بزووتنەوەی مافی ئاژەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بزووتنەوەی مافی ئاژەڵان یان جووڵەی پاراستنی مافی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Animal rights movement) پێکھاتووە لە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی کە ھەوڵی نەھێشتنی جیاوازییە زۆرەکانی نێوان مرۆڤەکان و ئاژەڵەکانی تر دەدات. ئەم جیاکارییانەی لە نێوان ئاژەڵان و مرۆڤەکان دەکرێن بە گشتی ڕەوشتی و مافیین. بۆ نموونە، کوشتنی مرۆڤێک لە ڕووی یاساوە قەدەغەکراوە و نایاسایییە، کەچی کوشتنی ئاژەڵێک ئاساییە. ئەم بزووتنەوەیە ھەوڵی لەناوبردنی ئەم جیاوازییە دەدات. ھەروەھا ھەوڵی لەناوبردنی بیرۆکەی بەکارھێنانی ئاژەڵان وەک خواردن، پۆشاک، بۆ کات بەسەربردن، بۆ بەدواداچوون یان ھەر جۆرە بەکارھێنانێکی تر دەدات. ئەم جووڵە کۆمەڵایەتییە یەکێکە لەوانەی کە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە بە سەرەکی لە لایەن فەیلەسووفانەوە ڕاگیراوە. بزووتنەوەی مافی ئاژەڵان پەیوەندییەکی بەھێزی بە ڤیگنیزمەوە ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]