خۆیەتی و کەسی دی وەک ئەو نابێ.
ساڵانی٨٠[دەستکاری]
ئەم ساڵانە بە باشی ساڵانی پێش نەبوو بۆ ئەلپاچینۆ؛ بەڵام فیلمی سەروچاو بریندار ٤٥$ملیۆنی کۆ کردەوە و خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب بۆ ئەل لەبەر کایەی لە دەوری بڵاوکەرەوەیەکی کووبایی مادە بێھۆشکەرەکان بە ناوی تۆنی مۆنتانا. چەن کاری فیلم و شانۆی سەرنەکوتووی ھەبوو لەو ساڵانەدا. سەرکەوتووترین کاری شانۆی لە ساڵەکانی ٨٠ ناوی بووفالۆی ئەمریکی بوو.
ساڵانی٩٠[دەستکاری]
ئەلپاچینۆ پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ دەور بینین لە فیلمی دیک ترەیسی (Dick Tracy) لە ساڵی ١٩٩٠دا. ھەر لەو ساڵەدا بە باوکی ئایینی ٣ و دیسان بینینی دەوری مایکەل کۆرلێۆنێ گەڕایەوە . لە ١٩٩١دا لەگەل ھاوکایەکی لە فیلمی سەروچاو بریندار، فیلمی فرەنکی و جانی کایە کرد. پاش ماوەیەکی زۆر سەرنجام بووە بەرندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر بۆ بینینی دەوری کۆلۆنێلێکی خەمۆک و ھیلاک و کوێر بەناوی فرەنک سلەید لە فیلمی بۆنی خۆشی ژن لە ساڵی ١٩٩٢دا. لە ساڵانی ٩٠دا ئەلپاچینۆ بۆ کایە لە فیلمی دراما-تاوانکاری ڕێگەی کارلیتو(Csarlito's Way) لە ١٩٩٣دا، دەنی براسکۆنی لە ١٩٩٧دا و خۆمانە (Insider) لە ١٩٩٩دا ستایش کرا. لە ساڵی ١٩٩٥ ئەلپاچینۆ لە فیلمی گێچەڵ (Heat) کایە ئەکا ؛ واتە دەگەڵ ڕابێرت دێنیرۆ لە یەک دیمەندا کایە ئەکەن. ھەردوو ئەلپاچینۆ و ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی باوکی ئایینی ٢شدا کایە دەکەن بەڵام لە ھیچ دیمەنێکدا پێکەوە نین. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ بینینی دەوری شەیتان لە فیلمی پارێزەری شەیتان، ستایش کرا.
ئەل بۆ کایە لە فیلمەکانی پارێزەری شەیتان، بۆنی خۆشی ژن و گێچەڵ ستایش کرا و شێوازە تایبەتەکەی لە ئەکتەریدا ناوی کەوتە سەر زمانان.
ئەلپاچینۆ دوای بۆنی خۆشی ژن ئیدی نەبوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادێمی. بەلام بوو بە بەرەندەی ٢ خەڵاتی گۆڵدێن گلۆب، یەکەمین بۆ تەرخان کردنی تەمەنی بۆ خزمەتی ھۆنەر و دووھەمین بۆ کایە لە فریشتەکانی ئەمەریکا لە ٢٠٠٤دا.
ساڵانی دوا ٢٠٠٠[دەستکاری]
فیلمی بێخەوی(Insomnia)، درووسکردنەوەیەی تر لە فیلمێکی نەرویجی ھەر بەو ناوە بە دەوری سەرەکی ئەلپاچینۆ ھەم لە لایەن ڕەخنەگرەکان و ھەم بواری ئابوریەوە سەرکەوتوو بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەوری پارێزەرێکی لە فیلمی فریشتەکانی ئەمەریکادا بینی. لە دانی خەڵاتی ١٠٠ساڵ..١٠٠قارەمان و تاوانکار (AFI's ١٠٠ Years... ١٠٠ Heroes and Villains) ئەلپاچینۆ یەکێک لەو تەنھا دوو کەسەی بوو وا لە ھەردوو لیستی قارەمانەکان بۆ سێرپیکۆ و تاوانکارەکاندا بۆ مایکەل کۆرلیۆنێ بوو بەرندە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە فیلمی بازرگانی وێنیزی دەوری بینی.
لە ساڵی ٢٠٠٦دا AFI (American Film Institute ) خەڵاتی تەرخانکردنی تەمەنی دا بە ئەلپاچینۆ.
لەم دوایانەدا و بە چاولێکردنی کاریگەری ئەلپاچینۆ لە سەر بواری ئابوری فیلمەکان کەڵکی لێ وەرگیرا بۆ سەرکەوتووی فیلمی Ocean's Thirteen وەک ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانای تر جۆرج کلۆنی، براد پیت، مەت دەیمۆن و ئەندی گارسیا کە بوونی ھەرکامێکیان بۆ سەرکەوتوویی فیلمێک بەستە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمە ٨٨خۆڵک دا دەوری پرۆفیسۆرێکی دەروونناسی بینی ، بەڵام فیلمەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو. لە ٢٠٠٨دا لەگەل ئەکتەری بەناو بانگ وەک خۆی ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی کۆشتنی پاک (Righteous Kill) دەوری بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو فیلمەکە وەکوو ڕابردووی ئەو دوو ئەکتەرە بە ناوبانگە.
هەروەها لەساڵی (٢٠١١) بۆ فیلمی (You Don't Know Jack) خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی پێدرا.لەساڵی ٢٠١٥ەش بەژداری کرد لە فیلمی (Danny Collins) لەڕۆڵی گۆرانیبێژێکی بەساڵاچوو کە هەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ ئاستی پێشووی خۆی.
ئال ناوی لەنێو لیستی ئەکتەرانی فیلمی (Beyong Deciet)ە کەواباڕیارە لەساڵی ٢٠١٦ دەربچێت.
هەروەها ئال پڕۆژەی فیلمی (The Trap) لەبەردەستە کەوابڕیارە لەساڵی ٢٠١٧ بکەوێتە سینەماکانەوە کە لە پاڵ ئەکتەران بنیسیۆ دێل تۆرۆ،جەیمس فڕانکۆ،ڕۆبێرت پاتینسندا بەشدار دەبێت.
ژیانی تایبەت[دەستکاری]
ئەگەرچی ئاڵ پاچینۆ قەد ژنی نەهێناوە، بەڵام سێ مناڵی ھەیە؛ Julie Marie لەدایک بووی ١٩٨٩ و ھەر وەھا دوانەیەک بە ناوەکانی Anton James و Olivia Rose لە دایکبوونی ٢٠٠١ لە دەسگیرانە کۆنەکەی Beverly D'Angelo کە لە ساڵانی ١٩٩٦ھەتا ٢٠٠٣ پێکەوە بوون. ئەل دەگەڵ دایانا کیتۆن (Diane Keaton) ھاوکایەکی لە سێدانەیی سەرۆک خێزان پەیوەندی ھەبوو بەڵام ئەو پەیوەندیە تاوتاوە دوای فیلمی سەرۆک خێزا بەشی ٣ کۆتایی پێ ھات بۆ ھەمیشە.
لیستی فیلمەکان[دەستکاری]
ساڵ | ناوی فیلم | ڕۆڵ | ناوی فیلم بە زمانی ئینگلیزی | تێبینی |
---|---|---|---|---|
١٩٦٩ | من، ناتالی | تۆنی | Me، Natalie | یەکەم فیلم |
١٩٧١ | ترسولەرز لە نێدڵ پاڕک | بۆبی | The Panic in Needle Park | |
١٩٧٢ | سەرۆک خێزان | مایکڵ کۆرلیۆن | The Godfather | پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر
پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەری تازەھاتوو پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر-فیلمی دراما الراتب : ٣٥،٠٠٠ دولار أمریکی |
١٩٧٣ | قەلەڕەشی پڕسام | لیون | Scarecrow | |
سێرپیکۆ | فڕانک سێرپیکۆ | Serpico | بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما
پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر مووچە : ١٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی | |
١٩٧٤ | سەرۆک خێزان ٢ | مایکڵ کارلیۆنی | The Godfather Part II | پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر
پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما مووچە : ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی + ١٠% لە قازانجی فیلمەکە |
١٩٧٥ | دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ | سۆنی | Dog Day Afternoon | خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵەوان
پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما |
١٩٧٧ | بۆبی دێرفێلد | بوبی دیرفیلد | Bobby Deerfield | پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما |
١٩٧٩ | دادمەندیی بۆ ھەمووان. . . | ئارەتەر کریکلاند | …And Justice for All | پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر
پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما |
١٩٨٠ | گەشتی دەریایی | ستێڤ بۆرنس | Cruising | |
١٩٨٢ | نووسەر! نووسەر! | ایفین ترافیلین | Author! Author! | پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی مۆزیکی یان کۆمیدی |
١٩٨٣ | دەموجاو برین | تۆنی مۆنتانا | Scarface |
پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما |
١٩٨٥ | شۆڕش | تۆم دووب | Revolution | |
١٩٨٩ | دەریای ئەوین | فڕانک کیلەر | Sea of Love |
پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما |
١٩٩٠ | ڕقی ناوخۆێی | گراھام | The Local Stigmatic | لە ساڵی ١٩٨٥ بەرھەمھێنرا |
دیک ترەیسی | بیگ بۆی | Dick Tracy | پالێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر
پالێورا—خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر پالێورا—خەڵاتی گوڵدن بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما مووچە : ٤،٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی | |
سەرۆک خێزان بەشی ٣ | مایکڵ کارلیۆنی | The Godfather Part III | پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما
الراتب : ٥،٠٠٠،٠٠٠ دولار | |
١٩٩١ | فڕانکی وجۆنی | جۆنی | Frankie and Johnny | |
١٩٩٢ | شەبقەی گلین ڕووس | ڕیکی | Glengarry Glen Ross | پاڵێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر
پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما |
بۆنی خۆشی ئافرەتێک | فڕانک سلاد | Scent of a Woman | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما | |
١٩٩٣ | ڕێگای کارلیتۆ | چارڵی | Carlito's Way | |
١٩٩٥ | دووپارچە | گیتانۆ | Two Bits | |
گەرمی | لێپرسەر | Heat | بە بەشداری لەگەڵ ڕۆبێرت دی نیرۆ | |
١٩٩٦ | منەکردنی ڕیچارد | ڕیچارد | Looking for Richard | خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرەکان—لیستی بەڕێوەبەرانی دەستکەوت لە بەڵگەنامەیی |
ھۆڵی شارەکە | جۆن | City Hall | ||
١٩٩٧ | دونی بڕاسکۆ | بنیامین | Donnie Brasco | |
پارێزەری نەگریس | جۆن میلتۆن | The Devil's Advocate | ||
١٩٩٩ | لە ژوورەوە | وێل براگمان | The Insider | |
ھەر ڕۆژێکی یەکشەم | تۆنی داماتو | Any Given Sunday | ||
٢٠٠٠ | قاوەی چینی | ھاری لیڤین | Chinese Coffee | لەم فیلمە دەرھێنەریشە ؛لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم ھێنراوە |
٢٠٠٢ | بێخەوی | ویڵ دۆرمەر | Insomnia | |
سیمۆن | ڤیکتۆر ترانسکی | Simone | مووچە: ١١،٠٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی | |
کەسانێک ئەیانناسم | لیورمان | People I Know | ||
٢٠٠٣ | سەرباز | واڵتەر برک | The Recruiter | |
گیگلی | ستارکمان | Gigli | ||
فریشتەکان لە ئەمریکا | ڕۆی جۆن | Angels in America | خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەر
خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک کراوە یان وێنەی جوڵاو. خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە—خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک دا یان فیلمی تەلەفزیۆن | |
٢٠٠٤ | بازرگانی ڤێنیس | شایلۆک | The Merchant of Venice | |
٢٠٠٥ | دووکەس بۆ پارە | واڵتەر ئەبرامس | Two for the Money | |
٢٠٠٧ | ئۆقیانوسیای سیانزەھەم | ویڵی بانک | Ocean's Thirteen | |
٢٠٠٨ | ٨٨ خولەک | دوکتۆر جاک گرام | ٨٨ Minutes | |
کۆشتنی ڕەوا | دێڤید فیسک | Righteous Kill | ||
٢٠١٠ | ھیرۆد | ھیرۆد | Mary Mother of Christ | |
٢٠١٣ | سالۆمێ | پادشا ھیرۆک | Salome | |
٢٠١١ | تۆ جاک ناناسی | دکتۆر جاک | You Dont Know Jack | خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر. |
٢٠١٤ | مەنگڵهۆڕن | Mangelhorn | ||
٢٠١٦ | لە سەرووی فێڵەوە | ئابراهەمس | Beyon Deciet | |
٢٠١٨ | پیاوە ئێرلەندیەکە | جیمی هۆفا | The Irishman | لە قۆناغی وێنەگرتن دایە و تایبەتە بە تۆڕی نێتفلیکس. |
وتەی پاچینۆ[دەستکاری]
بێتواناییم .. کامەیە بێتواناییم ؟ پێویستە کەمێ بیر بکەمەوە .. پێم وایە ! ئەو وەڵامەمم دەبێ کاتێ لێم بپرسی کامەیە بەھێزیت ئەشێ ھەردوو یەک بن ..
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئەمریکی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- زیندووان
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلمی نیویۆرکی
- لەدایکبووانی ١٩٤٠
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- دەرچووانی قوتابخانەی ئامادەیی فیریلو ھ. لاگواردیا
- براوەکانی خەڵاتی ڕاسپبێری زێڕین
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- نووسەرە کوڕە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی سەدەی ٢٠ەم
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی گیڵد ئۆف ئەمریکا