پۆل میوونی
پۆل میوونی (بە ئینگلیزی: Paul Muni) (٢٢ی ئەیلوولی ١٨٩٥ – ٢٥ی ئابی ١٩٦٧) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی نەمسایە کە لە شیکاگۆ گەورەبووە و پێگەیشتووە. لە شانۆی یدیشەوە دەستی کردووە بە کاری نواندن. لە ساڵانی ١٩٣٠کاندا یەکێک بووە لە پێشەنگترین ئەکتەری ستۆدیۆکانی وارنەر برەدرز و ڕێگەی پێدراوە کە چ بەشێک ھەڵببژێرێت.