بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆبێرت دوڤاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆبێرت دوڤۆڵەوە ڕەوانە کراوە)
ڕۆبێرت دوڤۆڵ

دوڤۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٨
لەدایکبوون٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١
سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مەرگ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦ (٩٥ ساڵ ژیاوە)
میدلیورگ، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نیشتەجێیپلەینس، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەرباربرا بێنجامین (ھاوسەرگیری ١٩٦٤؛ جیابوونەوە ١٩٧٥)
گەیڵ یەنگ (ھاوسەرگیری ١٩٨٢؛ جیابوونەوە ١٩٨٥)
لوسیانا پێدرازا (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥)
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٣)

ڕۆبێرت سێڵدن دوڤاڵ (بە ئینگلیزی: Robert Selden Duvall؛ ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١ – ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦)[١] ئەکتەر، بەرھەمھێنەر و دەرھێنەرێکی ئەمەریکی بوو. دوڤاڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پێدرا بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی Tender Mercies لە ساڵی ١٩٨٣. ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی بوو.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

دوڤۆڵ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا لەدایکبووە، دایکی ناوی میلدرد ڤیرجینیا ھارت و باوکی ناوی ویلیام ھاوارد دوڤۆڵ بووە. لە ساڵی ١٩٥٣دا، لە زانکۆی پرنیسیپا دەرچووە.

ژیانی پیشەگەری

[دەستکاری]

دوڤۆڵ یەکەم ڕۆڵی لەساڵی ١٩٦٢ بوو لە فیلمی To Kill A Mocking Bird، دواتریش لە فیلمی کاپتن نیومانیشدا دەرکەوت لەساڵی ١٩٦٣.

یەکێک لە دیارترین دەرکەوتنەکانی دوڤۆڵ لە فیلمی سەرۆک خێزان بوو لەساڵی ١٩٧٢، کە دواتر بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش پاڵێورا. جگە لەمانەش، بەشداری لە فیلمی Apocalypse Now کردووە و لەوێشدا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. دوڤۆڵ بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ھۆڵیوود دادەنرێت و ھەمیشە بە ئەکتەرە ڕۆح سووکەکە ناسراوە. [کێ وتی؟]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

لەڕووی سیاسییەوە دوڤۆڵ باوەڕی بە لیبرالیزمە.

دوڤۆڵ لە ساڵی ١٩٦٤دا، باربرا بێنجامینی کردە ھاوسەری و دواتر لە ١٩٧٥ جیابوونەوە. لە ساڵی ١٩٨٢دا، گەیڵ یەنگی کردە ھاوسەر تاکو ١٩٨٥. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥دا، لوسیانا پێدرازای کردە ھاوسەری و تاکو ئێستاش بەیەکەوەن.

دوڤۆڵ ھیچ منداڵێکی نییە، و لە پلەینس، ڤیرجینیا نیشتەجێیە.

فیلمە دیارەکانی

[دەستکاری]

دوڤۆڵ لە چەندەھا فیلمی دیاردا دەرکەوتووە، لەوانە:

  • To Kill A Mockingbird (١٩٦٢)
  • M*A*S*H (١٩٧٠)
  • سەرۆک خێزان (١٩٧٢)
  • Tomorrow (١٩٧٢)
  • Apocalypse Now (١٩٧٩)
  • Colors (١٩٨٨)
  • The Apostle (١٩٩٧)
  • The Judge (٢٠١٤)

تۆمارە جیھانییەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی، دوڤۆڵ بووە پیرترین ئەکتەر کە پاڵێورابێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ ڕۆڵی باوکە پاڵمەر لە فیلمی The Judge.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

ویکی ئینگلیزی

  1. DeFrank (February 16, 2026). «Robert Duvall, Oscar-Winning Acting Legend, Dies at 95». The Wrap. لە February 16, 2026 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە February 16, 2026 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |author-first1= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)