جیم کاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیم کاری

کاری لە پەخشکردنی فیلمی Yes Man لە ٢٠٠٨
لەدایکبوون
جەیمس یوجین کاری

(١٩٦٢-٠١-١٧) ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
نیومارکێت، ئۆنتاریۆ، کەنەدا
شارۆمەندێتی
  • کەنەدی
  • ئەمریکی
پیشە
  • ئەکتەر
  • کۆمیدیان
  • نووسەر
  • بەرھەمھێنەر
  • ھونەرمەند
چالاکبوون١٩٧٨–ئێستا
ھاوسەر
  • مەلیسا وۆمەر (ھاوسەرگیری ١٩٨٧؛ جیابوونەوە ١٩٩٥)
  • ڵۆرن ھۆڵی (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ جیابوونەوە ١٩٩٧)
یارجێنی مەکارثی (٢٠٠٥–٢٠١٠)
Comedy career
مامناوەندی
  • ستاند-ئەپ
  • فیلم
  • تەلەڤیزیۆن
چەشنەکان
  • کۆمیدی سەرنجدان
  • کۆمیدی جەستەیی
  • ڕووخۆشی نامۆ
  • کۆمیدی کارەکتەر
  • گاڵتەپێکردن
  • نواندنی گاڵتە
بابەت(ەکان)
  • ژیانی ڕۆژانە
  • کلتوری بەناوبانگ
  • سیاسەت
  • ناوداران
واژوو


جەیمس یوجین کاری (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢)[١] ئەکتەر، کۆمیدیان، نووسەر، بەرھەمھێنەر و ھونەرمەندێکی کەنەدی-ئەمریکییە، بە نواندنە کۆمیدییە پڕ وزەکانی ناسراوە،[٢] کاری یەکەمجار ناسرا بەڕۆڵە کەمەکەی لە سکێچی کۆمیدی ئەمریکی زنجیرە تەلەڤزیۆنی ١٩٩٠ی In Living Color. یەکەم ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمدا لە Ace Ventura: Pet Detective (١٩٩٤)، The Mask (١٩٩٤)، Dumb and Dumber (١٩٩٤)، و Ace Ventura: When Nature Calls (١٩٩٥) دا بوو، ھەروەھا. بەجەستەکردنی The Riddler لە فیلمی Batman Forever (١٩٩٥)، و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Liar Liar (١٩٩٧).

لە ٢٠٠٠ ەکاندا، ناوبانگی زیاتری دەرکرد بە بەرجەستەکردنی Grinch لە How the Grinch Stole Christmas و بۆ کۆمیدی Me, Myself & Irene (ھەردووکیان لە ٢٠٠٠)، ھەروەھا Bruce Almighty (٢٠٠٣)، Fun with Dick and Jane (٢٠٠٥)، Yes Man (٢٠٠٨)، Horton Hears a Who! (٢٠٠٨)، و A Christmas Carol (٢٠٠٩). لە ٢٠١٠ ەکاندا، کاری ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی Mr. Popper's Penguins (٢٠١١)، The Incredible Burt Wonderstone (٢٠١٣)، Kick-Ass 2 (٢٠١٣)، و ڕۆڵی لۆید کریسمەسی بەرجەستەکردەوە لە Dumb and Dumber To (٢٠١٤). ئەو ڕۆڵی دکتۆر ئیڤۆ ڕۆبۆتنیکی گێڕاوە لە Sonic the Hedgehog (٢٠٢٠).

کە بە ڕۆڵی کۆمیدیا زۆر بەناوبانگە، کاری ڕۆڵی درامی سەرکەوتووی ھەبووە. یەکەم ڕۆڵی درامی سەرکەوتووی ڕۆڵی سەرەکی بوو لە فیلمی تەلەڤزیۆنی Doing Time on Maple Drive (١٩٩٢) کە فیلمەکە بۆ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا. کاری سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا بەڕۆڵەکانی لە The Truman Show (١٩٩٨) و Man on the Moon (١٩٩٩)، کە بەھۆیانەوە دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین ئەکتەر - مۆشن پیکچەری درامی و باشترین ئەکتەر - مۆشن پیکچەری مۆسیقا و کۆمیدیا، دوا بەدوای یەک. ئەو ڕۆڵی سەرەکیشی گێڕاوە لە Eternal Sunshine of the Spotless Mind (٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی سەرەکی و گۆڵدن گڵۆبێکی دیکە. ڕۆڵە درامییە تازەکانی پێکدێن لە بەرجەستەکردنی جێف پیکسیریلۆ لە زنجیرەی Showtime ی Kidding. ڕۆژنامەی The Guardian ناوی نا بە یەکێک پە باشترین ئەکتەرەکان کە نەپاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.[٣]

لە ٢٠١٣ دا، کاری یەکەم کتێبی بڵاوکردەوە، چیرۆکێکی منداڵان، بەناوی How Roland Rolls; کتێبەکە خەڵاتی گێلێت بێرگسی کتێبی مداڵانی وەرگرت لە ٢٠١٣.[٤] لە ٢٠٢٠ دا، کاری یەکەم ڕۆمانی بڵاوکردەوە، Memoirs and Misinformation، کە لەگەڵ دانا ڤاچن نووسیویەتی.[٥][٦]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

جەیمس ئیوجین کاری لە ئۆنتاریۆ، کەنەدا لەدایکبوو، دایکی ناوی (کاتلین) کە ئافرەتی ماڵەوە بووە، و باوکیشی پێرسی کاری (١٩٢٧–١٩٩٤) مۆسیقاژەنێک و ژمێریای بووە. سێ کەسی لەخۆی گەورەتریان ھەبووە لە خێزانەکەی: جۆن، پەتریشا و ڕیتا. ئەو لەسەر ئاینی مەسیحییەتی کاتۆلیکی پەروەردە کراوە.

ئەکتەرەکە لە ڤیستیڤاڵی کانی ساڵی ٢٠٠٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "1962: Funny man Jim Carrey born in Newmarket, Ont". Canadian Broadcasting Corporation. Archived from the original on April 15, 2016. Retrieved April 15, 2016. On this day in history, Jan. 17, 1962, James Eugene Carrey was born in Newmarket, Ont.
  2. ^ Shanlin, Calum. "Throwback Thursday: Jim Carrey at 20". Canadian Broadcasting Corporation. Retrieved April 25, 2012.
  3. ^ Singer, Leigh (February 19, 2009). "Oscars: the best actors never to have been nominated". The Guardian. UK. Retrieved June 17, 2020.
  4. ^ Carrey, Jim (2013). How Roland Rolls. ISBN 978-0-9893680-0-1.
  5. ^ "Memoirs and Misinformation by Jim Carrey, Dana Vachon: 9780525655978 | PenguinRandomHouse.com: Books". PenguinRandomhouse.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-06-25.
  6. ^ "Jim Carrey's Book 'Memoirs and Misinformation' Pushed to July Release". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-06-25.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]