عومەر شەریف
عومەر شەریف | |
---|---|
بە عەرەبی: عمر الشريف | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٠ی نیسانی ١٩٣٢ ئەسکەندەریە، میسر |
مردن | ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥ قاھیرە، میسر | (٨٣ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | ميشيل ديمتري شلهوب |
ناوی خوازراو | عمر الشريف |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
Date of burial or cremation | ١٢ی تەممووزی ٢٠١٥ |
شوێنی ناشتن | قاھیرە |
باوک | Joseph Chalhoub |
ھاوسەر | فاتن حەمامە |
منداڵ | Tarek Sharif |
زمانی زگماکی | عەرەبی |
بواری کار | acting، فیلم |
پەروەردە | Victoria College، زانکۆی قاهیرە |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٤ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |
ئایین | مەسیحییەت، ئیسلام |
باری تەندرووستی | نەخۆشیی ئەلزھایمەر |
وەرزش | contract bridge |
فیلمۆگرافی | Omar Sharif filmography |
شاکارەکان | Doctor Zhivago، لۆرانسی عەرەب |
ناونراوە لەدوای | Omar Bradley |
چەشن | ڕۆژاوایی |
خەڵاتەکان | Golden Lion for Lifetime Achievements، César Award for Best Actor، Golden Globe Award for Best Actor – Motion Picture Drama، Golden Globe Award for Best Supporting Actor – Motion Picture، Golden Globe Award for New Star of the Year – Actor |
پاڵێوراوە بۆ | Academy Award for Best Supporting Actor |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
![]() | ئەم بەشە بەزۆری یان بەتەواوی پشت دەبەستێت بە تەنھا یەک سەرچاوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
عومەر شەریف ناوی ڕاستەقینەی عومەر شەریف میشێل دیمتری شەلھووب لە ١٠ نیسان ساڵی ١٩٣٢ لەخێزانێکی کاسۆلیکی لەئیسکەندەرییە لەدایک بووە. ھونەرمەندێکی میسریە و لەسینەمای ئەمریکیا زۆر ڕۆڵی بینیوە. لە ١٠ی تەممووز، ٢٠١٥ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[١]
ژیان[دەستکاری]
منداڵیەوە شانۆی خۆشویستووە و تاکو تەمەنی گەیشتۆتە ١٢ ساڵان بەدەیان جار ھەوڵی داوە تاکو ببێتە ھونەرمەندی سەر شانۆ. عومەر شەریف لەسەرەتادا کە دەرھێنەری میسری یوسف شاھینی ناسیوە بۆی باسکردووە کە شەیدای ھونەرە و بۆتە خولیای ئەویش چەند ڕۆڵێکی سینەمایی پێداوە و بەسەرکەوتوانە ڕۆڵەکانی بینیوە، لەسەرەتای شەستەکانا دەرھێنەری جیھانی دافید لینی ناسیوە و ئەویش چەند ڕۆڵێکی لەسینەمای جیھانیدا پێداوە و ناوبانگێکی بەربڵاوی لە ڕۆژئاواشدا دەکردووە و خەڵکی بەپەرۆشەوە سەیری فیلمەکانیان کردووە، ھەروەھا چەند ڕۆڵێکی کۆمیدیشی بینیوە و دواتر لەگۆڕەپانی ھونەر دوورکەوتۆتەوە و تەنھا بەشداری لە بەرنامە و ئەڵقەکان کردووە. عومەر شەریف لەفیلمە بیانیەکانیدا بەوە ناسراوە کە پیاوێکی ھێمن و لەسەر خۆ و نەرم و نیان و جێگای سەرنجی ئافرەتە، بەڵام لەفیلمە عەرەبیەکانیدا ھەموو ڕۆڵێکی گێڕاوە، دوا کارەکانی ئەڵقەی حنان وحنین لە ساڵی ٢٠٠٧ و حسن ومرقس لەساڵی ٢٠٠٨، لەساڵی ١٩٦٦ خەڵاتی گۆڵدن گڵوپی وەرگرتووە وەکو باشترین ئەکتەر، لەساڵی ١٩٦٢ ھەڵبژێردراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار، لەساڵی ٢٠٠٤ خەڵاتی بەناوبانگترین ھونەرمەندانی حیھانی عەرەبی وەرگرتووە، ھەروەھا چەندین خەڵاتی دیکەی جیھانی و عەرەبی وەرگرتووە. عومەر شەریف ساڵی ١٩٥٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندی میسری فاتن حەمامەدا کردووە کوڕێکیان بووە بەناوی عمرەوە و گەورەترین چیرۆکی خۆشەویستیان لەمێژووی سینەمای میسریدا پێکەوە نوسیوەتەوە، لەساڵی ١٩٧٤ لەیەکجیابونەتەوە، بەڵام عومەر شەریف نەیتوانی لەدوای فاتن حەمامە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسی دیکەدا بکات.
سەرچاوە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Marchی 2016. Retrieved 10ی Julyی 2015.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.