واکین فینیکس
واکین ڕافایەڵ فینیکس[a] (/hwɑːˈkiːn/؛ né بۆتەم؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤) ئەکتەر، ژینگەپارێز، چالاکوانی مافی ئاژەڵان، وە بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. ئەو زۆر خەڵاتی وەرگرتووە و بۆ زۆر خەڵات پاڵێوراوە، وەک خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی گرامی، وە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
لە منداڵیدا، واکین دەستی کرد بە ڕۆڵ گێڕان لە تەلەڤزیۆندا لەگەڵ براکەی ڕیڤەر وە خوشکەکەی سەمەر. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمدا لە SpaceCamp (١٩٨٦) دا بوو. لەو ماوەیەدا، بە لیف فینیکس ناسرابوو، ناوێک کە خۆی دابووی بە خۆی. دواتر گەڕایەوە بۆ ناوە ڕاستییەکەی وە دەنگۆی پۆسەتیڤی لێکەوتەوە بۆ ڕۆڵی یاریدەدەری لە فیلمی کۆمیدی-درامی To Die For (١٩٩٥) وە فیلمی مێژووی Quills (٢٠٠٠). سەرنجی زیاتری خرایە سەر بۆ ڕۆڵی کۆمۆدەس لە فیلمی مێژووی درامی Gladiator (٢٠٠٠)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی ئەکادیمی بۆ باشترین ڕۆڵی یاریدەدەر. ئەو دوابەدوا پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر بۆ ڕۆڵی وەک موزیکژەن جۆنی کاش لە Walk the Line (٢٠٠٥)، جەنگاوەرێکی کۆنی سەرخۆش لە The Master (٢٠١٢)، وە کارەکتەری سەرەکی لە فیلمی Joker (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە خەڵاتەکەی بردەوە. فیلمەکانی تری بریتین لە فیلمە ترسناکەکانی Signs (٢٠٠٢)، وە The Village (٢٠٠٤)، فیلمی مێژووی درامی Hotel Rwanda (٢٠٠٤)، فیلمی ڕۆمانسی درامی Her (٢٠١٣)، فیلمی سووکایەتی تاوانی Inherent Vice (٢٠١٤)، وە فیلمی دەروونی ھەستبزوێن You Were Never Really Here (٢٠١٧)، کە بەھۆیەوە خەڵاتی فیستیڤاڵی کانسی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر.
واکین پڕۆژەی موزیک ڤیدیۆیشی کردووە، ھەروەھا بەرھەم ھێنانی فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی. بۆ ڕیکۆردکردنی ساوندتراکی Walk the Line، خەڵاتێکی گرامی بردەوە بۆ باشترین کۆکراوەی ساوندتراک لە ھونەرێکی بینراو. ئەو چالاکوانێکی کۆمەڵایەتییە وە یارمەتی زۆربەی کۆمەڵگە خێرخوازی و مافی مرۆڤی داوە. ئەو لە لیستی دەرھێنەرەکان دایە لە The Lunchbox Fund، کۆمەڵەیەکی نەکەدکار کە خواردنی ڕۆژانە دابین ئەکات بۆ قوتابییەکانی قوتابخانەکانی شاری سۆوێتۆی باشووری ئەفریقا. ئەو ناسراوە بۆ لایەنگری لە مافی ئاژەڵان؛ ئەو ڕووەکی بووە لە تەمەنی سێ ساڵییەوە وە زۆرجار کامپەین لەگەڵ PETA و In Defense of Animals ئەکات.[٣][٤]
تێبینییەکان[دەستکاری]
- ^ لە منداڵیدا ناوی «لیف ڕافایەڵ فینیکس» بوو لە ١٩٧٩وە تا ١٩٨٩. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، ناوی خۆی گۆڕی بۆ «واکین ڕافایەڵ فینیکس».[١][٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "PREMIERE April 1988". Aleka.org. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 12, 2017. لە ڕێکەوتی August 24, 2010 ھێنراوە.
- ^ "Joaquin Phoenix". Hello!. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 4, 2019. لە ڕێکەوتی June 17, 2017 ھێنراوە.
- ^ "Joaquin Phoenix's Charity Work". Look to the Stars. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 20, 2007. لە ڕێکەوتی August 22, 2007 ھێنراوە.
- ^ "Fake leather please!". Daily News and Analysis. November 14, 2006. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 14, 2013. لە ڕێکەوتی December 1, 2012 ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە واکین فینیکس تێدایە. |
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز فەڕەنسی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- چاکەکارانی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٤