دێنزڵ واشینگتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەنزڵ واشینتۆن

لەدایکبوون٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤
نەتەوەئەمریکی
پیشەئەکتەر ، دەرهێنەری فیلم ، بەرهەمهێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٧٤ - ئێستا
ھاوسەرپاولێتا واشینتۆن (١٩٨٣-ئێستا)

دەنزڵ واشینتۆن هایەس (بە ئینگلیزی: Denzel Hayes Washington) ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێکی ئەمریکییە. لە ساڵی ١٩٥٤ لە ماونت ڤەرنۆن لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە. تا ئێستا دوو خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست هێناوە و دوو جاریش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بە دەست هێناوە و یەک جاریش خەڵاتی تۆنی بە دەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠٠١یشدا خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی (Training Day).[١]

ژیانی[دەستکاری]

دەنزڵ واشینتۆن لە ماونت ڤەرنۆن لە نزیک شاری نیویۆرک سەر بە ویلایەتی نیویۆرک لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ لەدایکبووە. دەنزڵ تا ساڵی ١٩٦٨ لە قوتابخانەی مامناوەندی (Pennington-Grimes) خویندوویەتی. کاتێک گەیشتە تەمەنی ١٤ ساڵی دایک و باوکی لە یەک جیابوونەوە هەر لەبەر ئەوە دایکی دەینێریت بۆ قوتابخانەیەکی نموونەی بە ناوی (Oakland Military Academy) لە نیو ویندسۆر لە ویلایەتی نیویۆرک. دەنزڵ خۆی دەربارەی ئەم قوتابخانەیە دەڵێت "ئەم قوتابخانەیە ئاڕاستەی ژیانمی گۆڕی چونکە من بە شێوەیەکی زۆر ناڕێک و نابەجێ ژیانم بەسەردەبرد ، ئەو کەسانەی کە لەم قوتابخانەیە یارمەتییان دام کەسانی زۆر باش بوون بۆم."

دیزل واشنتن لە سالی 1954 لە نیویۆرک لە دایک بوەو ئەکتەری ئەمریکیە و ناوی تەواوی دینزل هایس واشنتنە و لە لە سالی 1977 لە زانکۆی هارفارد لە بەشی راگەیاندن و دراما بروانامەی بە دەست هێنا پاشان لە سان فرانسیسکۆ لە پەیمانگای ئەمریکی بۆ هونەری شانۆ دەی خوێند بەڵام لە دوای یەک ساڵ وازی لە خوێندن هێناو بو بە ئەکتەر

دینزل بە چەند کارێکی تەلەفزیۆنی دەست بە کاری نواندن کرد و یەکەم کاری بە ناوی کاربۆن کۆپی بو لە ساڵی 1981 و پاشان لە درامایەکی تەلەفزیۆنی بە ناوی ستریت ئیلسی وێر بۆ ماوای ٦ ساڵ لەساڵی 1987 لە فیلمی کرای فری دۆم وەک ئەکتەری پالپشت بەشداری کرد و بۆ خەڵاتی ئۆسکار دەست نیشان کرا ئەوەش کە وای کرد سەرنجی زۆرێک لە درهێنەرانی بۆ لای خۆی را بکێشێ هەر زوش دوای ئەوە بە ٢ سال لە فیلمی گلۆری وەکو ئەکتەری پالپشت بەشداری کردو خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست هێنا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://en.wikipedia.org/wiki/Denzel_Washington

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ (April 4, 2002). "Halle Berry, Denzel Washington get historic wins at Oscars. Jet. Digital version retrieved March 17, 2008.